پیشاندان:
3. سورة آل عمران
يَوْمَ تَجِدُ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا عَمِلَتْ مِنْ خَيْرٍۢ مُّحْضَرًۭا وَمَا عَمِلَتْ مِن سُوٓءٍۢ تَوَدُّ لَوْ أَنَّ بَيْنَهَا وَبَيْنَهُۥٓ أَمَدًۢا بَعِيدًۭا ۗ وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ رَءُوفٌۢ بِٱلْعِبَادِ30
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت هەمووکەس، کاروکردەوەکانی خۆی دەبینێت ئامادە کراون بەخێرو شەڕیەوە، تاوانبار ئاوات دەخوازێت کە لە نێوان خۆی و کردەوە خراپەکانیدا مەودایەکی دوورو درێژ هەبوایە، خوای گەورەش بێدارتان دەکاتەوە بە سیفەتی تۆڵەسەندنەوەی خۆی دەتانترسێنێت (لەوەی کە کاری ناڕەوا بکەن) و خوا بەسۆز و بە بەزەییە بۆ ئەو بەندانەی (کە بەم ئاگاداریانە دڵیان ڕادەچڵەکێت پێش هاتنی ئەو ڕۆژە).
قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ31
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە ئیمانداران) بڵێ: ئەگەر ئێوە خواتان خۆش دەوێت دە شوێنی من بکەون و لە فەرمانی من دەرمەچن، ئەوکاتە خوایش ئێوەی خۆش دەوێت و لە گوناهو هەڵەکانیشتان خۆش دەبێت، ئەو خوایە لێخۆشبوو و میهرەبانە.
قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ32
تهفسیری ئاسان: (دووبارە) پێیان بڵێ: فەرمانبەرداری خواو پێغەمبەر بن، خۆ ئەگەر سەپێچی بکەن و پشتی تێبکەن ئەوە دڵنیابن خوا بێ باوەڕانی خۆش ناوێت.
۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحًۭا وَءَالَ إِبْرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمْرَٰنَ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ33
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خوا ئادەم و نوح و نەوەکانی ئیبراهیم و نەوەکانی عیمرانی هەڵبژاردووەو ڕێزی داوون بەسەر خەڵکی هەموو جیهاندا.
ذُرِّيَّةًۢ بَعْضُهَا مِنۢ بَعْضٍۢ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ34
تهفسیری ئاسان: ئەوانە نەوەیەکن یەک ڕەچەڵن، هەندێکیان لە هەندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسەرو زانایە (چاک دەیزانی کە شایستەن بۆ ئەو کارە پیرۆزە).
إِذْ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ عِمْرَٰنَ رَبِّ إِنِّى نَذَرْتُ لَكَ مَا فِى بَطْنِى مُحَرَّرًۭا فَتَقَبَّلْ مِنِّىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ35
تهفسیری ئاسان: (بەیاد بێنە) کاتێک هاوسەری عیمران وتی: پەروەردگارا؛ بەڕاستی من بڕیارم داوەو نەزرم کردووە ئەو منداڵەی لە سکمدایە ئازاد کراوبێت لە هەموو ئەرک و ئیش و کارێک (تا هەر لە خزماتی بیت المقدس دا بێت) دە تۆش لێم وەربگرە، چونکە بەڕاستی تۆ خوایەکی بیسەرو زانایت.
فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ36
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک منداڵەکەی بوو (بە دڵشکاویەوە) وتی: پەروەردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک دەزانێت کە چی بووە، (خۆ ئاشکرایە) کوڕیش وەکو نی یە (لەگەلێ ڕووەوە و هەریەکە ئەرک و فرمانی خۆی هەیە، ئەوەی بە ئافرەت دەکرێت بەپیاو ناکرێت، بەپێچەوانەشەوە، ژن و پیاو تەواوکاری یەکترن و هیچیان لای خوا کەم ڕێزنین ئەرکی خزمەتکاری بیت المقدسیش بەو ناکرێت)، منیش بەڕاستی ناوم نا مەریەم و من ئەیپارێزم بەتۆ خۆی و وەچەکەی لە شەیتانی ڕەجم کراو.
فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ37
تهفسیری ئاسان: ئینجا پەروەردگاری بەشێوەیەکی جوان و پەسەند مەریەمی وەرگرت، زۆر بەجوانی پێی گەیاند، زەکەریای کردە مامۆستاو سەرپەرشتی (کە هەم خزم و هەم پێغەمبەر بوو، تا بەچاکی دینداری فێر بکات، پاشان کە مەریەم گەورە بوو) هەر کاتێک زەکەریا دەچوو بۆ سەردانی لە شوێنی خواپەرستیەکەیدا دەیبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمەتی جۆراوجۆری لایە، زەکەریا: وتی ئەی مەریەم ئەم هەموو ڕزق و ڕۆزییەت لەکوێ بوو؟!، مەریەم لە وەڵامیدا وتی: ئەوە لە لایەن خواوەیە، ئەو بۆم دەنێرێت، بەڕاستی خوا بە هەر کەس بیەوێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار دەبەخشێت.