پیشاندان:
49. سورة الحجرات
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱجْتَنِبُوا۟ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ ٱلظَّنِّ إِثْمٌۭ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا۟ وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًۭا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌۭ رَّحِيمٌۭ12
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، خۆتان زۆر بپارێزن لەگومانی خراپ، لەڕاستیدا هەندێ لەو گومانانە گوناهو تاوانن (بۆیە حەق وایە لەهەموو گومانێک خۆپارێزبین) بەشوێن کەمو کووڕیی و عەیب و عاری یەکتردا مەگەڕێن و سیخوڕی مەکەن و لەپاش ملەباسی یەکتری بەخراپ مەبەن، ئایا کەستان خۆشی دێت لەوەی گۆشتی برای خۆی بەمردوویی بخوات؟! دیارە کاری واتان زۆر پێ سەخت و ناخۆشە، دەی کەواتەلەخوا بترسن و پارێزگار بن، چونکەبەڕاستی خوا گەڕانەوەی خەڵکی وەردەگرێت و میهرەبانە بۆتان.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن ذَكَرٍۢ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًۭا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓا۟ ۚ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَىٰكُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۭ13
تهفسیری ئاسان: ئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە هەمووتانمان لەنێرو مێیەک دروستکردووە (کەباوکەئادەم و دایکە حەوایە) و کردوومانن بەچەندەها گەل و تیرە و هۆزی جۆربەجۆر، تا یەکتر بناسن و پەیوەندیتان خۆش بێت بەیەکەوە... بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسانەتان کەزۆرتر لەخواترسەو فەرمانبەرداری خوایە، بێگومان خوا زاناو ئاگایە بەهەمووان.
۞ قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا ۖ قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ وَلَٰكِن قُولُوٓا۟ أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ ٱلْإِيمَٰنُ فِى قُلُوبِكُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَٰلِكُمْ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ14
تهفسیری ئاسان: هەندێک لەبیابان نشینە عەرەبەکان وتیان: باوەڕمان هێناو و موسڵمانین، پێیان بڵێ: نەخێر، باوەڕتان نەهێناوە، بەڵام بڵێن: بەناچاری موسوڵمان بووین، هێشتا باوەڕ نەچۆتە ناو دڵەکانتانەوە و تیایدا جێگیر نەبووە (چاوەڕێ دەکرێت کەباوەڕ بهێنن)، خۆ ئەگەر بەڕاستی ئێوە گوێڕایەڵی فەرمانی خواو پێغەمبەری خوا بن، ئەوەخوای گەورەلەپاداشتی چاکەکانتان هیچ کەم ناکاتەوە، چونکەبەڕاستی خوا لێخۆشبوو میهرەبانە.
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ15
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئیماندارانی ڕاست ئەوانەن کەباوەڕیان بەخواو پێغەمبەری خوا هێناوە و پاشان نەکەوتوونەتەهیچ گومان و دوودڵیەکەوە، بەخۆیان و سەرو ماڵیشیانەوە تێکۆشاون لەپێناوی ئاینی خوادا، تەنها ئا ئەوانەڕاستن.
قُلْ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ16
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) بڵێ: ئایا ئێوە خوای گەورەلەئاینی خۆتان ئاگادار دەکەن و پێی ڕادەگەیەنن، لە حاڵێکدا خوا زانایە بەهەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە، خوا بەهەموو شتێک زاناو ئاگادارە؟!
يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا۟ ۖ قُل لَّا تَمُنُّوا۟ عَلَىَّ إِسْلَٰمَكُم ۖ بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَىٰكُمْ لِلْإِيمَٰنِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ17
تهفسیری ئاسان: ئەوانەمنەت دەکەن بەسەر تۆدا کەگوایە موسڵمان بوون، پێیان بڵێ: منەت مەکەن بەسەرمدا لەسەر موسڵمان بوونەکەتان، بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کەهیدایەتی داون بۆ ئیمان و باوەڕ ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن.
إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ18
تهفسیری ئاسان: بێگومان خوا نهێنی و شاراوەکانی ئاسمان و زەوی دەزانێت، هەروەها خوای گەورەبینایە بەهەموو ئەو کردەوانەی کەئەنجانی دەدەن.