پیشاندان:
56. سورة الواقعة
إِنَّهُۥ لَقُرْءَانٌۭ كَرِيمٌۭ77
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوەی کەمحمد (صلی اللە علیە وسلم) دەیخوێنێتەوە قورئانێکە زۆر پیرۆزو بەڕێزە
فِى كِتَٰبٍۢ مَّكْنُونٍۢ78
تهفسیری ئاسان: لەکتێبێکی شاراوەدا کە_ لوح المحفوظ _ ە، پارێزراوە، (هەروەها نسخەکانی سەر زەویشی پارێزراوە و پارێزراو دەبێت هەتا دنیا دنیایە)
لَّا يَمَسُّهُۥٓ إِلَّا ٱلْمُطَهَّرُونَ79
تهفسیری ئاسان: تەنها پاکان نەبێت کەس دەستی لێ نادات
تَنزِيلٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ80
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانەلەلایەن پەروەردگاری جیهانیانەوە نێردراوەتە خوارەوە
أَفَبِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ81
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ ئەو هەموو ڕێزەدا کەدەربارەی قورئان وترا، هێشتا ئێوە ئەی باوەڕ لاوازان دوودڵن بەرامبەر ئەم گرفتار و فەرموودەیە و کەمتەرخەمن لەبەجێ هێنانی فەرمانەکانیدا؟
وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ82
تهفسیری ئاسان: هەموو بەهرەیەک کەدەبوایە لەقورئان وەری بگرن بۆتە ئەوەی کەبڕوای پێ ناکەن و بەدرۆی دەزانن؟
فَلَوْلَآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلْحُلْقُومَ83
تهفسیری ئاسان: باشە، ئێوە بۆ بیرناکەنەوە، ڕۆژێک دێت کە: ڕۆحتان دەگاتەگەرووتان
وَأَنتُمْ حِينَئِذٍۢ تَنظُرُونَ84
تهفسیری ئاسان: ئێوەش بەدەوری ئەو کەسەدا بێ دەسەڵاتانە تەماشا دەکەن و سەرنج دەدەن
وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَٰكِن لَّا تُبْصِرُونَ85
تهفسیری ئاسان: لەکاتێکدا کەئێمە لەئێوە نزیکترین لێی، بەڵام ئێوە نامانبینن
فَلَوْلَآ إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ86
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر ئێوە زیندوو ناکرێنەوە و پاداشت نادرێتەوە....
تَرْجِعُونَهَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ87
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕوحەتان دەگێڕایەوە ئەگەر ڕاست دەکەن و دەسەڵاتتان هەیە
فَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ88
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەو کەسەی کەلەسەرەمەرگدایە لەنزیکان و خۆشەویستانی ئێمە بێت
فَرَوْحٌۭ وَرَيْحَانٌۭ وَجَنَّتُ نَعِيمٍۢ89
تهفسیری ئاسان: ئەوەئیتر خۆشی و کامەرانی و ئاسودەیی بەهەشتی پڕ لەنازو نیعمەت چاوەڕێیەتی
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلْيَمِينِ90
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر لەدەستەی ڕاستانیش بێت
فَسَلَٰمٌۭ لَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلْيَمِينِ91
تهفسیری ئاسان: ئەوەلەلایەن دەستەی ڕاستانەوەسڵاوت پێشکەش دەکرێت
وَأَمَّآ إِن كَانَ مِنَ ٱلْمُكَذِّبِينَ ٱلضَّآلِّينَ92
تهفسیری ئاسان: بەڵام ئەگەر لەدەستەی ئەوانەبێت کەگومڕان و بڕوایان بەبەرنامەی خوا نیە...
فَنُزُلٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ93
تهفسیری ئاسان: بەئاوی لەکوڵ پێشوازیی لێ دەکات...
وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ94
تهفسیری ئاسان: دەگەیەنرێتە دۆزەخ
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ حَقُّ ٱلْيَقِينِ95
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوەی کەباسمان کرد حەقیقەت و ڕاستەقینەیە و دوور لەگومانە
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ96
تهفسیری ئاسان: کەواتەستایش و سوپاسگوزاری پەروەردگاری گەورەبکە (با ناوی پیرۆزی هەمیشە لەسەر زارت بێت)
57. سورة الحديد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ1
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە تەسبیحات و ستایشی خوا دەکات، ئەویش زاتێکی باڵادەست و دانایە
لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ2
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە هەر ئەو خاوەنیانە، دەژینێ و دەمرێنێ، هەر خۆی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە
هُوَ ٱلْأَوَّلُ وَٱلْءَاخِرُ وَٱلظَّٰهِرُ وَٱلْبَاطِنُ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ3
تهفسیری ئاسان: ئەو خوایە یەکەمینە و لەسەرەتاوەهەر هەبووەو کەس پێش ئەو نەبووە، دواهەمینە و کۆتایە، کەس دوای ئەو نامێنێت، (بەڵام ئەو هەر دەمێنێت)، هەروەها ئەو زاتەدیارە و هەموو شت بەڵگەیە لەسەر بوونی، لەهەمان کاتدا زاتی خۆی نادیارە و (بەچاوی سەر نابینرێت، بەڵام بەبینایی بیروهۆش و دڵ و دەروون ئاشکرایە)، هەر خۆیشی زانایە بەهەموو شتێک