دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

54. سورة القمر

54:50جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَمَآ أَمْرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٌۭ كَلَمْحٍۭ بِٱلْبَصَرِ50
ته‌فسیری ئاسان: فەرمانی ئێمە تەنها یەک وشەیە دەڵێین ببەدەستبەجێ دەبێت وەک چاو تروکاندنێک
54:51جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَآ أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍۢ51
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان ئێمە زۆر لەپێشینانی خوانەناسی وەک ئێوەمان لەناو بردوە، جا ئایا کەس هەیە دەرس و عیبرەت و پەندو ئامۆژگاری وەربگرێت
54:52جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَكُلُّ شَىْءٍۢ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ52
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی کارو کردەوەیەک کەئەنجامیان داوەلە (لوح المحفوظ) و لەلای فریشتە چاودێرەکان تۆمارکراوە
54:53جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَكُلُّ صَغِيرٍۢ وَكَبِيرٍۢ مُّسْتَطَرٌ53
ته‌فسیری ئاسان: هەرچی وردو درشت هەیە، لەکارو کردەوەیان نووسراوەو تۆمارکراوە
54:54جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍۢ وَنَهَرٍۢ54
ته‌فسیری ئاسان: بێگومان پارێزکاران و خواناسان لەناخ و ڕوبارو تاڤگەکاندا ژیانی پڕ لەبەختیاری و کامەرانی هەمیشەیی دەبەنەسەر
54:55جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
فِى مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍۢ مُّقْتَدِرٍۭ55
ته‌فسیری ئاسان: لە شوێنی ڕاست و پەسەندان لای پادشای بەدەستەوە

55. سورة الرحمن

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
55:1جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
ٱلرَّحْمَٰنُ1
ته‌فسیری ئاسان: خوای میهرەبان، کانگای سۆزو ڕەحمەت.
55:2جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
عَلَّمَ ٱلْقُرْءَانَ2
ته‌فسیری ئاسان: قورئانی فێری ئادەمیزاد کردووە( فێربوون و زانینی قورئان و تێگەیشتن لەفەرموودەی خوای میهرەبان پیرۆزترین نازو نیعمەتە کەئیماندار لێی بەهرەوەر ببێت لەم تەمەنەکورتەی ژیانی دنیادا )
55:3جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ3
ته‌فسیری ئاسان: هەر خوا ئادەمیزادی دروست کردووە
55:4جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
عَلَّمَهُ ٱلْبَيَانَ4
ته‌فسیری ئاسان: هەر ئەویش فێری گوفتارو ئاخاوتنی کردووە
55:5جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ بِحُسْبَانٍۢ5
ته‌فسیری ئاسان: خۆرو مانگیشی بەحسابێکی ورد دروست کردوون ودایناون لەخولگەکانیاندا لەسووڕانەوەدان
55:6جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَٱلنَّجْمُ وَٱلشَّجَرُ يَسْجُدَانِ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەستێرە و درەختەکان، ڕوەکەبێ قەدو درەختەبەرزەکان هەموویان، سوژدەدەبەن بۆ دروستکاریان ( لەنەخشەی دیاری کراو دەرناچن کەبۆیان دانراوە)
55:7جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَٱلسَّمَآءَ رَفَعَهَا وَوَضَعَ ٱلْمِيزَانَ7
ته‌فسیری ئاسان: ئاسمانیشی بەرزو بڵندکردۆتەوە ( بێ کۆڵەکە و بێ ستوون ) و تەرازوو پێوەی بۆ هەموو شتێک داناوە( هەموو شت بەیاسایە و هیچ شتێک بەهەڕەمەکی و بەبێ هودەدروست نەکراوە، بۆیە، پێویستە ئادەمیزادیش بەرنامەو یاسای هەبێت لەچوارچێوەی قورئان و سووننەتی ڕاست و دروستدا )
55:8جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
أَلَّا تَطْغَوْا۟ فِى ٱلْمِيزَانِ8
ته‌فسیری ئاسان: ئێوەش ئەی نەوەی ئادەم با تەرازوو پێوەرتان ڕێکوپێک بێت و ستەم لەیەکتر مەکەن
55:9جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَأَقِيمُوا۟ ٱلْوَزْنَ بِٱلْقِسْطِ وَلَا تُخْسِرُوا۟ ٱلْمِيزَانَ9
ته‌فسیری ئاسان: دادپەروەر بن لە کێشان و پێواندا، تەرازوو بازیی مەکەن و کەم فرۆشی ئەنجام مەدەن.
55:10جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَٱلْأَرْضَ وَضَعَهَا لِلْأَنَامِ10
ته‌فسیری ئاسان: زەویشی بۆ خەڵکی ڕاخستووەو باری هێناوە ( تا ژیانی خۆیانی تیادا بەرنەسەر )
55:11جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَٱلنَّخْلُ ذَاتُ ٱلْأَكْمَامِ11
ته‌فسیری ئاسان: جۆرەها میوەی تێدا دێتە بەر، هەروەها خورمای خاوەن دەفری گوڵدانی بۆ فەراهەم هێناون
55:12جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَٱلْحَبُّ ذُو ٱلْعَصْفِ وَٱلرَّيْحَانُ12
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها جۆرەها دانەوێڵەی خاوەن کاو پەلوپۆدارو بۆنخۆشی تیادا بەرهەم هێناوە
55:13جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ13
ته‌فسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
55:14جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِن صَلْصَٰلٍۢ كَٱلْفَخَّارِ14
ته‌فسیری ئاسان: ئادەمیزادی درستکردووەلەقوڕێکی وشک بوو، وەک فەخفوری
55:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
وَخَلَقَ ٱلْجَآنَّ مِن مَّارِجٍۢ مِّن نَّارٍۢ15
ته‌فسیری ئاسان: پەریەکانیشی لەبڵێسەی ئاگر دروست کردووە
55:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 531لێکچوو
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ16
ته‌فسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.