دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

54. سورة القمر

54:28جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ ٱلْمَآءَ قِسْمَةٌۢ بَيْنَهُمْ ۖ كُلُّ شِرْبٍۢ مُّحْتَضَرٌۭ28
ته‌فسیری ئاسان: هەواڵیشیان بدەرێ: کەئاوەکەبەشکراوە (ڕۆژێک بۆ ئەوان و ماڵاتەکەیان، ڕۆژێکیش بۆ وشترەکە) ئیتر لەرۆژی نۆبەی وشترەکەدا هەموو بەکارهێنانێکی ئاوەکەقەدەغەیە لەوان
54:29جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
فَنَادَوْا۟ صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ29
ته‌فسیری ئاسان: (قەومی نالەبار لەتاقیکردنەوەکەدا سەرنەکەوتن و خۆیان بۆ نەگیرا لەبەرئەوە) بانگی زەلامێکی دڕیان کرد و هانیاندا بۆ سەربڕینی، ئەویش بێباکانە پەلاماری شمشێریداو سەری بڕی
54:30جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ30
ته‌فسیری ئاسان: سەرنج بدەن چۆن بوو سزاو تۆڵەو خەشم و قینی من لەو یاخی بووانە؟
54:31جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَكَانُوا۟ كَهَشِيمِ ٱلْمُحْتَظِرِ31
ته‌فسیری ئاسان: ئەوسا ئێمەش بەیەک دەنگی بەهێزی سامناک (دڵی هەموویانمان پچڕاند) و وەک گژوگیای وشک (کەکۆدەکرێتەوە و ژێر پێ دەکەوێت) لەناومان بردن
54:32جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ32
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
54:33جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍۭ بِٱلنُّذُرِ33
ته‌فسیری ئاسان: : هۆزی لوط یش بروایان بەهیچ بێدار کردنەوەیەک نەکرد
54:34جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٍۢ ۖ نَّجَّيْنَٰهُم بِسَحَرٍۢ34
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە ئەوانیشمان بەرد باران کرد (هەروەها ژێرەو ژوریش کران)، جگەلەلوگ و خاوو خێزانی ئیمانداری کەلەبەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن
54:35جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
نِّعْمَةًۭ مِّنْ عِندِنَا ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى مَن شَكَرَ35
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ڕزگار کردنەنازو نیعمەتێکی تایبەتی بوو لەلایەن ئێمەوە، جا هەر ئاوا پاداشتی کەسێک دەدەینەوە کەسوپاسگوزاری کردبێت
54:36جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا۟ بِٱلنُّذُرِ36
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی لوط پێشتر ئاگاداری کردین (ئەگەر بەردەوام بن لەسەر بەد ڕەوشتیان)، لەتۆڵەی توندوبەهێزی ئێمە، کەچی گومانیان هەبوو لەو ئاگاداریە و بڕوایان پێی نەبوو
54:37جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَلَقَدْ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِۦ فَطَمَسْنَآ أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ37
ته‌فسیری ئاسان: ئەوخەڵکە بەد ڕەوشتە چاویان بڕیبووە میوانەکانی و (دەیانویست دەستدرێژیان بکەنەسەر)، ئێمەش چاومان کوێرکردن، بینایمان لێسەندنەوە، دەبچێژن سزاو سەرەنجامی هوشیارکردنەوەی من.
54:38جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌۭ مُّسْتَقِرٌّۭ38
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان سەر لەبەیانیەکی زوو سزای توندو بەئێش چوار دەوری گرتن و دایگرتن
54:39جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ39
ته‌فسیری ئاسان: دە بچێژن سزاو سەرەنجامی هوشیارکردنەوەی من (ئەی بەدڕەشت و ناپوختەکان)
54:40جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ40
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە قورئانمان ئاسان کردووەبۆ (خوێندنەوە و تێگەیشتن و) ئامۆژگاری وەرگرتن، جا ئایا کەسێک هەیە دەرکی حەقیقەت و ڕاستی بکات و پەندی وەرگرتبێت؟
54:41جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
وَلَقَدْ جَآءَ ءَالَ فِرْعَوْنَ ٱلنُّذُرُ41
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان بۆ فیرعەون و دەست و پێوەندیشی بێدارکەرەوەکان هاتن
54:42جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَٰهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍۢ مُّقْتَدِرٍ42
ته‌فسیری ئاسان: بڕوایان بەهەر هەموو نیشانە و بەڵگەکانی ئێمە نەکرد، ئەوسا ڕاپێچیمان کردن و لەناومان بردن ئەویش بەدەستی قودرەتی خوایەکی باڵادەست و بەتوانا
54:43جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌۭ مِّنْ أُو۟لَٰٓئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَآءَةٌۭ فِى ٱلزُّبُرِ43
ته‌فسیری ئاسان: باشە... ئایا کافرەکانی ئێوە ئازاترو چاکترن لەئا ئەوانەکەلەناومان بردن؟ یان پەیمانتان دراوەتێ لەنامەئاسمانیەکاندا کەتووشی ئەو بەڵایانە نابن کەباسکراون؟
54:44جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌۭ مُّنتَصِرٌۭ44
ته‌فسیری ئاسان: یان دەڵێن ئێمە هەموومان کۆین و سەرکەوتووین و شکست ناهێنین
54:45جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
سَيُهْزَمُ ٱلْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ45
ته‌فسیری ئاسان: لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەشکرو کۆمەڵیان شکست دەهێنێت و هەڵدێن (لەغەزای بەدردا ئەو مژدەیە هاتەدی)
54:46جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَٱلسَّاعَةُ أَدْهَىٰ وَأَمَرُّ46
ته‌فسیری ئاسان: جگەلەوەش قیامەت کاتی لێ پرسینەوەیانە، کەرۆژێکی زۆر سەختترو تاڵ ترە
54:47جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى ضَلَٰلٍۢ وَسُعُرٍۢ47
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی تاوانبارو تاوانکاران لەگومڕایی و شێتیەکی زۆردا ڕۆچوون
54:48جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِى ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا۟ مَسَّ سَقَرَ48
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کەلەسەر ڕوویان ڕادەکێشرێن لەناو ئاگری دۆزەخدا، پێیان دەوترێت: دەبچێژن تاڵاوی دۆزەخ
54:49جوزئی 27 · لاپەڕەی 530لێکچوو
إِنَّا كُلَّ شَىْءٍ خَلَقْنَٰهُ بِقَدَرٍۢ49
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە هەموو شتێکمان بەئەندازەو نەخشەی دیاریکراو دروست کردووە
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.