پیشاندان:
50. سورة ق
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِۦ نَفْسُهُۥ ۖ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوَرِيدِ16
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئادەمیزادمان دروست کردووەو دەزانین چی بەدڵ و دەروونیدا دێت... ئێمە لەشاڕەگی دڵی لێی نزیکترین.
إِذْ يَتَلَقَّى ٱلْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٌۭ17
تهفسیری ئاسان: کاتێک دوو فریشتە چاودێرەکەی ئادەمیزاد کەلەلای ڕاست و چەپیەوە دانیشتوون، (هەموو گوفتارو کردارێکی تۆمار دەکەن بەدەزگای زۆر پێشکەوتوو).
مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌۭ18
تهفسیری ئاسان: هەر قسەیەکی لەدەم دەردەچێت خێرا چاودێرێکی ئامادە، تۆماری دەکات.
وَجَآءَتْ سَكْرَةُ ٱلْمَوْتِ بِٱلْحَقِّ ۖ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ19
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان، تەنگانەی مردن و ئازارەکانی هات، هاوڕێ لەگەڵ ڕاستییەکاندا، ئەوسا پێت دەوترێت: ئا ئەوەبەسەرهات و ڕووداوەیە کەخۆتت لێ لادەداو پەنات لێ دەگرت.
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْوَعِيدِ20
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا فوو دەکرێت بەچوردا، ئیتر ئەوەرۆژی پێشهاتنی هەڕەشەوو ئاگادار کردنەوەکانە.
وَجَآءَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّعَهَا سَآئِقٌۭ وَشَهِيدٌۭ21
تهفسیری ئاسان: ڕۆژی قیامەت دێت و هەموو کەسێک دوو کەسی لەگەڵدایە، یەکێکیان دەیگەیەنێت و ئەوەی تریشیان شایەتە بەسەریەوە.
لَّقَدْ كُنتَ فِى غَفْلَةٍۢ مِّنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلْيَوْمَ حَدِيدٌۭ22
تهفسیری ئاسان: بەیەکەیەکەی بێ باوەڕان دەوتڕێت: سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ لەم بەسەرهاتانەنا ئاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خەواندبوو، ئێستا ئێمە پەردەمان لەسەر چاوەکانت لاداوەو هەموو شتێک وەکو خۆی دەبینیت و ئەمرۆ چاوەکانت تیژە...
وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَىَّ عَتِيدٌ23
تهفسیری ئاسان: فریشتەی هاوەڵ و چاودێری ڕوو بەپەروەردگار دەڵێت: هەرچی کاروکردەوەی ئەم ئادەمی یە هەیە هەمووی ئەوەتەلای من و یاداشت و تۆمارم کردووە.
أَلْقِيَا فِى جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍۢ24
تهفسیری ئاسان: (دوای لێپرسینەوە، خوا فەرمان دەدات بەدوو فریشتەکە) هەرچی کافرو بێ باوەڕێکی سەرکەش و بوغزن هەیە فڕێی بدەنەناو ئاگری دۆزەخەوە...
مَّنَّاعٍۢ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍۢ مُّرِيبٍ25
تهفسیری ئاسان: ئەوەی کەهەمیشە بەتوندی قەدەغەی هەموو خێرو چاکەیەکی دەکرد، مافی خەڵکی پێشێل دەکرد، خۆی بەگومان بوو، خەڵکیشی دەخستەگومانەوە....
ٱلَّذِى جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ26
تهفسیری ئاسان: ئەوەبوو کەهاوەڵ و شەریکی بۆ خوا بەڕەوا دەزانی... کەواتەئێوە هەردووکتان ئەو ئادەمی یە فڕێ بدەنەناو سزای سەختەوە.
۞ قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطْغَيْتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍۢ27
تهفسیری ئاسان: هاوەڵە شەیتانەکەشی پاکانەدەکات و دەڵێت: پەروەردگارا، خۆ من لەخشتەم نەبردووە، من سەرکەشم نەکردووە، خۆی تاوانبارە، بەڵام خۆی لەنێو گومڕایی و سەرلێشێواویەکی دووردا نقووم بوو بوو.
قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا۟ لَدَىَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُم بِٱلْوَعِيدِ28
تهفسیری ئاسان: (جا ئەوکاتەی شەیتان و ئادەمیزاد لای خوادا دەبێتە کێشەیان، خوا بێ دەنگیان دەکات) دەفەرموێت: شەڕە دەمێ لەلای مندا مەکەن، بەڕاستی من پێشتر هەڕەشەی هاتنی ئەم ڕۆژەم خستبووەبەرچاوتان و، پێم ڕاگەیاندبوون.
مَا يُبَدَّلُ ٱلْقَوْلُ لَدَىَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٍۢ لِّلْعَبِيدِ29
تهفسیری ئاسان: ئیتر قسەو بڕیاری من ناگۆڕێت و هەڵناوەشێتەوە.... من هێچ کات ستەمکاریش نیم لەبەندەکانم.
يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍۢ30
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت بەدۆزەخ دەڵێین: ئایا پڕ بوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا دەڵێت: ئایا کەسی تر ماوەخەڵکی زیاتر نیە؟!
وَأُزْلِفَتِ ٱلْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ31
تهفسیری ئاسان: لەولایشەوە بەهەشت نزیک خراوەتەوەلەخواناس و پارێزکارو باوەڕداران، بێ ئەوەی دوور بێت لێیان، دەوترێت...
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍۢ32
تهفسیری ئاسان: ئەمەئەو بەڵێنە بوو پێتان درابوو، بۆ هەموو ئەو کەسانەی کەزۆر تەوبەکارو خۆپارێزن لەگوناهو نافەرمانی خوا.
مَّنْ خَشِىَ ٱلرَّحْمَٰنَ بِٱلْغَيْبِ وَجَآءَ بِقَلْبٍۢ مُّنِيبٍ33
تهفسیری ئاسان: هەر کەس لەخوای میهرەبان بترسێت و لەپەنهاندا خۆی لەگوناە بپارێزێت و بەدڵێکی بەئاگا و تەوبەکارەوەبۆ بارەگای خوا بگەڕێتەوە... (جا بەو بەختەوەڕانە دەوترێت):
ٱدْخُلُوهَا بِسَلَٰمٍۢ ۖ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُلُودِ34
تهفسیری ئاسان: بفەرموون بچنە ناو بەهەشتەوە لەگەڵ ئاشتی و ئارامی وهێمنیدا، ئا ئەوەئیتر ڕۆژی نەمریی و نەبڕاوەیە.
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌۭ35
تهفسیری ئاسان: هەرچیش داوای دەکەن و حەزی لێ دەکەن بۆیان ئامادەیە تیایدا، زۆر لەوەش زیاترمان لایە.