دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

52. سورة الطور

52:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
أَفَسِحْرٌ هَٰذَآ أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ15
ته‌فسیری ئاسان: باشە، ئەمەجادووەنیشانتان دەدرێت یان ئێوە ڕاستی نابینن؟!
52:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
ٱصْلَوْهَا فَٱصْبِرُوٓا۟ أَوْ لَا تَصْبِرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ ۖ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ16
ته‌فسیری ئاسان: دەبێت بچنەناوی و سزا بچێژن، جا ئیتر خۆڕادەگرن یان خۆڕاناگرن وەک یەکە بۆتان، بێگومان یان خۆڕاناگرن وەک یەکە بۆتان، بێگومان تۆڵەی ئەو کاروکردەوانەتان هەر دەدرێتەوە کەدەتانکرد.
52:17جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَنَعِيمٍۢ17
ته‌فسیری ئاسان: لەولاشەوەبەڕاستی ئەوانەی کەلەدنیادا خواناس و دینداربوون، لەباخەکانی بەهەشت و ناز و نیعمەتدا، ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی دەبەنەسەر.
52:18جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ18
ته‌فسیری ئاسان: زۆر کەیف خۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن بەو بەخششانەی کە پەروەردگاریان پێی بەخشیون، هەر پەروەردیگاریشیان لەسزاو تاڵاوی دۆزەخ پاڕاستونی.
52:19جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ19
ته‌فسیری ئاسان: پێیان دەوترێت بخۆن و بخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت لەپاداشتی کردەوەی چاک و ڕێک و پێکتاندا
52:20جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍۢ مَّصْفُوفَةٍۢ ۖ وَزَوَّجْنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍۢ20
ته‌فسیری ئاسان: ئەو بەختەوەرانەبەکەماڵی ئیسراحەت) پاڵیان داوەتەوەلەسەر کورسی و قەنەفەرازاوەکان، کەبەشێوەیەکی جوان و ڕێک ڕیز کراون، ئێمە هاوسەرانی حۆری چاوگەشەمان لێ مارەکردوون
52:21جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍۢ ۚ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌۭ21
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوانەی باوەڕیان هێناوە و نەوەکانیشیان بەئیمان و باوەڕەوە شوێنیان کەوتوون، ئەوانەلەبەهەشتدا پێک شاد دەکەینەوە (تا کامەرانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وەنەبێت ئەوانەی کەپلەی بەرزیان دەستکەوتووەدایان بەزێنین بۆ پلەی نزمتر، چونکەئێمە پاداشتی کردەوەی کەس کەم ناکەینەوە (ئەگەر زیادی نەکەین) لەهەمان کاتدا هەرکەسەبارمتەی کردەوەی خۆیەتی
52:22جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
وَأَمْدَدْنَٰهُم بِفَٰكِهَةٍۢ وَلَحْمٍۢ مِّمَّا يَشْتَهُونَ22
ته‌فسیری ئاسان: بەردەوام حەزیان لەهەر میوە و گۆشتێک بێت پێشکەشیان دەکەین
52:23جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأْسًۭا لَّا لَغْوٌۭ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌۭ23
ته‌فسیری ئاسان: بەدڵ خۆشیەوە لەکاسی تایبەتیدا شەراب دەنۆشن، جار جار بۆ خۆشی لەیەکتری دەسێنن، دوور لەرەفتاری ناشیرین و گوناهو تاوانبارکردنی یەکتر
52:24جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌۭ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌۭ مَّكْنُونٌۭ24
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها منداڵانی جوان و ئێسک سووک بەدەوریاندا دێن و خزمەتیان دەکەن دەڵێی مرواری پاک و بێگەردن
52:25جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ25
ته‌فسیری ئاسان: (جا دوای ئەو عەیش و نۆش و کەیف و ئاهەنگە) ڕوودەکەنەیەکترو دەستەدەستەلەیەک نزیک دەبنەوە، پرسیار لەرابوردوی یەکتر دەکەن (دیارە هەرکەسەلەو بەیەکگەیشتنانەدا بەشێک لەسەرگوزەشتەی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوەڵ و میوانی دەدات، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی پێویستدا، کەبەدەزگای زۆر پێشکەوتوو تۆمارکراوە)
52:26جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِىٓ أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ26
ته‌فسیری ئاسان: سەرەنجام هەموو بەیەک دەنگ دەڵێن: بەڕاستی (کارێکی چاکمان دەکرد سوپاس بۆ خوا) چونکەکاتی خۆی کەلەناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینەوەی ڕۆژی قیامەتمان هەبوو، هەروەها بەبەزەییش بووین لەناویاندا و مەبەستمان بوو ئەوانیش وەک ئێمە خواناس بن
52:27جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ27
ته‌فسیری ئاسان: بەهۆی ئەوەوەخوای میهرەبانیش لای ڕەحمەتی لێ کردینەوە و منەتباری کردین و لەسزای دۆزەخی پڕئێش پاڕاستینی
52:28جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْبَرُّ ٱلرَّحِيمُ28
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتی خۆی هاناو هاوارمان هەر بۆ ئەو دەبردو دەمانپەرست، چونکەبێگومان هەر ئەو زاتەخوایەکی چاکەخوازو میهرەبان و دلۆڤانە
52:29جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
فَذَكِّرْ فَمَآ أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍۢ وَلَا مَجْنُونٍ29
ته‌فسیری ئاسان: ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) ئامۆژگاری ئەوخەڵکە بکە، چونکەبەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوەنەفاڵچیت، نەشێتی
52:30جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌۭ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيْبَ ٱلْمَنُونِ30
ته‌فسیری ئاسان: خوانەناس و دڵڕەقەکان دەڵێن: ئەمەشاعیرێکە و چاوەڕوانی مەرگی دەکەین!!
52:31جوزئی 27 · لاپەڕەی 524لێکچوو
قُلْ تَرَبَّصُوا۟ فَإِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُتَرَبِّصِينَ31
ته‌فسیری ئاسان: پێیان بڵێ: چاوەڕێ بن منیش لەگەڵ ئێوەدا چاوەڕێم (بزانین سەرئەنجام کێ سەردەکەوێت، کێ سەرفرازە؟)
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.