دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

53. سورة النجم

53:45جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰ45
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەش دوو جۆری دروست کردووەکەنێرو مێیە....
53:46جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَىٰ46
ته‌فسیری ئاسان: لەنوتفەیەک (لەخاڵێکی زۆر بچووک ئەویش ئەگەر ویستی خوای لەسەربێت) کاتێک لەجێی خۆیدا دادەنرێت
53:47جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّ عَلَيْهِ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُخْرَىٰ47
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان لەسەر خوایشە دروست کردنەوەی تریش
53:48جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغْنَىٰ وَأَقْنَىٰ48
ته‌فسیری ئاسان: دەوڵەمەندی و ئەوەی پێویست بێت دەیبەخشێت
53:49جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعْرَىٰ49
ته‌فسیری ئاسان: هەر خوایش پەروەردگاری شیعرایە: (ئەستێرەیەکە هەندێ لەعەرەبەکان پەرستویانە، قەبارەکەی دە، ئەوەندەی خۆرە، یەک ملیۆن ئەوەندەی نێوان زەوی و خۆر لێمانەووە دوورە....)
53:50جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنَّهُۥٓ أَهْلَكَ عَادًا ٱلْأُولَىٰ50
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەش قەومی عادی یەکەمی لەناو برد
53:51جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَثَمُودَا۟ فَمَآ أَبْقَىٰ51
ته‌فسیری ئاسان: سمودیشی لەناو برد و هیچی نەهێشتن
53:52جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَقَوْمَ نُوحٍۢ مِّن قَبْلُ ۖ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ52
ته‌فسیری ئاسان: زووتریش قەومی نوحی لەناو برد کەبێگومان ئەوانیش ستەمکارو سەرکەشتر بوون
53:53جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَٱلْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ53
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەتاوانباران و شەرواڵ پیسانیشی ژێرەو ژوورکرد....
53:54جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ54
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا ئەو دێهاتانەی داپۆشی ئەوەی کەدای پۆشی. (بەبەرد باران)
53:55جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ55
ته‌فسیری ئاسان: جا ئیتر ئەی بێ ئیمان تۆ لەکام یەک لەنازو نیعمەتەکانی خوا دوودڵیت...
53:56جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
هَٰذَا نَذِيرٌۭ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلْأُولَىٰٓ56
ته‌فسیری ئاسان: ئەم پێغەمبەرەش هۆشیارکەرەوەیە لەهۆشیارکەرەوانی پێشوو
53:57جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
أَزِفَتِ ٱلْءَازِفَةُ57
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوەچاک بزانن) قیامەت و لێپرسینەوە نزیک بووتەوە (نزیکە بەنیسبەت هەر ئادەمیزادێکەوە هەر کەمردن ئەوەقیامەت لەو بەرپا بووە، قیامەتی گەورەش کاتێک بەرپا دەبێت هەمووان واهەست دەکەن کەچەند سەعات لەوەوپێش دنیا بوو وا ئێستەش قیامەتە)!!
53:58جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ58
ته‌فسیری ئاسان: کەسیش ناتونێت ئەو ڕۆژە دەربخات و بەرپای بکات جگەلەخوای باڵادەست
53:59جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
أَفَمِنْ هَٰذَا ٱلْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ59
ته‌فسیری ئاسان: جا ئایا ئێوە لەم قسەیە کەقورئانەسەرسام دەبن؟!
53:60جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ60
ته‌فسیری ئاسان: پێ دەکەنن و گریانتان نایەت (بۆ ئەو چارەنووسەرەشەی کەچاوەڕێتانە)
53:61جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَأَنتُمْ سَٰمِدُونَ61
ته‌فسیری ئاسان: ئێوە بەردەوام سەرگەرمی ڕابوردنن و بێ هۆشن؟!
53:62جوزئی 27 · لاپەڕەی 528سوجدەلێکچوو
فَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ وَٱعْبُدُوا۟ ۩62
ته‌فسیری ئاسان: (دەی کەواتەبێداربنەوە و داچڵەکێن) کەواتەسوژدەبۆ خوای بەدیهێنەر ببەن، هەر ئەویش بپەرستن

54. سورة القمر

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
54:1جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ1
ته‌فسیری ئاسان: رۆژی قیامەت نزیک بۆتەوە و مانگیش لەت بوو، (هەندێ ڕوایات هەیە کەئاماژەدەکات بۆئەوەی کە: خوانەناسان داوای موعجیزەیان لەپێغەمبەر کردبێت ئەویش پەنجەی موبارەکی ڕووەو مانگ بزواندو بەویستی خوا لەت بوو) بەڵام هەندێک لەموفەسرین دەڵێن: ئەم ڕووداوەلەسەرەتای بەرپابونی قیامەتدا پێش دێت
54:2جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَإِن يَرَوْا۟ ءَايَةًۭ يُعْرِضُوا۟ وَيَقُولُوا۟ سِحْرٌۭ مُّسْتَمِرٌّۭ2
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئەوانەهەر موعجیزە و بەڵگەیەک ببینن پشت هەڵدەکەن و دەڵێن: ئەمەجادوویەکی بەردەوامە
54:3جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَكَذَّبُوا۟ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ ۚ وَكُلُّ أَمْرٍۢ مُّسْتَقِرٌّۭ3
ته‌فسیری ئاسان: حەقیقەت و ڕاستی بەدرۆدەزانن و شوێنی ئارەزووەکانیان کەوتوون، لەکاتێکدا هەموو شت تەواو دەبێت و، هەموو کارێک کۆتایی دێت و دنیا تەواو دەبێت و بەبەرپابوونی قیامەت لەنگەر دەگرێت
54:4جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّنَ ٱلْأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ4
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئەوەندەهەواڵی تیاچوونی ستەمکارانیان پێگەیشتووە تا داچڵەکێن (تێفکرن و لەچەوتی دەست هەڵگرن)
54:5جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
حِكْمَةٌۢ بَٰلِغَةٌۭ ۖ فَمَا تُغْنِ ٱلنُّذُرُ5
ته‌فسیری ئاسان: ئەو بەسەرهاتانەحیکمەت و پەند و ئامۆژگاری زۆری تێدایە، بەڵام بۆ ئەوانە بێدارکردنەوە بێ سوودە
54:6جوزئی 27 · لاپەڕەی 528لێکچوو
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَىْءٍۢ نُّكُرٍ6
ته‌فسیری ئاسان: گوێ مەدەبەناپوختی ئەوانەرۆژێک دێت کەبانگ وێژێک بانگ دەکات بۆ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و نالەبار
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.