پیشاندان:
51. سورة الذاريات
كَذَٰلِكَ مَآ أَتَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا قَالُوا۟ سَاحِرٌ أَوْ مَجْنُونٌ52
تهفسیری ئاسان: هەر نا بەو شێوەیە هیچ پێغەمبەرێک لەپێش ئەماندا نەهاتووە، خوانەناسان نەیانوتبێت جادووگەرە، یان شێتە.
أَتَوَاصَوْا۟ بِهِۦ ۚ بَلْ هُمْ قَوْمٌۭ طَاغُونَ53
تهفسیری ئاسان: سەیرە! ئایا دەڵێی بەگوێی یەکدا خوێدویانە و یەکتریان ڕاسپاردووە، نەخێر، بەڵکو ئەوانەهەر قەومێکی ستەمکارو سەرکەشن.
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ فَمَآ أَنتَ بِمَلُومٍۢ54
تهفسیری ئاسان: تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) گوێیان مەدەرێ چونکە تۆ لۆمەکراو نابیت (لەسەر باوەڕ نەهێنانیان).
وَذَكِّرْ فَإِنَّ ٱلذِّكْرَىٰ تَنفَعُ ٱلْمُؤْمِنِينَ55
تهفسیری ئاسان: بەڵکو تۆ هەمیشە ئامۆژگاریان بکە، چونکەبەڕاستی ئامۆژگاری سوود بەئیمانداران دەگەیەنێت.
وَمَا خَلَقْتُ ٱلْجِنَّ وَٱلْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ56
تهفسیری ئاسان: بێگومان من پەری و ئادەمیزاد م دروست نەکردووەتەنها بۆ ئەوەنەبێت کەمن بپەرستن و فەرمانبەردارم بن.
مَآ أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍۢ وَمَآ أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ57
تهفسیری ئاسان: نەرۆزیم لێیان دەوێت نەخواردن و خواردنەوە.
إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلرَّزَّاقُ ذُو ٱلْقُوَّةِ ٱلْمَتِينُ58
تهفسیری ئاسان: چونکەبەڕاستی هەر خوا خۆی ڕۆزی بەخشەو خاوەنی هێزو دەسەڵاتی پتەوە.
فَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذَنُوبًۭا مِّثْلَ ذَنُوبِ أَصْحَٰبِهِمْ فَلَا يَسْتَعْجِلُونِ59
تهفسیری ئاسان: بێگومان بۆ ئەوانەی ستەمیان کردووەتۆڵەو سزای زۆرمان بۆ ئامادەکردوون، هەروەک چۆن بۆ هاوەڵ و هاوبیرەکانیان ئامادەمانکردووە، دەبا ئیتر پەلەم لێنەکەن (چونکەبەم زوانەیەخەیان دەگرێت).
فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن يَوْمِهِمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ60
تهفسیری ئاسان: ئینجا وەیل و ئاهو ناڵە بۆ ئەوانەی کەرێبازی کوفرو خوانەناسیان گرتۆتەبەر لەو ڕۆژەی کەهەڕەشەیان لێ کراوەو بەم زووانەپێش دێت.
52. سورة الطور
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلطُّورِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەکێوی _ طور _ (کەخوای گەورەگفتوگۆی لەگەڵ موسادا لە نزیکی ئەنجامدا).
وَكِتَٰبٍۢ مَّسْطُورٍۢ2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەکتێبی نوسراو کە (لوح المحفوظە).
فِى رَقٍّۢ مَّنشُورٍۢ3
تهفسیری ئاسان: کەلەلاپەڕەی تەنگی گرنگدایە
وَٱلْبَيْتِ ٱلْمَعْمُورِ4
تهفسیری ئاسان: : سوێند _ بەکەعبە_ کەهەمیشە ئاوەدانە بە نوێژکەران، وە (ئەوانەی بۆ حەج و عەمرەدەچن) هەروەها (بیت المعمور) شوێنێکە لەئاسمانی حەوتەم کەدیاریکراوە بۆ خواپەرستی فریشتەکان هەروەک چۆن کەعبە پیرۆزە لای ئیمانداران، (لەفەرمودەیەکی ڕاست و دروستدا ئاماژەی بۆ کراوە).
وَٱلسَّقْفِ ٱلْمَرْفُوعِ5
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوێند بەسەقفی بەرزو بڵند (کەئاسمان دەگرێتەوە، خوای گەورەدەیەوێت سەرنجمان ڕاکێشێت بۆ لای).
وَٱلْبَحْرِ ٱلْمَسْجُورِ6
تهفسیری ئاسان: سوێند بەدەریای پڕ لەئاو یان دەریای داگیرساو (کەقیامەت دادەگرسێت و دەتەقێتەوە).
إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌۭ7
تهفسیری ئاسان: (پەروەردگاری مەزن سوێند بەو هەموو شتانەدەخوات، ئینجا دەفەرموێت): بەڕاستی سزاو ئازاری پەروەردگاری تۆ ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) هەر پێش دێت.
مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍۢ8
تهفسیری ئاسان: کەسیش ناتوانێت بەری بگرێت و دەستی پێوە بنێت و نەهێڵێت.
يَوْمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوْرًۭا9
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئەستێرە وهەسەرەکانی ئاسمان هەموو بەیەکدا دەدەن، (خوای گەورەتێکیان دەدات وهەڵیان دەوەشێنێت)
وَتَسِيرُ ٱلْجِبَالُ سَيْرًۭا10
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش لەجێی خۆیان دەجوڵێن و دەڕۆن، (وەک خۆری، وەک هەور، زەویان پێ تەخت دەکرێت).
فَوَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ11
تهفسیری ئاسان: کەواتە واوەیلا و هاوار بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان بەحەق و ڕاستی نەکرد و بەدرۆیان دەزانی لەو ڕۆژەدا.
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى خَوْضٍۢ يَلْعَبُونَ12
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەرۆچووە و گاڵتە دەکەن بەئیسلام و پێغەمبەر و قورئان.
يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا13
تهفسیری ئاسان: رۆژێک دێت بەتوندی پاڵیان پێوە دەنرێت بۆ ناو دۆزەخ (دەنگ لەسینەوەیانەوە دێت ئەوەندەپاڵەکە توندە).
هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ14
تهفسیری ئاسان: پێیان دەوترێت ئەمەئەو ئاگرو دۆزەخەیە کەکاتی خۆی بڕواتان پێی نەبوو بەگاڵتەتان گرتبوو