پیشاندان:
48. سورة الفتح
مُّحَمَّدٌۭ رَّسُولُ ٱللَّهِ ۚ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ أَشِدَّآءُ عَلَى ٱلْكُفَّارِ رُحَمَآءُ بَيْنَهُمْ ۖ تَرَىٰهُمْ رُكَّعًۭا سُجَّدًۭا يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا ۖ سِيمَاهُمْ فِى وُجُوهِهِم مِّنْ أَثَرِ ٱلسُّجُودِ ۚ ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ ۚ وَمَثَلُهُمْ فِى ٱلْإِنجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْـَٔهُۥ فَـَٔازَرَهُۥ فَٱسْتَغْلَظَ فَٱسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِۦ يُعْجِبُ ٱلزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ ٱلْكُفَّارَ ۗ وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِنْهُم مَّغْفِرَةًۭ وَأَجْرًا عَظِيمًۢا29
تهفسیری ئاسان: محمد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانەکراوی خوایە، ئەوانەش کەلەخزمەتیدان و شوێنی کەوتوون توند و تیژن بەرامبەر بێ باوەڕان و بەبەزەیی و میهرەبانن لەنێوان خۆیاندا، دەیانبینیت سەرگەرمی نوێژ و خواپەرستین، کڕنۆش و سوژدەدەبەن، هەردەم ئاواتیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی و پایە بەرزی یە لەلای خوا، نیشانەی چاکی و پاکییان لەناوچەوانیاندا دیاریەو دەدرەوشێتەوە لەئەنجامی سوژدەبردن و خوا پەرستییاندا، جا ئەو بەڕێزانە ئەوەنموونەو پێناسەیانە لەتەوراتدا، نموونەو پێناسەشیان لەئینجیلیشدا وەک ڕوەکێک وایە کەلەسەرەتاوەچەکەرەبکات، جا چەکەرەکەی بەهێز کردبێت، پاشان ئەستوور ببێت و ڕابوەستێت لەسەر قەدەکەی، ئەوەندەزوو پێ بگات کشتیارەکان سەرسام بکات و پێیان سەیر بێت: چۆن وا پێگەیی؟! چۆن ئاوا خۆی گرت؟! ئەم پێناسەیە بۆ ئەوەیە خوا کافران داخ لەدڵ بکات، جا خوای بەدەسەڵات بەڵێنی بەوانەداوەکەباوەڕیان هێناوە و کردەوەچاکەکانیان ئەنجام داوەلەوان: کەلێخۆشبوون و پاداشتی گەورەو بێ سنووریان پێببەخشێت.
49. سورة الحجرات
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە پێشی خواو پێغەمبەری خوا مەکەون لەبڕیار و پێشنیاردا لەخوا بترسن و پارێزکاربن، چونکەبەڕاستی خوا بیسەرە بەگوفتارتان، زانایە بەنیازو نهێنیەکانتان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَرْفَعُوٓا۟ أَصْوَٰتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ ٱلنَّبِىِّ وَلَا تَجْهَرُوا۟ لَهُۥ بِٱلْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَن تَحْبَطَ أَعْمَٰلُكُمْ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە، دەنگتان بەسەر دەنگی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بەرز مەکەنەوەلەکاتی گفتو گۆدا، قسەبێ پەردەمەکەن لەخزمەتیدا، نەوەکو کردەوەکانتان پووچ بێتەوە و هەستیشی پێ نەکەن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَٰتَهُمْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمْتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَىٰ ۚ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەدەنگیان هێواش دەکەنەوەلەخزمەت پێغەمبەری خوادا، ئەوانەئەو کەسانەن کەخوای گەورەدڵەکانیانی زاخاو داوەبۆ تەقواو خواناسین، ئەوانەلێ خۆشبوون و پاداشتی گەورەو گرانبەها بۆیان ئامادەیە.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلْحُجُرَٰتِ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی لەدەرەوەی ژوورەکان بانگت دەکەن، ئەوانەزۆربەیان نەفامن و ژیری وەرناگرن (چونکەرەوشتی کۆمەڵایەتی دروستیان لەو بوارەدا ڕەچاو نەکردووە).5. وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ێَبَرُوا حَتَّی تَخْرُجَ إِڵیْهِمْ ڵکَانَ خَیْرًا لَّهُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ ڕَّحِیمٌ: خۆ ئەگەر ئەوانەخۆگربوونایە، تا دەچویتە دەرەوەبۆ لایان، ئەوەچاکتر و ڕەواتر بوو بۆیان خوا لێخۆشبوو میهرەبانە، (دەکرێت ئەم چوار ئایەتە ڕێنموویی بێت بۆ سەرجەم ئیمانداران، تا ڕێزی پێشەواکانیان بگرن).