پیشاندان:
54. سورة القمر
خُشَّعًا أَبْصَٰرُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌۭ مُّنتَشِرٌۭ7
تهفسیری ئاسان: خوانەناسان چاویان شۆڕەو شەرمەزارن، لەناخی زەویەوە دێنە دەرەوە، هەروەک لێشیاوی کوللەی زۆر (ڕووکاری زەوی دادەپۆشن)
مُّهْطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِ ۖ يَقُولُ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوْمٌ عَسِرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: زۆر بەپەلەو بەشپرزەییەوە بەدەم بانگ هێشتی کۆکردنەوەیانەوە دەچن، کافرو خوانەناسان بەیەکتر دەڵێە: وا دیارە ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گران و سەختە
۞ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ فَكَذَّبُوا۟ عَبْدَنَا وَقَالُوا۟ مَجْنُونٌۭ وَٱزْدُجِرَ9
تهفسیری ئاسان: پێش ئەمانیش قەومی نوح بروایان بەبەندەی بەڕێزی ئێمە نەکردو وتیان: شێتە، زۆریش پیاهەڵشاخان و دژایەتی کرا
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌۭ فَٱنتَصِرْ10
تهفسیری ئاسان: (ئەویش دوای (90) ساڵ هاناو هاواری بۆ پەروەردگاری بردو وتی: خوایە، بەڕاستی من شکستم خواردوەو سەرکەوتنم پێ ببەخشە
فَفَتَحْنَآ أَبْوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍۢ مُّنْهَمِرٍۢ11
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر ئێمە دەروازەکانی ئاسمانمان هاوڕێ لەگەڵ ئاوێکی خوڕدا کردوە
وَفَجَّرْنَا ٱلْأَرْضَ عُيُونًۭا فَٱلْتَقَى ٱلْمَآءُ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ قَدْ قُدِرَ12
تهفسیری ئاسان: هەموو زەویشمان کرد بەکانیاو و ئاومان لێ هەڵقوڵاند، ئیتر ناوی ئاسمان و زەوی بەتەقدیرو ویستی خوا بەیەک گەیشتن، بەڕاستی بڕیاری لەسەر درابوو
وَحَمَلْنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلْوَٰحٍۢ وَدُسُرٍۢ13
تهفسیری ئاسان: ئەوسا نوح (علیە السلام)مان لەسەر چەند تەختەو بزمارێک هەڵگرت (مەبەست کەشتیەکەیە)
تَجْرِى بِأَعْيُنِنَا جَزَآءًۭ لِّمَن كَانَ كُفِرَ14
تهفسیری ئاسان: لەژێر چاودێری خۆماندا (لەناو ئەو زریانە سامناکەدا) دەهات و دەچوو، ئا بەو شێوەیە پاداشتی ئەو کەسەمان دایەوە کەبڕوای پێ نەکرا (واتەنوح)
وَلَقَد تَّرَكْنَٰهَآ ءَايَةًۭ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ15
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئەم بەسەرهاتەمان هێشتەوە بەبەڵگە بۆ هەموو نەوەکان... ئایا کەسێک هەیە کەپەندو ئامۆژگاری لێ وەربگرێت؟! 16. فَکَیْفَ کَانَ عَژَابِی وَنُژُرِ: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ16
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ17
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە درکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
كَذَّبَتْ عَادٌۭ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ18
تهفسیری ئاسان: قەومی عادیش بروایان بەپێغەمبەرەکەیان نەکرد، جا سەرنج بدەو بزانەسزاو تۆڵەی ئێمە لەو یاخیبووانە چۆن بوو؟
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًۭا صَرْصَرًۭا فِى يَوْمِ نَحْسٍۢ مُّسْتَمِرٍّۢ19
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە بایەکی بەردەوامی توندو سەخت و ساردمان هەڵکردە سەریان لەرۆژگارێکی شومدا (یەک حەفتەی خایاند)
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍۢ مُّنقَعِرٍۢ20
تهفسیری ئاسان: خەڵکی هەمووی لەبێخ دەرهێنا و لەپێی خستن و دانی بەزەویدا، هەروەکو قەدی دارخورمای کلۆرو هەڵکەنراو
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ21
تهفسیری ئاسان: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ22
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ23
تهفسیری ئاسان: سمودیش هەموو بێدارکردنەوە و داچڵەکاندنێکیان بەدرۆزانی و بڕوایان پێی نەبوو
فَقَالُوٓا۟ أَبَشَرًۭا مِّنَّا وَٰحِدًۭا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّفِى ضَلَٰلٍۢ وَسُعُرٍ24
تهفسیری ئاسان: جا وتیان: باشە، ڕەوایە، ئێمە شوێنی تاکەکەسێک بکەوین لەخۆمان؟! ئێمە ئەگەر بڕوا بەکەسێکی وا بکەین، ئەو کاتەئێمە بەڕاستی لەگومڕایی و شێتیداین؟!
أَءُلْقِىَ ٱلذِّكْرُ عَلَيْهِ مِنۢ بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌۭ25
تهفسیری ئاسان: ئایا ڕاستەلەنێوان ئێمەدا وەحی و نیگا بۆ ئەو ڕەوانەکرابێت، نەخێر شتی وا نابێت، بەڵکو ئەو هەر کابرایەکی زۆر درۆزن و خۆپەرستە و حەز بەگەورەیی دەکات!!
سَيَعْلَمُونَ غَدًۭا مَّنِ ٱلْكَذَّابُ ٱلْأَشِرُ26
تهفسیری ئاسان: سبەی دەزانن و بۆیان دەردەکەوێت کەکێ درۆزن و خۆپەرست و خۆ بەگەورەزانە
إِنَّا مُرْسِلُوا۟ ٱلنَّاقَةِ فِتْنَةًۭ لَّهُمْ فَٱرْتَقِبْهُمْ وَٱصْطَبِرْ27
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەو وشترەی کەبیانوومان گرت، لەبەرد پەیدامان کرد، بەوەش تاقیمان کردنەوە، جا _ ئەی چالح _ چاودێریان بکە، بزانەچی دەکەن، خۆگرو ئارامگریش بە (لەبەرامبەر کاروکردەوەی ناشرینیانەوە)