پیشاندان:
55. سورة الرحمن
رَبُّ ٱلْمَشْرِقَيْنِ وَرَبُّ ٱلْمَغْرِبَيْنِ17
تهفسیری ئاسان: خوا خاوەنی هەردوو ڕۆژهەڵات و هەردوو ڕۆژئاوایە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ18
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
مَرَجَ ٱلْبَحْرَيْنِ يَلْتَقِيَانِ19
تهفسیری ئاسان: ئاوی دوو دەریای بەرەڵا کردووەو بەیەک گەیاندووە تێکەڵیش نابن
بَيْنَهُمَا بَرْزَخٌۭ لَّا يَبْغِيَانِ20
تهفسیری ئاسان: چونکەلەنێوانیاندا بەربەستێک هەیە نایەڵێت تێکەڵ ببن ( ئەم دیاردەیە لەنێوان دەریای سپی و زەریای ئەتڵەسیداو دەریای سوورو دەریای عەرەبدا ئاشکرایە )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ21
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يَخْرُجُ مِنْهُمَا ٱللُّؤْلُؤُ وَٱلْمَرْجَانُ22
تهفسیری ئاسان: لەو دوو جۆر دەریایە مرواری و مەرجان دەردەچن ( کەدوو جۆر گەوهەری بەنرخن )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ23
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
وَلَهُ ٱلْجَوَارِ ٱلْمُنشَـَٔاتُ فِى ٱلْبَحْرِ كَٱلْأَعْلَٰمِ24
تهفسیری ئاسان: هەرچی کەشتی هەیە لەدەریاکاندا وەک بەیداخ، وەک شاخ هاتوچۆ دەکەن، هەر خوایش خاوەنیانە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ25
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍۢ26
تهفسیری ئاسان: هەموو ئەو کەسانەی لەسەر ڕووی زەوین، هەر هەمووی فەوتاوو تیاچووە دەبێت بمرن
وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو ٱلْجَلَٰلِ وَٱلْإِكْرَامِ27
تهفسیری ئاسان: تەنها زاتی پەروەردگاری خاوەن بڵندی و ڕێزداری تۆیە کەدەمێنێتەوە
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ28
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يَسْـَٔلُهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ كُلَّ يَوْمٍ هُوَ فِى شَأْنٍۢ29
تهفسیری ئاسان: هەموو گیانلەبەرو زیندەوەران لەئاسمانەکان و زەویدا بەردەوام بەگوفتارو بەزمانی حاڵ، داوای پێداویستی و داخوازیەکان لەپەروەردگار دەکەن، هەموو ڕۆژێک و هەموو کاتێک ( ملیۆنەهاو ملیارەها، بەڵکو بێ شومار تاوتۆی دەکات لەبوونەوەرو لەجیهانی ئادەمیزادو پەری و فریشتەکان و... هتد )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ30
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
سَنَفْرُغُ لَكُمْ أَيُّهَ ٱلثَّقَلَانِ31
تهفسیری ئاسان: ئەی گرۆی ئادەمیزادو پەری، ڕۆژێک دێت بەتایبەت لێتان دەپرسینەوە و دادگایتان دەکەین ( خوای باڵادەست هەڕەشە لەم دوو دەستەیە لەدروستکراوەکانی دەکات، کەلەهەندێک ڕووەوە سەرپشکی کردوون و ئازادی داونەتێ، بەڵام زۆربەیان یاخی و سەرکەشن، قوڕ بەسەر یاخیەکان لەو ڕۆژەدا )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ32
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ إِنِ ٱسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا۟ مِنْ أَقْطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ فَٱنفُذُوا۟ ۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَٰنٍۢ33
تهفسیری ئاسان: ئەی گرۆی پەری و ئادەمیزاد ئەگەر دەتوانن بەبەشەکانی ئاسمانەکان و زەویدا دەرچن، ئەوکارەئەنجام بدەن، دڵنیاش بن کەئەوکارەبەهۆی دەزگای ماددی و توانای مەعنەویەوە نەبێت ئەنجام نادرێت
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ34
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
يُرْسَلُ عَلَيْكُمَا شُوَاظٌۭ مِّن نَّارٍۢ وَنُحَاسٌۭ فَلَا تَنتَصِرَانِ35
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لەسنوور دەرچوون، بڵێسەی ئاگرتان هاوڕێ لەگەڵ مسی تواوەدا بۆ ڕەوانەدەکرێت، ئیتر شکست دەخۆن و سەرکەوتوو نابن
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ36
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فَإِذَا ٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ وَرْدَةًۭ كَٱلدِّهَانِ37
تهفسیری ئاسان: کاتێک دێت ئاسمان لەت دەبێت و وەکو گوڵێکی سوور دێتە بەرچاو، یاخود وەک ڕۆنی قرچاوی لێ دێت ( ئەمەش قۆناغێکە لەقۆناغەکانی تێکچوونی )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ38
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُسْـَٔلُ عَن ذَنۢبِهِۦٓ إِنسٌۭ وَلَا جَآنٌّۭ39
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە هەموو شت ڕوون و ئاشکرایە، پرسیار لەگوناهانی ئادەمیزاد و پەریەکان ناکرێت، ( ڕەنگەئەوەقۆناغێک بێت لەقۆناغەکان، کەبەروخساریان جیادەکرێنەوە )
فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ40
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر گرۆی ئادەمیزادو پەری بەکام لەنازو نیعمەتەکانی پەروەردگار بڕوا ناکەن، کامەی پەسەند ناکەن