پیشاندان:
50. سورة ق
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُم بَطْشًۭا فَنَقَّبُوا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ هَلْ مِن مَّحِيصٍ36
تهفسیری ئاسان: خۆ ئێمە چەندەها هۆزو نەتەوەی پێش ئەوانمان لەناو برد، کەئەوان لەمان بەدەسەڵاتترو بەتواناتر بوون... خۆ ئەوان بەشارەکان و شوێنەوارەکاندا گەڕاوان و تێپەر بوون، ئایا هیچ دەربازبوونێک لەسزاکانیان بەدی کرد؟!
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى ٱلسَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌۭ37
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئا لەو بەسەرهاتانەدا یادەوەری هەیە بۆ کەسێک دڵێکی زیندووی هەنێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت، لەکاتێکدا ئامادەبێت بۆ فەرمانبەرداریی و کردنی هەموو کارێکی دروست.
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍۢ38
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لەنێوانیاندا هەیە بەشەش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ ماندویەتیەکیش ڕوی تێ نەکردین.
فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ ٱلْغُرُوبِ39
تهفسیری ئاسان: جا تۆ ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دان بەخۆتا بگرەلەبەرامبەر ئەو هەموو ناحەقی و نادروستیانەوە کەدەیڵێن و دێتە ڕێت، (بۆ بەرگەگرتنی ئەو گیروگرفتانەی کەبۆت پێش دەهێنن)، پێش خۆر هەڵاتن و پێش ئاوابوونی تەسبیحات و سوپاس و ستایشی پەروەردیگارت بکە.
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَٰرَ ٱلسُّجُودِ40
تهفسیری ئاسان: لەشەوگاریشدا تەسبیحات و ستایشی خوا بکە، هەروەها لەدوای نوێژەکانیش.
وَٱسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ ٱلْمُنَادِ مِن مَّكَانٍۢ قَرِيبٍۢ41
تهفسیری ئاسان: گوێش بەچاکی ڕابگرە!! ڕۆژێک دێت بانگ وێژێک بانگ دەکات لەشوێنێکی نزیکەوە...
يَوْمَ يَسْمَعُونَ ٱلصَّيْحَةَ بِٱلْحَقِّ ۚ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُرُوجِ42
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە دەنگێکی زۆر بەرز و سامناک بەڕاستیی دەبیستن، دیارە کەئەوەرۆژی هاتنەدەرەوەیە لەتوێی خاکدا.
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا ٱلْمَصِيرُ43
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی هەر ئێمە ژیان دەبەخشین و دەشیان مرێنین، گەڕانەوەش هەر بۆ لای ئێمەیە.
يَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًۭا ۚ ذَٰلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌۭ44
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت زەوی لەئاستی ئەوان شەق دەبات و خەڵکی لەگۆڕەکانیان بەگورجی دێنە دەرەوە.... ئا ئەوەکۆ کردنەوەیەکە لای ئێمە کارێکی زۆر ئاسانە (بۆ لێپرسینەوە).
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍۢ ۖ فَذَكِّرْ بِٱلْقُرْءَانِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ45
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئێمە چاک ئاگادارین بەوەی کەدەیڵێن و چۆن دژایەتی ئەم ڕاستی یە دەکەن!... خۆ تۆ زۆردارنیت بەسەریانەوە تا باوەڕیان بەسەردا بسەپێنیت.. کەواتەتۆ تەنها ئەوەت لەسەرەکەبەقورئان یاداوەریی ئەو کەسانەبکەیت کەلەهەڕەشەکانی ئێمە دەترسن.
51. سورة الذاريات
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلذَّٰرِيَٰتِ ذَرْوًۭا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو ڕەشەبا و ئەو بایەی کەهەورو هەڵمی ئاو هەڵدەگرێت و پەخشی دەکاتەوە، یان تەپ و تۆز بەرز دەکاتەوە (کەڕۆڵی هەیە لەباران بارایندا).
فَٱلْحَٰمِلَٰتِ وِقْرًۭا2
تهفسیری ئاسان: ئینجا بەهەڵگرانی باری قورس و گران (لەهەڵمی ئاو).
فَٱلْجَٰرِيَٰتِ يُسْرًۭا3
تهفسیری ئاسان: هەروەها بەو هەورانەک ەبەئاسانی بەئاسماندا لەشوێنێکوە دەگوێزرێتەوە بۆ شوێنێکی تر، یاخود سوێند بەو کەشتیانەی بەئاسانی بەسەر ئاودا دێن و دەچن.
فَٱلْمُقَسِّمَٰتِ أَمْرًا4
تهفسیری ئاسان: ئینجا سوێند بەو فریشتانەی کەکاروبار دابەش دەکەن.
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَصَادِقٌۭ5
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو بەڵێنانەی پێتان دراوەڕاستەو هەر دێتە دی.
وَإِنَّ ٱلدِّينَ لَوَٰقِعٌۭ6
تهفسیری ئاسان: بێگومان ڕۆژی لێ پرسینەوەش هەر دێت و بەڕێوەیە.