دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

57. سورة الحديد

57:19جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصِّدِّيقُونَ ۖ وَٱلشُّهَدَآءُ عِندَ رَبِّهِمْ لَهُمْ أَجْرُهُمْ وَنُورُهُمْ ۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ19
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کەباوەڕیان هێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئا ئەوانەڕاست و ڕاستگۆکانن، شەهیدەکانیش لای پەروەردگاریان پاداشت و نوور و ڕوناکی تایبەتی خۆیان هەیە، ئەوانەش کەباوەڕیان نەهێناوەو ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانەنیشتەجێی دۆزەخن
57:20جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
ٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌۭ وَلَهْوٌۭ وَزِينَةٌۭ وَتَفَاخُرٌۢ بَيْنَكُمْ وَتَكَاثُرٌۭ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ ۖ كَمَثَلِ غَيْثٍ أَعْجَبَ ٱلْكُفَّارَ نَبَاتُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَكُونُ حُطَٰمًۭا ۖ وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَغْفِرَةٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٌۭ ۚ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ20
ته‌فسیری ئاسان: چاک بزانن ژیانی دنیا تەنها بریتیە لەیاری و گەمەو ڕازاندنەوەو خۆ هەڵکێشان لەنێوان یەکتریدا، هەروەها زۆرکردنی سامان و ماڵ و منداڵ، جا ئەوانەهەر هەمووی وەک بارانێکی بەپیت وایە کەببێتە بەرهەمێکی زۆر، کشتیارەکان سەرسام بکات، لەوەودوا وشک ببێت و زەرد هەڵگەڕێت، پاشان وردوخاش ببێت و بکەوێت، بێگومان لەقیامەتیشدا سزای زۆر سەخت بۆ دنیا پەرستان ئامادەیە، لەولاشەوە لێ خۆشبوون و ڕەزامەندی لەلایەن خواوەئیماندارانی چاکەخوازی لێ بەهرەوەر دەکرێت، ژیانی دنیاش دوور لەخواناسی و دینداری جگەلەوەی کەبریتیە لەرابواردنێکی کەم، شتێکی تر نیە، زۆر کەسیشی پێ غەڕاو دەستخەڕۆ دەبێت
57:21جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
سَابِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا كَعَرْضِ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أُعِدَّتْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ ذَٰلِكَ فَضْلُ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ21
ته‌فسیری ئاسان: (کەواتە) پێشبڕکێ بکەن بۆ بەدەست هێنانی لێ خۆشبوون لەلایەن پەروەردگارتانەوەو بەدەست هێنانی ئەو بەهەشتەی کەپانیەکەی وەک پانتایی ئاسمان و زەویە، ئامادەکراوەبۆ ئەوانەی کەئیمان و باوەڕیان هێناوە بەخواو پێغەمبەرەکانی، ئەویش خۆی زیادە ڕێزێکی تایبەتیە لەلایەن خواوەدەیدات بەو کەسانەی کەخۆی دەیەوێت، هەر خوا خۆی خاوەنی بەخشش و بەخشندەیی زۆر گەورەو بێ سنوورە
57:22جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِىٓ أَنفُسِكُمْ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مِّن قَبْلِ أَن نَّبْرَأَهَآ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌۭ22
ته‌فسیری ئاسان: هیچ بەڵاو ڕوداوێک لەزەویدا، بۆتان پێش نەهاتووەکەلە_ لوح المحفوظ _ دا تۆمارمان نەکردبێت، پێش ئەوەی ڕووداوەکەپێش بێت، ئەو کارەش بۆ خوا زۆر ئاسانە
57:23جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
لِّكَيْلَا تَأْسَوْا۟ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمْ وَلَا تَفْرَحُوا۟ بِمَآ ءَاتَىٰكُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍۢ فَخُورٍ23
ته‌فسیری ئاسان: ئەمەش بۆ ئەوەی کەخەفەت نەخۆن بۆ ئەوەی لەکیستان چووەو بەوەش دڵخۆش و غەڕڕا نەبن کەپێمان بەخشیوون (واتەکەشخەنەکەن)، چونکەخوا کەسانی خۆ بەگەورەزان و فەخرفرۆشی خۆش ناوێت (ئەوانەی بەبەخشینی بەهرەکان غەڕڕا دەبن و خۆ بادەدەن و فیز دەکەن)....
57:24جوزئی 27 · لاپەڕەی 540لێکچوو
ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ ٱلنَّاسَ بِٱلْبُخْلِ ۗ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ24
ته‌فسیری ئاسان: یاخود ڕەزیلی دەکەن و فەرمان دەکەن بەخەڵکیش کەرەزیل بن و ماڵ و سامان نەبەخشن (بۆ بەرژەوەندی گشتی، یان بەهەژاران و لێقەوماوان)، جا ئەوەی پشت هەڵکات لەفەرمانەکانی خواو دەست نوقاو بێت، ئەوەبێگومان با چاک بزانێت کەخوا هەر خۆی بێ نیازە و سوپاسکراوەلەسەر بەخششەبێ سنوورەکانی.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.