پیشاندان:
3. سورة آل عمران
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ نَصِيبًۭا مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ يُدْعَوْنَ إِلَىٰ كِتَٰبِ ٱللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُمْ وَهُم مُّعْرِضُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئایا نابینی ئەو کەسانەی بەشێک لە کتێبی ئاسمانیان پێدراوە کاتێک بانگ دەکرێن بۆ لای کتێبی خوا (تەورات) تا فەرمانڕەوایی بکات لە نێوانیاندا، پاشان دەستەیەکیان پشت هەڵدەکەن و لە کاتێکدا ئەوان سەرپێچیکەرن.
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لَن تَمَسَّنَا ٱلنَّارُ إِلَّآ أَيَّامًۭا مَّعْدُودَٰتٍۢ ۖ وَغَرَّهُمْ فِى دِينِهِم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: بۆیەش (وادەکەن) چونکە بەڕاستی ئەوان دەیانووت: هەرگیز ئاگری دۆزەخ چەند ڕۆژێکی کەم نەبێت بەر لەشمان ناکەوێت و ئەوەی لە ئاینەکانیاندا بۆ خۆیان هەڵبەستبوو، سەری لێ شێواندن و تەفرەی دان.
فَكَيْفَ إِذَا جَمَعْنَٰهُمْ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ25
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ حاڵیان چۆن بێت کاتێ لەو ڕۆژەدا کۆیان دەکەینەوە کە هیچ گومانێک لە هاتنیدا نیە و هەموو کەس پاداشتی کارو کردەوەی خۆی پێدەدرێت، لەکاتێکدا ئەوان ستەمیان لێناکرێت.
قُلِ ٱللَّهُمَّ مَٰلِكَ ٱلْمُلْكِ تُؤْتِى ٱلْمُلْكَ مَن تَشَآءُ وَتَنزِعُ ٱلْمُلْكَ مِمَّن تَشَآءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَآءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَآءُ ۖ بِيَدِكَ ٱلْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ26
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، ئەی ئیماندار) بڵێ: خوایە تۆ خاوەنی هەموو شتێکیت، دەسەڵات دەبەخشیت بەهەر کەسێک بتەوێت و دەسەڵات وەردەگرێتەوە لە هەر کەسێک بتەوێت هەر کەس بتەوێت باڵادەستی دەکەیت، هەرکەسێکیش بتەوێت زەلیل و بێ دەسەڵات و ژێربەدەستی دەکەیت، هەرچی خێر هەیە هەر بە دەست تۆیە، بێگومان تۆ دەسەڵاتداری بەسەر هەموو شتێکدا.
تُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَتُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۖ وَتُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَتُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ ۖ وَتَرْزُقُ مَن تَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ27
تهفسیری ئاسان: شەو تێکهەڵکێشی ڕۆژ دەکەیت، ڕۆژ تێکهەڵکێشی شەو دەکەیت، زیندوو لە مردوو دەردێنیت، مردوو لە زیندوو دەردێنیت، ڕزق و ڕۆزی بێ حساب و بێ شومار دەبەخشیت بە هەر کەس بتەوێت (کارەکانت هەر هەمووی پڕە لە حیکمەت و دانایی، بەندەکانت سەرسام و سەر سووڕماوون لە کەماڵی تۆ).
لَّا يَتَّخِذِ ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْكَٰفِرِينَ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ۖ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَلَيْسَ مِنَ ٱللَّهِ فِى شَىْءٍ إِلَّآ أَن تَتَّقُوا۟ مِنْهُمْ تُقَىٰةًۭ ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ28
تهفسیری ئاسان: نابێت ئیمانداران، کافران بکەنە پشت و پەناو یارو یاوەری خۆیان لەجیاتی ئیمانداران، ئەوەی کاری وا بکات، ئەوکارەی دەبێتە هۆی ئەوەی هیچ پەیوەندییەکی ئیمانیی بەخواوە نەمێنێت، مەگەر لەبەر ئەوەی خۆتان بە بێگومان لە شەڕیان بپارێزن و قوتاربن (ئەویش بەوەی بەدەم ڕازییان بکەن، نەک بەدڵ و کردەوە)، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوە بەسیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (تا کاری ناڕەوای وانەکەن)، سەرئەنجام و گەڕانەوەتان هەر بۆ لای خوایە.
قُلْ إِن تُخْفُوا۟ مَا فِى صُدُورِكُمْ أَوْ تُبْدُوهُ يَعْلَمْهُ ٱللَّهُ ۗ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ29
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: ئەگەر ئەوەی لە سینەتاندا جێگیرە بیشارنەوە یاخود ئاشکرای بکەن، ئەوە خوا پێی دەزانێت، هەرچیش لە ئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر پێی دەزانێت و خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.