پیشاندان:
48. سورة الفتح
وَهُوَ ٱلَّذِى كَفَّ أَيْدِيَهُمْ عَنكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ عَنْهُم بِبَطْنِ مَكَّةَ مِنۢ بَعْدِ أَنْ أَظْفَرَكُمْ عَلَيْهِمْ ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا24
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خوایە دەستی بێ باوەڕانی لەئێوە بەستەوە (نەیهێشت جەنگ ببێت)، دوای ئەوەی ئێوەی زاڵ کرد بەسەریاندا لەناو جەرگەی مەککەدا، خوا هەمیشەو بەردەوام بینایە بەوەی کەدەیکەن.
هُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوكُمْ عَنِ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ وَٱلْهَدْىَ مَعْكُوفًا أَن يَبْلُغَ مَحِلَّهُۥ ۚ وَلَوْلَا رِجَالٌۭ مُّؤْمِنُونَ وَنِسَآءٌۭ مُّؤْمِنَٰتٌۭ لَّمْ تَعْلَمُوهُمْ أَن تَطَـُٔوهُمْ فَتُصِيبَكُم مِّنْهُم مَّعَرَّةٌۢ بِغَيْرِ عِلْمٍۢ ۖ لِّيُدْخِلَ ٱللَّهُ فِى رَحْمَتِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ لَوْ تَزَيَّلُوا۟ لَعَذَّبْنَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا25
تهفسیری ئاسان: ئەو خراپەکارانەئەوانەن کەبێ باوەڕ بوون و ڕێگەشیان لێ گرتن بگەنەکەعبەی پیرۆزو نەیانهێشت ئەو مەڕوماڵاتەی کەگل درابوونەوەبۆ قوربانی بگاتەجێی خۆی، خۆ ئەگەر لەبەر ئەو پیاوو ئافرەتانەموسوڵمانانە نەبوایە کەنەتاندەناسین پێشێلتان دەکردن (لەناو شاری مەککەدا بوون و هێشتا کۆچیان نەکردبوو)، بەهۆی ئەوەوەعەیب و عارو باری گرانتان تووش دەبوو لێیانەوە بێ ئەوەی بزانن، (ئەگەر لەبەر ئەوەنەبووایە مۆڵەتی ئێوەمان دەدا بۆ کوشتنیان)، ئەمەش بۆ ئەوەی خوای پەروەردیگار ئەو کەسانەی دەیەوێت و شایستەن بخاتەژێر سایەی سۆزو بەزەیی خۆیەوە، خۆ ئەگەر موسڵمان لەکافران جیابوونایە لەمەککەدا، بێگومان ئێمە بەدەستی ئێوە سزای بەسۆی بێ باوەڕانمان دەدا.
إِذْ جَعَلَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلْحَمِيَّةَ حَمِيَّةَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ وَعَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَأَلْزَمَهُمْ كَلِمَةَ ٱلتَّقْوَىٰ وَكَانُوٓا۟ أَحَقَّ بِهَا وَأَهْلَهَا ۚ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًۭا26
تهفسیری ئاسان: سزای ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون لەبەر ئەوەیە دەمارگیریان خستۆتە ناو دڵ و دەروونیی خۆیانەوە، کەدەمارگیریی نەفامی یە، جا خوا ئارامی و ئاسودەیی دابەزاندەسەر پێغەمبەرەکەی و سەر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن بەرێکەوتنەکە و دەرەنجامەکانی) خوای گەورەش پابەندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئەوان شایستەی ئەو بەهرەیەن و مەردی ئەو ڕێزەن... دڵنیابن هەمیشە و بەردەوام خوا بەهەموو شتێک زانا و ئاگایە.
لَّقَدْ صَدَقَ ٱللَّهُ رَسُولَهُ ٱلرُّءْيَا بِٱلْحَقِّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ ٱلْمَسْجِدَ ٱلْحَرَامَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ ۖ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا۟ فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًۭا قَرِيبًا27
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان خوا خەونی پێغەمبەرەکەی بەڕاستی و وەک خۆی هێناوەتە دی کەدەفەرموێت: بەم زووانەئێوە بەهەموو ئارامی و ئاسوودەییەکەوە بەویستی خوا دەچنەناو کەعبەی پیرۆزەوە، (عەمرەبەجێدەهێنن) سەرەتان دەتاشن یان کورتی دەکەنەوەبێ ئەوەی ترس و بیمتان لەکەس هەبێت، جا ئەوەی نەتانزانیووە خوا دەیزانی، کەجگەلەم سەرکەوتنەسەرکەوتنێکی نزیکی تری بۆ بڕیارداون و پێتان دەبەخشێت (کەغەزای خەیبەرە)....
هُوَ ٱلَّذِىٓ أَرْسَلَ رَسُولَهُۥ بِٱلْهُدَىٰ وَدِينِ ٱلْحَقِّ لِيُظْهِرَهُۥ عَلَى ٱلدِّينِ كُلِّهِۦ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۭا28
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە کەپێغەمبەری خۆی ڕەوانەکردووە، هاوڕێ لەگەڵ ڕێنموویی و پەیامی ڕاست و دروستدا، بۆ ئەوەی زاڵی بکات بەسەر هەموو پەیام و بەرنامەیەکی تردا، خوا خۆیشی بەسە، بۆ شایەتدان و ئاشکرا کردنی ئەو ڕاستی یە.