پیشاندان:
51. سورة الذاريات
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْحُبُكِ7
تهفسیری ئاسان: سوێند بەئاسمانی خاوەن ڕێگەو ڕێک و پێک و ڕازاوە.
إِنَّكُمْ لَفِى قَوْلٍۢ مُّخْتَلِفٍۢ8
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەی خوانەناسان ئێوە لەگوفتارێکی بێ سەروبندان کەدوورە لەڕاستی و حەقیقەتەوە.
يُؤْفَكُ عَنْهُ مَنْ أُفِكَ9
تهفسیری ئاسان: ئەو کەسەی لەزانستی خوادا لادراو ەبەهۆی تاوانیەوە لەباوەڕ هێنان لادەدرێت.
قُتِلَ ٱلْخَرَّٰصُونَ10
تهفسیری ئاسان: دەک بەکوشتچن درۆزن و بوختانچیەکان....
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى غَمْرَةٍۢ سَاهُونَ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەلەگومڕای و تاریکیدا ڕۆچوون و پێوەی سەرگەرمن.
يَسْـَٔلُونَ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلدِّينِ12
تهفسیری ئاسان: بەگاڵتە و تەڵفیسیەوە دەڵێن یان دەپرسن: ڕۆژی قیامەت کەی پێش دێت؟!
يَوْمَ هُمْ عَلَى ٱلنَّارِ يُفْتَنُونَ13
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە کەبەرپا دەبێت بەئاگر دەبرژێنرێن....
ذُوقُوا۟ فِتْنَتَكُمْ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ14
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت: بچێژن ئەو بەڵایەی کەبەسەر خۆتان هێنا، ئەمەئەو سزاو ئازارەیە کەبەگاڵتەوە پەلەتان لەپێشهاتنی دەکرد.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَعُيُونٍ15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پارێزکارانیش لەباخەکان و کانیاوەکانی بەهەشتدا ژیانی خۆش دەبەنەسەر.
ءَاخِذِينَ مَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَبْلَ ذَٰلِكَ مُحْسِنِينَ16
تهفسیری ئاسان: ئەو شتانەی کەپەروەردگار بۆی ئامادەکردون پێیان دەبەخشێت، ئەوانەیش بەخۆشی و شادیەوە وەریدەگرن، بەڕاستی ئەوانەپێشتر و شادیەوە وەریدەگرن، بەڕاستی ئەوانە پێشتر لەدنیاداچاکەکارو چاکەخواز بوون....
كَانُوا۟ قَلِيلًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مَا يَهْجَعُونَ17
تهفسیری ئاسان: لەشەوگاردا زۆر کەم دەخەوتن و ڕادەکشان (چونکەسەرگەرمی شەو نوێژ و دەور کردنەوەی قورئان و یادی خوا بوون)....
وَبِٱلْأَسْحَارِ هُمْ يَسْتَغْفِرُونَ18
تهفسیری ئاسان: لەبەرەبەیانەکانیشدا داوای لێخۆشبوونیان لەپەروەردگاریان دەکرد (تا لێیان ببورێت)...
وَفِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ19
تهفسیری ئاسان: لەماڵ و سامانیشیاندا بەشی هەژارو نەداریان تەرخان کردبوو.
وَفِى ٱلْأَرْضِ ءَايَٰتٌۭ لِّلْمُوقِنِينَ20
تهفسیری ئاسان: بێگومان لەسەر گۆی زەویدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەیە (لەسەر دەسەڵات و زانیاری خوا) بۆ کەسانێک کەبەشوێن دڵنیاییدا دەگەڕێن.
وَفِىٓ أَنفُسِكُمْ ۚ أَفَلَا تُبْصِرُونَ21
تهفسیری ئاسان: هەروەها لەخودی خۆشتاندا (لەهەموو خانەیەکی لەشدا، لەهەموو ئەندامێکداو، لەهەموو کۆئەندامێکدا، لەرۆح ونەفس و عەقڵدا... هتد بەڵگەی بێ سنوور هەیە لەسەر زانایی و بەتوانایی و جوانکاری زاتی بەدیهێنەر) ئایا ئەوەبۆ بینایتان ناخەنەکار.
وَفِى ٱلسَّمَآءِ رِزْقُكُمْ وَمَا تُوعَدُونَ22
تهفسیری ئاسان: سەرچاوەی ڕزق و ڕۆزیتان لەئاسمانەوەیە (لەخوا داوابکەن) هەروەها ئەوانیش کەبەڵێنتان پێدراوە.
فَوَرَبِّ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ مِّثْلَ مَآ أَنَّكُمْ تَنطِقُونَ23
تهفسیری ئاسان: سوێند بەپەروەردگاری ئاسمان و زەوی، ئەو بەڵێنانە حەقیقەت و ڕاستەقینەیە، هەروەک چۆن ئێوە قسەی ڕاست و دروست دەکەن.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ ٱلْمُكْرَمِينَ24
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) ئایا هەواڵی میوانە بەڕێزەکانی ئیبراهیمت پێنەگەیشتووە؟
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَٰمًۭا ۖ قَالَ سَلَٰمٌۭ قَوْمٌۭ مُّنكَرُونَ25
تهفسیری ئاسان: کاتێک چوون بۆ سەردانی و وتیان: سڵاو، ئەویش وتی، سڵاو لەئێوەش بێت، هەرچەندەناتانناسم.
فَرَاغَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ فَجَآءَ بِعِجْلٍۢ سَمِينٍۢ26
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر خۆی دزیەوە چوو بەهاوکاری خێزانی گوێرەکەیەکی قەڵەوی (سەری بڕی و سووریانکردەوە و) هێنای.
فَقَرَّبَهُۥٓ إِلَيْهِمْ قَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ27
تهفسیری ئاسان: بردی و لێی نزیک کردنەوە،، فەرمووی لێکردن کەبینی ناخۆن، وتی: ئەوەنا فەرموون، ئەوەناخۆن؟!
فَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةًۭ ۖ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ ۖ وَبَشَّرُوهُ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍۢ28
تهفسیری ئاسان: ئیبراهیم ترسێکی لێنیشت (چونکەوای زانی شتێکیان لەژێر سەردایە) بۆیە خچرا وتیان: مەترسەئێمە فریشتەیە، مژدەشیان پێدەبەخشێت.
فَأَقْبَلَتِ ٱمْرَأَتُهُۥ فِى صَرَّةٍۢ فَصَكَّتْ وَجْهَهَا وَقَالَتْ عَجُوزٌ عَقِيمٌۭ29
تهفسیری ئاسان: خێزانەکەی قریوەیەکی کرد و دەنگی لێ بەرز بۆوە و دەستی بەئاستەم دا بەروومەتی خۆیدا (وەکو داب و نـریتی ئافرەتان لەکاتی سەرسامیدا) وتی: پیریژنێکی نەزۆک، چۆن منداڵی دەبێت؟!
قَالُوا۟ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْحَكِيمُ ٱلْعَلِيمُ30
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: ئەوەفەرمانی پەروەردگارتەو ئەو زاتێکی دانا و زانایە.