پیشاندان:
56. سورة الواقعة
ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا ٱلضَّآلُّونَ ٱلْمُكَذِّبُونَ51
تهفسیری ئاسان: پاشان بێگومان ئێوە ئەی گومڕاو بێ باوەڕان ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان بەڕاستیەکان نیە
لَءَاكِلُونَ مِن شَجَرٍۢ مِّن زَقُّومٍۢ52
تهفسیری ئاسان: لەبەروبوومی درەختی ژەقنەبوتیش دەخۆن
فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ53
تهفسیری ئاسان: ورگ و سکتانی لێ پر دەکەن
فَشَٰرِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْحَمِيمِ54
تهفسیری ئاسان: ئینجا ناوی لەکوڵیشی بەسەردا دەکەن
فَشَٰرِبُونَ شُرْبَ ٱلْهِيمِ55
تهفسیری ئاسان: هەر وەکو ئەو حوشترانەی بەهۆی نەخۆشیەکی تایبەتیەوە تێر ئاو نابن
هَٰذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ ٱلدِّينِ56
تهفسیری ئاسان: ئەمەمیوانداری ئەوانەلەقیامەتدا
نَحْنُ خَلَقْنَٰكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ57
تهفسیری ئاسان: ئێمە دروستمان کردوون دەبۆچی بڕوا ناکەن؟!
أَفَرَءَيْتُم مَّا تُمْنُونَ58
تهفسیری ئاسان: جا پێم بڵێن ئەو مەنی یەی کەلەجێی خۆیدا دایدەنێن؟ (چیە و چۆنە؟ لەم سەردەمەدا زانستی هەندێک نهێنیەکانی ڕوون کردۆتەوە، کەچۆن لەنێوان ملیۆنەهادا بەویستی خوا یەک دانەی یەک دەگرێت لەگەڵ هێلکۆکەیەکدا لەسەرەتای دروستبوونی ئادەمیزاد)
ءَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلْخَٰلِقُونَ59
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دروستی دەکەن یان ئێمە بەدیهێنەرین؟!
نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ ٱلْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ60
تهفسیری ئاسان: ئێمە نەخشەی مردنمان لەنێوانتاندا بڕیار داوە، کەس دەسەڵاتی پێش ئێمە نەکەوتووەو بێ تواناش نین...
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ أَمْثَٰلَكُمْ وَنُنشِئَكُمْ فِى مَا لَا تَعْلَمُونَ61
تهفسیری ئاسان: کەلەشوێنی ئێوە نەوەی تر بهێنین و بیخەینە شوێنتان، یاخود سەرلەنوێ لەرێگەیەکەوە کەنایزانن دروستتان بکەینەوە
وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُولَىٰ فَلَوْلَا تَذَكَّرُونَ62
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا خۆ ئەوەتەبوونی سەرەتاو یەکەم جارتان زانیووەو بەچاوی خۆتان بینیووتانە چۆن پەیدادەبن، کەواتەبۆچی یاداوەری وەرناگرن و بیر ناکەنەوە؟!
أَفَرَءَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ63
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجتانداوەلەو زەویەی کەدەیکێڵن و دەیچێنن؟
ءَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُۥٓ أَمْ نَحْنُ ٱلزَّٰرِعُونَ64
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دەیڕوێنن، یان هەر ئێمەین ڕوێنەر و بەرهەم هێنەر
لَوْ نَشَآءُ لَجَعَلْنَٰهُ حُطَٰمًۭا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ65
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دەیڕوێنن، یان هەر ئێمەین ڕوێنەر و بەرهەم هێنەر
إِنَّا لَمُغْرَمُونَ66
تهفسیری ئاسان: بەخەفەت و پەژارەوەدەڵێن: بەڕاستە زەرەری چاکمان کرد، ڕەنجەڕۆ خۆمان
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ67
تهفسیری ئاسان: بەڵکو بێ بەریی و بێ بەهرەخۆمان
أَفَرَءَيْتُمُ ٱلْمَآءَ ٱلَّذِى تَشْرَبُونَ68
تهفسیری ئاسان: ئەی سەرنجی ئەو ئاوەنادەن کەرۆژانە چەند جار دەیخۆنەوە (لەکوێوە هات، کێ دروستی کرد، لەچی دروست بوو)
ءَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ ٱلْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنزِلُونَ69
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە داتانبەزاندووەلەهەورەکانەوەیان ئێمە دابەزێنەرین؟ (بەهۆی یاسای تایبەتەوە)
لَوْ نَشَآءُ جَعَلْنَٰهُ أُجَاجًۭا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ70
تهفسیری ئاسان: ئەگەر بمانویستایە ئەو ئاوەمان دەکردەخوێیەکی تاڵ و سوێر، جا ئایا بۆ سوپاسگوزاری ناکەن
أَفَرَءَيْتُمُ ٱلنَّارَ ٱلَّتِى تُورُونَ71
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی ئەو ئاگرەنادەن کن دایدەگیرسێنن (لەجۆرەها سەرچاوەیە... چیە؟ چۆنە؟)
ءَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَآ أَمْ نَحْنُ ٱلْمُنشِـُٔونَ72
تهفسیری ئاسان: ئایا ئێوە دارەکەیتان دروست کردووەیان ئێمە بەدیهێنەرین؟ (ئەمەش ئاماژەیە کەنەوت لەدەرئەنجامی ژێرەو ژوور بوونی دارستانەکان بەدیهاتوون)
نَحْنُ جَعَلْنَٰهَا تَذْكِرَةًۭ وَمَتَٰعًۭا لِّلْمُقْوِينَ73
تهفسیری ئاسان: هەر ئێمە کردوومانەتەهۆی ئەوەی کەیادخەرەوە بێت، هەروەها کردوومانەتەهۆیەک بۆ ئەوەی گەڕۆک و گەشتیاران و دەسەڵاتداران کەڵکی لێ وەربگرن
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ74
تهفسیری ئاسان: جا کەواتەستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگاری گەورەبەو با ناوی پیرۆزی هەمیشە لەسەر زارت بێت
۞ فَلَآ أُقْسِمُ بِمَوَٰقِعِ ٱلنُّجُومِ75
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەشوێنی ئەستێرەکان (لەئاسمانی فراواندا کەلەژمارەنایەن)
وَإِنَّهُۥ لَقَسَمٌۭ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ76
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئەو سوێندە گەر بزانن سوێندێکی زۆر گەورەیە (لەم سەردەمەدا زیاتر ڕوون بۆتەوە کەخوای بەدیهێنەر ملیۆنەها کاکێشان و ملیارەها ئەستێرەی دروستکردووە، کەکۆمەڵەی خۆر لەئاستیدا زۆر بچووکن)