دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

3. سورة آل عمران

3:16جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ16
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کە دەڵێن: پەروەردگارا، بەڕاستی ئێمە ئیمان و باوەڕمان هێناوە، دە لە گوناهەکانمان خۆش ببە و لە ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە.
3:17جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْمُنفِقِينَ وَٱلْمُسْتَغْفِرِينَ بِٱلْأَسْحَارِ17
ته‌فسیری ئاسان: (جا ئەو ئیماندارانە، ئەمە سیفەتیانە) خۆگرو ئارامگرن (لە بەرامبەر ناسۆر و ناخۆشیەکانی ژیانەوە)، ڕاستگۆو خواپەرستن، ماڵ و سامان دەبەخشن و، لە بەرەبەیانەکاندا داوای لێخۆشبوون (لە پەروەردگاریان دەکەن چونکە واهەست دەکەن کە وەک پێویست خواپەرستیان نەکردووە).
3:18جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ18
ته‌فسیری ئاسان: خوای گەورە (لە ڕێگەی دروست کراوانیەوە، کە هەمووی نیشانەی دەسەڵاتی دەنوێنێت) خۆی شایەتی داوە و دەریخستووە و سەلماندویەتی کە بەڕاستی جگە لەو هیچ خوایەکی تر نی یە کە شایانی پەرستن بێت، هەروەها فریشتەکان و خاوەن زانستەکانیش (لە پێغەمبەران و زانایان) کە بەڕێگەیەکی ڕاست و دروست دەیسەلمێنن خوا هەمیشە داد پەروەری ڕەهایە و جگە لەوزاتە خوایەکی تر نیە و ئەو خوایەکی باڵادەست و دانایە.
3:19جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ19
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی دین و ئاینی پەسەند لای خوا تەنها ئاینی ئیسلامە، ئەوانەش کە کتێبە (ئاسمانیەکانیان) دراوەتێ، جیاوازیان لە نێواندا پەیدا نەبووە مەگەر لە دوای ئەوەی زانستی و زانیاری تەواویان بۆ هاتووە (دەربارەی ڕاستی محمد (صلی اللە علیە وسلم) و ئیسلام)، ئەمەش بەهۆی دنیاپەرستی و حەسوودی و ستەم کردنیان لە نێو خۆیان (چونکە ڕازی نەبوون بە پێغەمبەرێک لە غەیری خۆیان)، جا ئەوەی باوەڕی بە فەرمان و ئایەتەکانی خوا نەبێت، ئەوە بێگومان خوا بەخێرایی حسابی خۆی دەکات لەگەڵیاندا (هەر زوو بەدۆزەخیان دەگەیەنێت).
3:20جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْأُمِّيِّۦنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ20
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر موجادەلە و گفتوگۆی سەختیان لەگەڵدا کردیت، ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) تۆس بڵێ: من و ئەوانەی کە شوێنم کەوتوون ڕوومان کردۆتە خواو تەنها ملکەچی ئەوین، بەوانەی کە کتێبیان پێدراوە و ئەوانەش نەخوێندەوارن لە (موشریکانی عەرەب) بڵێ: ئایا ئێوە تەسلیم بوون بەخواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئەگەر تەسلیم بوون، ئەوە مانای وایە بەڕاستی ئەوە هیدایەتیان وەرگرتووە، خۆ ئەگەر پشت هەڵکەن و باوەڕنەهێنن، ئەوە تەنها گەیاندنی پەیامەکە لەسەرتۆیە، خوای گەورەش بینایە بەبەندەکانی.
3:21جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلنَّبِيِّۦنَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَيَقْتُلُونَ ٱلَّذِينَ يَأْمُرُونَ بِٱلْقِسْطِ مِنَ ٱلنَّاسِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ21
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناهێنن بەئایەت و فەرمانەکانی خوا و پێغەمبەرانیش بەبێ هیچ حەقێک دەکوژن و ئەو خەڵکانەش دەکوژن کە فەرمان بە دادپەروەری دەدەن، کەواتە مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان پێ بدە!!
3:22جوزئی 3 · لاپەڕەی 52لێکچوو
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ22
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوانە کەسانێکن کردەوەکانیان پووچ بۆتەوە لە دنیاو قیامەتدا، کەسیش نیە پشتیوانی لەوان بکات.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.