پیشاندان:
57. سورة الحديد
هُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۚ يَعْلَمُ مَا يَلِجُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا يَخْرُجُ مِنْهَا وَمَا يَنزِلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا يَعْرُجُ فِيهَا ۖ وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ4
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتەخۆی، ئاسمانەکان و زەوی لەشەش ڕۆژدا دروست کردووە، لەوەودوا لەسەر تەختی فەرمانڕەوایی خۆی پایەدارکرد (ئەڵبەتە چۆنیەتی وەستان و تەختی فەرمانڕەوایەتی و گەلێ شتی لەو بابەتانەلەرادەی بۆچوونی ئێمە بەدەرە، تەفسیری ئەم ئایەتەیان لەپێشەوا مالێک پرسیوە لەوەڵامدا وتوویەتی: وەستانەکەحەقیقەتی هەیە، چۆنیەتیەکەی شاراوەیە، پرسیارکردن دەربارەی بیدعەیە، باوەڕ بوون پێی واجبە)، هەر خۆی دەزانێت چی دەچێت بەناخی زەویدا و چیشی لێ دێتە دەرەوە، چی لەئاسمان دێتە خوارەوەو چی پیادا سەردەکەوێت، جا لەهەر شوێنێک دابن ئەوزاتەلەگەڵتاندایە و پێتان دەزانێت، دڵنیابن کەخوا بەهەموو ئەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن بینایە
لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ5
تهفسیری ئاسان: هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە ئەو زاتەخاوەنیانە، هەموو شتێکیش بۆ لای خوا دەبرێتەوە
يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ ۚ وَهُوَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ6
تهفسیری ئاسان: شەو تێهەڵکێشی ڕۆژ دەکات و ڕۆژ تێهەڵکێشی شەو دەکات (بەدرێژ بوونی لایەکیان لەسەر حسابی ئەوی تریان، یان لەبەرەبەیان و ئێواراندا تێهەڵکێش دەبن)، ئەو زاتەزانایە بەهەرچی لەدڵ و دەروون و سینەکاندایە
ءَامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَأَنفِقُوا۟ مِمَّا جَعَلَكُم مُّسْتَخْلَفِينَ فِيهِ ۖ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَأَنفَقُوا۟ لَهُمْ أَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ7
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە ئیمان و باوەڕی دامەزراو بهێنن بەخواو پێغەمبەرەکەی، لەو ماڵ و سامانەی کەخستویەتیە ژێر دەستان و جێنشینن تیایدا، ببەخشن، بێگومان ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە لەئێوە و ماڵ و سامان دەبەخشن پاداشتی گەورەچاوەڕێیانە
وَمَا لَكُمْ لَا تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۙ وَٱلرَّسُولُ يَدْعُوكُمْ لِتُؤْمِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ وَقَدْ أَخَذَ مِيثَٰقَكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ8
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەچیتانە و بۆچی باوەڕ ناهێنن بەخوا لەکاتێکدا پێغەمبەر بانگتان دەکات: کەباوەڕ بهێنن بەپەروەردگارتان، خۆ ئەو بێگومان پەیمانیشی لێ وەرگرتن، ئەگەر ئێوە ئیماندارن
هُوَ ٱلَّذِى يُنَزِّلُ عَلَىٰ عَبْدِهِۦٓ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ لِّيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ بِكُمْ لَرَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ9
تهفسیری ئاسان: خوا ئەو زاتەیە ئایەت ڕوون و ئاشکراکانی قورئان دادەبەزێنێت بۆ سەر بەندەی خۆی، تا لەتاریکایی یەکان دەرتان بهێنێت و بتانخاتەناو نوور و ڕوناکیەوە، بەڕاستی ئنو خوایە بەسۆزو میهرەبانە بۆتان
وَمَا لَكُمْ أَلَّا تُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ لَا يَسْتَوِى مِنكُم مَّنْ أَنفَقَ مِن قَبْلِ ٱلْفَتْحِ وَقَٰتَلَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَعْظَمُ دَرَجَةًۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ أَنفَقُوا۟ مِنۢ بَعْدُ وَقَٰتَلُوا۟ ۚ وَكُلًّۭا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ10
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەوەچیتانەو بۆچی ماڵ و سامانتان نابەخشین لەرێگەی خوادا، خۆ هەرچی لەئاسمانەکان و زەویدا هەیە بۆ خوا دەمێنێتەوە، بێگومان چوونیەک نین ئەوانەتان کەپێش ڕزگاری مەککە، یاخود پێش سەرکەوتن، ماڵ و سامانی بەخشیووەو جەنگاوە، چونکەئەوانەپلەو پایەیان زۆر بەرزترەلەوانەی کەدوای ڕزگاری مەککەو بەدەست هێنانی سەرکەوتن ماڵ و سامانیان بەخشیووە و جەنگاون، بەهەردوولاشیان خوا بەڵێنی بەهەشتی بەخشیووە، بێگومان ئەو خوایە ئاگایە بەکاروکردەوەتان
مَّن ذَا ٱلَّذِى يُقْرِضُ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا فَيُضَٰعِفَهُۥ لَهُۥ وَلَهُۥٓ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: ئایا کێ یە ئەوەی قەرزی چاک دەدات بەخواو ماڵ و سامانی دەبەخشێت لەپێناوی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوادا، ئینجا خوایش پاداشتی بێ سنووری دەداتێ و بۆی چەند بەرابەر دەکات، هەروەها پاداشتی بەرێزو بەنرخی بۆ ئامادەکردووە