دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

53. سورة النجم

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
53:1جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ1
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەئەستێرە کاتێک لەشوێنی خۆی دەترازێت و بەخێرایی بەردەبێتەوە و ئاوا دبێت
53:2جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ2
ته‌فسیری ئاسان: هاوەڵ وهاوڕێی ئێوە محمد (صلی اللە علیە وسلم) گومڕاو سەرلێشێواو نەبووە، لەرێگەی ڕاست و ڕەوان نەترازاوە
53:3جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ3
ته‌فسیری ئاسان: قسەو گوفتاریشی (ئەوەی کەقورئانە) لەئارەزوو بازی و هەواو هەوەسەوەنیە
53:4جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌۭ يُوحَىٰ4
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەی کەرای دەگەیەنێت تەنها نیگاو وەحی خوای یە
53:5جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ5
ته‌فسیری ئاسان: جوبرەئیلی فریشتە خاوەنی هێزو توانای زۆر، قورئانی فێر کردووە
53:6جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
ذُو مِرَّةٍۢ فَٱسْتَوَىٰ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەو جوبرەئیلەی کەخاوەنی بیرو هۆشێکی زۆر بەهێزو دیمەنێکی جوان بوو، ئینجا لەسەر شێوە ڕاستەقینەکەی خۆی وەستا
53:7جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَهُوَ بِٱلْأُفُقِ ٱلْأَعْلَىٰ7
ته‌فسیری ئاسان: لەکاتێکدا لەئاسۆی هەرەبەرزو بڵندەوە سەری هەڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو
53:8جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ8
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا تا دەهات نزیک دەبۆوە و سەرەنجام هاتەخوارەوەبۆ لای پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)
53:9جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ9
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەندەلێی نزیک بۆوە نێوانیان بەقەدەر دووکەوان یان کەمتریش بوو
53:10جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ10
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا خوا لەڕێگەی ئەوەوە، نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەک بوو!
53:11جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
مَا كَذَبَ ٱلْفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ11
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئەوەی کەبەچاوی سەری بینی، لەناخ و دەرونیەوە بڕوای پێی هەبوو، ناخ و دەروونی ڕاستیەکانی بەدرۆنەدانی
53:12جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ12
ته‌فسیری ئاسان: جا ئایا ڕاستە؟ ئێوە موجادەلەی لەگەڵدا دەکەن لەسەر شتێک کەئەو دڵنیایە لەدیتنی؟
53:13جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ13
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان جارێکی تریش لەدابەزینێکی تردا جوبرەئیلی بینیووە (کاتێک هاتووەبیبات بۆ شەوڕەوی)
53:14جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
عِندَ سِدْرَةِ ٱلْمُنتَهَىٰ14
ته‌فسیری ئاسان: لەکاتێکدا لە (سدر‌ەالمنتهی) دا بوو
53:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
عِندَهَا جَنَّةُ ٱلْمَأْوَىٰٓ15
ته‌فسیری ئاسان: کەلەوێدا بەهەشتی (مَڕْوَی) هەیە بەواتای لانەو جێگەی حەوانەوە
53:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
إِذْ يَغْشَى ٱلسِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ16
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک ئەوەی _ سدرە_ ی داپۆشی مەگەر هەر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چیە...
53:17جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
مَا زَاغَ ٱلْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ17
ته‌فسیری ئاسان: جا بینینی ئەو بەدیهێنراوانە لەو شەوەدا وەنەبێت چاوبەست لەپێغەمبەر کرابێت و چاوی لێ لادا بێت
53:18جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلْكُبْرَىٰٓ18
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان پێغەمبەر (چلی اللە علیە وسلم) لەو شەوەدا لەبەڵگە و نیشانە و موعجیزە گەورەکانی پەروەردگاری بینیووە، بەچاوی سەری، بەهەموو هەستی..
53:19جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ19
ته‌فسیری ئاسان: جا هەواڵم بدەنێ دەربارەی لات و عوززا و (دوودانەبتی ناشرین و ئێسک تاڵی دروستکراو)!
53:20جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلْأُخْرَىٰٓ20
ته‌فسیری ئاسان: مەناتی سێهەمیش!! (ئەویش بتێکی ترە، ئایا دەسەڵاتیان هەیە).
53:21جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلْأُنثَىٰ21
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ڕەوایە کوڕان بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا بەچاک بزانن (خوای گەورەدەیەوێت بەعەقڵی چەوتیان ڕەخنەیان لێبگرێت، ئەگینا کوڕو کچ هەردووک دروستکراوی خوان و پێوەی ڕێز تەنها خواناسی و پارێزکاریە)
53:22جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
تِلْكَ إِذًۭا قِسْمَةٌۭ ضِيزَىٰٓ22
ته‌فسیری ئاسان: ئەگەر وابێت ئەو کاتەئەو دابەشکردن و بڕیارەتان زۆر دوورەلەدادپەروەریەوە و لەسنوور ترازانە
53:23جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
إِنْ هِىَ إِلَّآ أَسْمَآءٌۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهْوَى ٱلْأَنفُسُ ۖ وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلْهُدَىٰٓ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەم بت و پەیکەرانە تەنها شتێکە کەخۆتان و باوو باپیرانتان ناوتان لێ ناون و هیچی تر نین، خوا بەڵگەیەکی نەناردووەلەسەر ڕەوا بوونیان، سەیرە، ئەوانەتەنها شوێنی گومان و ئارەزوی دەروونەنەخۆشیەکانیان دەکەون، لەکاتێکدا کەبەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە هیدایەت و ڕێنمووییان پێ گەیشتووە!
53:24جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
أَمْ لِلْإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ24
ته‌فسیری ئاسان: نەخێر بۆ ئادەمیزاد نی یە ئەوەی داوای دەکات، (چونکەئاواتەکانی نایەتە دی لەدنیادا)؟!
53:25جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
فَلِلَّهِ ٱلْءَاخِرَةُ وَٱلْأُولَىٰ25
ته‌فسیری ئاسان: کەواتەهەر خوایە خاوەنی دنیا وقیامەت. (ئەی بۆ هەوڵی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتەنادەن؟!).
53:26جوزئی 27 · لاپەڕەی 526لێکچوو
۞ وَكَم مِّن مَّلَكٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ26
ته‌فسیری ئاسان: زۆر فریشتەش لەئاسمانەکاندا هەن کەتکاو پاڕانەوەیان ناکام و بێ سوودە، مەگەر خوا مۆڵەت بدات بۆ هەرکەسێک کەشایستەیە و ڕازی بێت کەتا بکات، یان تکای بۆ بکرێت
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.