دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

57. سورة الحديد

57:12جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
يَوْمَ تَرَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ يَسْعَىٰ نُورُهُم بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَٰنِهِم بُشْرَىٰكُمُ ٱلْيَوْمَ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ12
ته‌فسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت کەدەبینیت پیاوانی ئیماندارو ژنانی ئیماندار بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن، نوورو ڕوناکایەکی ئاشکرا لەبەردەم و لەلای ڕاستیانەوە دەڕوا، فریشتەکان پێیان دەڵێن: مژدەی ئێوە ئەمرۆ باخەکانی بەهەشتەکەچەندەها ڕوبار بەناویاندا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ ژیانی هەمیشەیی و نەبڕاوە تیایدا، ئا ئەوەیە سەرکەوتن و سەرفرازی گەورەو بێ سنوور
57:13جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
يَوْمَ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتُ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱنظُرُونَا نَقْتَبِسْ مِن نُّورِكُمْ قِيلَ ٱرْجِعُوا۟ وَرَآءَكُمْ فَٱلْتَمِسُوا۟ نُورًۭا فَضُرِبَ بَيْنَهُم بِسُورٍۢ لَّهُۥ بَابٌۢ بَاطِنُهُۥ فِيهِ ٱلرَّحْمَةُ وَظَٰهِرُهُۥ مِن قِبَلِهِ ٱلْعَذَابُ13
ته‌فسیری ئاسان: (ئا لەو ڕۆژەدا کەئیمانداران بەرەو بەهەشت بەڕێ دەکرێن) پیاوان و ژنانی دووڕوو دەهێنرێنە سەر ڕێیان، بەغەمبارییەوە بۆ ئیمانداران دەڕوانن، ئیماندارانیش هیچ لایان لێ ناکەنەوە، بۆیە بەغەمو پەژارەیەکی زۆرەوە پێیان دەڵێن: دە تەماشایەکمان بکەن با لەنووری ڕووخسارتان بەهرەوەر ببین، بەڵام پێیان دەوترێت بگەرێنەوە دواوە، خۆتان بەشوێن نوورو ڕوناکیدا بگەڕێن، دەستبەجێ دیوارێک دروست دەکرێت لەنێوان ئیمانداران و دووڕووەکاندا دەروازەیەکیشی تێدایە، دیوی ناوەوە کەرووی لەئیماندارانە ڕووی لەرەحمەت و بەهەشتەو دیوی دەرەوە، کەرووی لەدووڕووەکانە ڕووی لەسزاو دۆزەخە
57:14جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
يُنَادُونَهُمْ أَلَمْ نَكُن مَّعَكُمْ ۖ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنَّكُمْ فَتَنتُمْ أَنفُسَكُمْ وَتَرَبَّصْتُمْ وَٱرْتَبْتُمْ وَغَرَّتْكُمُ ٱلْأَمَانِىُّ حَتَّىٰ جَآءَ أَمْرُ ٱللَّهِ وَغَرَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ14
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا دووڕووەکان هاوار لەئیمانداران دەکەن، ئایا ئێمە هاوڕێی ئێوە نەبووین؟!، ئێمە هاوکاری ئێوە نەبووین؟! ئیمانداران دەڵێن: بەڵێ وایە، بەڵام ئێوە خۆتان تووشی دووڕوویی و پیلانگێڕیی کرد، خۆتان مەڵاس دابوو، بۆ فرسەت دەگەڕان کەزەرەر بدەن لەئیمانداران، هەمیشە لەگومان و دوودڵیدا دەژیان و بڵاویشتان دکردەوە، هیواو ئاواتی بێ جێ سەری لێ تێک دابوون، هەتا ویستی خوا یەخەی پێگرتن و کۆتایی بەژیانتان هات، شەیتانیش غەڕاو گومڕای کردبوون بەمیهرەبانی خوا و لەرێبازەکەی وێڵی کردبوون
57:15جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
فَٱلْيَوْمَ لَا يُؤْخَذُ مِنكُمْ فِدْيَةٌۭ وَلَا مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ مَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ ۖ هِىَ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ15
ته‌فسیری ئاسان: ئەمڕۆ ئیتر هیچ جۆرە پاکانەو بارامتەیەک لەئێوە و لەوانەش کەبێ باوەڕ بوون وەرناگیرێت، شوێنەوار و مەنزڵگای هەمووتان ئاگری دۆزەخە، هەر ئەوەش شایستەتانە، ئای چ سەرەنجامێکی خراپ و نالەبارە
57:16جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
۞ أَلَمْ يَأْنِ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن تَخْشَعَ قُلُوبُهُمْ لِذِكْرِ ٱللَّهِ وَمَا نَزَلَ مِنَ ٱلْحَقِّ وَلَا يَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلُ فَطَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْأَمَدُ فَقَسَتْ قُلُوبُهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ16
ته‌فسیری ئاسان: ئایا ئیتر ئەوەنەهاتووە بۆ ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە، دڵەکانیان بەنوری ئیمان ملکەچ ورو‌ناک بۆتەووە، ترسی خوای تێدا بڕوێنن بەهۆی یادی بەردەوامی خواو ئەو قورئانەی کەرەوانەکراوە، وەک ئەو کەسانەنەبن کەکتێبی ئاسمانییان بۆ ڕەوانەکرا، بەڵام دوای تێپەر بوونی ماوەیەکی دوورو درێژ، دڵیان ڕەق و ڕەش بوو، زۆربەشیان یاخی و سەرکەش و نالەبار دەرچوون
57:17جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ17
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی چاک بزانن کەهەر خوا زەوی زیندوو دەکاتەوەدوای مردنی (ئێوەش ئاوا زیندوو دەکاتەوە)، بێگومان بەڵگەو نیشانەی دەسەڵاتداری خۆمانمان بۆ ڕوون کردنەوە، بۆ ئەوەی ژیربن و بفامن
57:18جوزئی 27 · لاپەڕەی 539لێکچوو
إِنَّ ٱلْمُصَّدِّقِينَ وَٱلْمُصَّدِّقَٰتِ وَأَقْرَضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعَفُ لَهُمْ وَلَهُمْ أَجْرٌۭ كَرِيمٌۭ18
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کەخێر خوازن لەپیاوان و ئافرەتان، ئەوانەی کەقەرز دەدەن بەخواو ماڵ و سامانیان لەپێناوی ڕەزامەندی ئەودا دەبەخشن، ئەوانەچەند بەرابەر پاداشتیان دەدرێتەوە و پاداشتی بەڕێزو بەنرخ چاوەڕێیانە
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.