پیشاندان:
53. سورة النجم
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ تَسْمِيَةَ ٱلْأُنثَىٰ27
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەوانەی کەباوەڕ بەقیامەت و لێپرسینەوە ناهێنن ناوی ئافرەت دەنێن لەفریشتەکان، (لەحاڵێکدا فریشتەکان دروستکراوانێکی تایبەتن)
وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ ۖ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ ۖ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًۭٔا28
تهفسیری ئاسان: ئەوانەلەو بارەیەوە هیچ جۆرە زانستی و زانیاریەکیان نیە، بەڵکو هەر شوێنی گومانی بێ سەرو بن دەکەون، لەکاتێکدا کەگومان بەهیچ شێوەیەک جێگەی حەق و ڕاستی ناگرێتەوە
فَأَعْرِضْ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكْرِنَا وَلَمْ يُرِدْ إِلَّا ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا29
تهفسیری ئاسان: گوێ مەدەبەو کەسەی کەیاخی بووەلەیادو بەرنامەی ئێمە مەبەستیشی نەبووەتەنها ژیانی دنیایە نەبێت
ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱهْتَدَىٰ30
تهفسیری ئاسان: ئەوانە، هەر ئەوەندەی لێ دەزانن و عەقلیان هەر ئەوەندەدەبڕێت، بەڕاستی هەر پەروەردگاری تۆیە کەچاک دەزانێت کێ لەرێبازەکەی لایداوە و گومڕایە کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایەتی گرتۆتەبەر و شایستەی ڕێزە
وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ بِٱلْحُسْنَى31
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر خوا خاوەنیەتی، (تاقیتان دەکاتەوە) بۆ ئەوەی تۆڵەبسێنێت لەوانەی کەخراپەیان کردووەبەگوێرەی کردەوەکانیان، پاداشتی ئەوانەش کەچاکەیان کردووەبەچاکترین شێوە بداتەوە
ٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلْمَغْفِرَةِ ۚ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌۭ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ ۖ فَلَا تُزَكُّوٓا۟ أَنفُسَكُمْ ۖ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ32
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کەخۆیان دەپارێزن لەگوناهو تاوانەگەورەکان لەگوفتارو کرداری بەد جگەلەوردەگوناهان، بەڕاستی پەروەردگاری تۆ ئەی پێغنمبەر (چلی اللە علیە وسلم) ئەی ئیماندار چاوپۆشی زۆر فراوانە، چاک دەتانناسێت، لەکاتێکدا ئێوەی لەزەویدا بەرپاکردووە، لەو کاتەشدا ئێوە کۆرپەلەی بچووک بوون لەسکی دایکتاندا (ئاگای لێتان بوو)، کەواتەخۆتان بەچاک مەزانن و خۆتان بەپاڵفتە دامەنێن، هەر خوا دەزانێت کێ تەقای هەیە و پارێزکارە
أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى تَوَلَّىٰ33
تهفسیری ئاسان: جا هەواڵم بدەرێ ئایا ئەوەی پشتی لەباوەڕ هەلکرد...
وَأَعْطَىٰ قَلِيلًۭا وَأَكْدَىٰٓ34
تهفسیری ئاسان: کەمێکیشی بەخشی و خێرا دەستی گرتەوە...
أَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْغَيْبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ35
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەو جۆرە کەسانەزانستی و نهێنی دەزانن و ئاگاداری شاراوەکانن و دەیبینن؟!
أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِى صُحُفِ مُوسَىٰ36
تهفسیری ئاسان: ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی لەپەڕاوەکانی موسادا بوو؟!
وَإِبْرَٰهِيمَ ٱلَّذِى وَفَّىٰٓ37
تهفسیری ئاسان: یان ئەو ئیبراهیمەی کەهەموو پەیمانەکانی بەجێ هێنا بەتەواوی؟!
أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ38
تهفسیری ئاسان: (لەو پەڕاوو کتێبە پیرۆزانەدا هاتووە): کەهیچ گوناهبارێک گوناهی تاوانبارێکی تر هەڵناگرێت
وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ39
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئادەمیزاد خاوەنی هیچ شتێک نی یە ئەوەتەنها ئەوەنەبێت کەخۆی کردوویەتی
وَأَنَّ سَعْيَهُۥ سَوْفَ يُرَىٰ40
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەوڵ و کۆششەکەی دەبینرێتەوە لەقیامەتدا
ثُمَّ يُجْزَىٰهُ ٱلْجَزَآءَ ٱلْأَوْفَىٰ41
تهفسیری ئاسان: پاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێرو تەسەلی
وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلْمُنتَهَىٰ42
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی و دڵنیاییەوە دەڵێین: کەکۆتایی ئەم ڕێگوزەرە لەلای پەروەردگارتەوەسەرهەڵ دەدات
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَىٰ43
تهفسیری ئاسان: بێگومان هەر ئەو زاتەش دیاردەی پێکەنین و گریانی لەئادەمیزادا بەدیهێناوە
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا44
تهفسیری ئاسان: هەروەها هەر خۆی دیاردەی مردن و ژیانی دروست کردووە