پیشاندان:
50. سورة ق
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْمَجِيدِ1
تهفسیری ئاسان: چەند پیتێک لەسەرەتای هەندێ لەسوورەتەکانی قورئاندا هاتوون ژمارەیان (14) پیتە، نیوەی کۆی پیتەکانی زمانی عەرەبین، بۆ سەلماندنی (اعجاز) و مەزنی و گرنگی قورئان کەلەتوانای هیچ کەسدانیە بەو پیتانە کتێبێکی ئاوا بێوێنە دابنێت بەرادەیەک هەتا هەموو گرۆی ئادەمیزاد و پەری کۆ ببنەوەبۆ ئەو مەبەستە، بێگومان چەندەها نهێنی تریشی تیایە، زاناکان لەهەندێکی دواون، هەندێکیشیان وتویانە: هەر خوا خۆی زانایە بەنهێنی ئەو پیتانە. سوێند بەم قورئانە کەخاوەنی ڕێز و شکۆمەندی یە (تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) نێردراوی لەلایە خواوە)
بَلْ عَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌۭ مِّنْهُمْ فَقَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَىْءٌ عَجِيبٌ2
تهفسیری ئاسان: خەڵکی، باوەڕیان نەکرد، بەڵکو سەرسام بوون لەوەی کەیەکێک لەخۆیان نێردراوە تادایان بچڵەکێنێت و بێداریان بکاتەوە، جا کافران وتیان: ئەمەشتێکی سەیرو سەرسوڕهێنەرە، بۆیە وتیان:
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا ۖ ذَٰلِكَ رَجْعٌۢ بَعِيدٌۭ3
تهفسیری ئاسان: ئایا کاتێک مردین و بووینە خاک زیندوو دەبینەوە؟! دوای مردن گەڕانەوە ئەستەمە! (پەروەردیگاریش لەوەڵامیاندا دەفەرموێت):
قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنقُصُ ٱلْأَرْضُ مِنْهُمْ ۖ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظٌۢ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە زانیوومانە کاتێک کەمردن، زەوی چۆن بەرەبەرەلاشەیان دادەڕزێنێت و دەیکاتەوە بەخاک، ئێمە تۆمارگەی تایبەتیمان هەیە، کەهەموو شتێکی تێدا تۆمارە و هیچ شتێک لەبارنی ئەوانەوەلەئێمە شاراوەو بزر نیە.
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ فَهُمْ فِىٓ أَمْرٍۢ مَّرِيجٍ5
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەمانەدژی ڕاستین و بڕوایان پێ نەهێناوەکاتێک بۆیان هات، بەهۆی ئەوەوەئەوانەلەسەرگەردانی و سەرلێشێواوییەکی ئاڵۆزدا دەژین (هەر ڕۆژەی قسەیەک دەکەن).
أَفَلَمْ يَنظُرُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍۢ6
تهفسیری ئاسان: ئایا ورد نەبوونەتەوەلەو ئاسمانەی کەبەراسەریانەوەیە: چۆنمان دروست کردووەو ڕازاندوومانەتەوەبەجۆرێک هیچ کەم و کووڕی و کەلێنێکی تێدا نی یە؟!
وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍۢ7
تهفسیری ئاسان: هەروەها زەویمان ڕاخستووەو بڵاومان کردۆتەوە و کژو کێومان لەسەری دامەزراندووەو لەهەموو جۆرە ڕوەکێکی جوان و ڕازاوەمان تیادا ڕواندووە.
تَبْصِرَةًۭ وَذِكْرَىٰ لِكُلِّ عَبْدٍۢ مُّنِيبٍۢ8
تهفسیری ئاسان: ئەمانەهەر هەمووی بۆ ڕۆشنکردنەوەی دڵ و یادخستنەوەیە بۆ هەموو ئەو بەندانەی کەبەلای ئێمەدا دێنەوە و ڕەزامەندی ئێمەیان مەبەستە.
وَنَزَّلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ مُّبَٰرَكًۭا فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ جَنَّٰتٍۢ وَحَبَّ ٱلْحَصِيدِ9
تهفسیری ئاسان: لەئاسمانەوەئاوێکی بەپیت و بەرەکەتمان هەردەم دابەزاندووەجا بەهۆی ئەوەوەچەندەها باخ و دانەوێڵەی ئەو کشتوکاڵانەی کەدرەو دەکرێن ئەروێنین.
وَٱلنَّخْلَ بَاسِقَٰتٍۢ لَّهَا طَلْعٌۭ نَّضِيدٌۭ10
تهفسیری ئاسان: هەروەها دارخورمای قەشەنگ و بڵند سەری هەڵدا، کەهێشووە خورمای جوان و لەسەر یەک و ڕیزکراو دەگرێت.
رِّزْقًۭا لِّلْعِبَادِ ۖ وَأَحْيَيْنَا بِهِۦ بَلْدَةًۭ مَّيْتًۭا ۚ كَذَٰلِكَ ٱلْخُرُوجُ11
تهفسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە ڕزق و ڕۆزی بۆ بەندەکان... هەر بەو ئاوو بارانەشوێنە مردووەکان زیندوودەکەینەوە، هەر ئاوەهایش لەدوای مردن ئێوە لەخاک دێنە دەرەوە.
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَأَصْحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ12
تهفسیری ئاسان: پێش ئەمانیش، قەومی نوح، پێغەمبەرەکەیان بەدرۆزانی... هەروەها خاون بیرەکان و هۆزی تمود یش.
وَعَادٌۭ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَٰنُ لُوطٍۢ13
تهفسیری ئاسان: هەروەها قەومی هود و فیرعەون و براکانی لوط، (واتە: قەومەکەی).
وَأَصْحَٰبُ ٱلْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍۢ ۚ كُلٌّۭ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ14
تهفسیری ئاسان: خاوەن باخەچڕەکان و قەومەکەی تبع یش، (کەیەکێک بووەلەپاشاکانی دەوڵەتی حمیەری لم یەمەن)... هەر یەکێک لەوان باوەڕیان بەپێغەمبەرەکانیان نەکرد، بەهۆی ئەوەوەشایستەی پێشهاتنی هەڕەشەی ئێمە بوون.
أَفَعَيِينَا بِٱلْخَلْقِ ٱلْأَوَّلِ ۚ بَلْ هُمْ فِى لَبْسٍۢ مِّنْ خَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ15
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێمە لەسەرەتا و یەکەم جاردا کەئەو خەڵکەمان دروست کرد ماندوو بووین و گیروگرفت هاتەرێمان؟! نەخێر ماندوو نەبووین، بەڵکو ئەوان لەگوماندا بەرامبەر بە دروست بوونەوەیەکی تازە.