پیشاندان:
57. سورة الحديد
لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمِيزَانَ لِيَقُومَ ٱلنَّاسُ بِٱلْقِسْطِ ۖ وَأَنزَلْنَا ٱلْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌۭ شَدِيدٌۭ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥ وَرُسُلَهُۥ بِٱلْغَيْبِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ قَوِىٌّ عَزِيزٌۭ25
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە پێغەمبەرەکانمان ڕەوانەکردووەهاوڕێ لەگەڵ بەڵگە و نیشانەو موعجیزەی ڕوون و ئاشکراداو کتێبە ئاسمانەکانیشمان هێنایە خوارەوەکەلەگەڵ ئەو پێغەمبەرانەدا بێت، تەرازوو پێوەری شەرعی و دادپەروەرانەمان بۆ ڕوون کردونەتەوەتا خەڵکی بەعەدالەت و دادپەروەریی ڕەفتار بکەن، هەروەها ئاسنیشمان دروست کردووەکەماددەیەکی سەخت و ڕەقەو سوود بەخشیشە بۆ خەڵکی، تا ئەوەی خوا دەیزانێ ل جیهانی واقعیشدا دەربکەوێت کەکێ پشتگیرو لایەنگری خواو پێغەمبەرەکانیەتی لەکاتێکدا کەئەو زاتەپەنهانە، چونکەبەڕاستی خوا بەهێزو باڵادەستە
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًۭا وَإِبْرَٰهِيمَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِمَا ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَٰبَ ۖ فَمِنْهُم مُّهْتَدٍۢ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ26
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە نوح و ئیبراهیممان ڕەوانەکردووە، لەنەوەکانیشیاندا پێغەمبەرایەتی و کتێبی ئاسمانیمان دابەزاندووە، جا لەنەوەکانیاندا کەسانێک هەبوون کەرێگە و ڕێبازی هیدایەت و خواناسی گرتۆتەبەر، زۆربەشیان خوانەناس و لارو وێر بوون
ثُمَّ قَفَّيْنَا عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِم بِرُسُلِنَا وَقَفَّيْنَا بِعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْإِنجِيلَ وَجَعَلْنَا فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ رَأْفَةًۭ وَرَحْمَةًۭ وَرَهْبَانِيَّةً ٱبْتَدَعُوهَا مَا كَتَبْنَٰهَا عَلَيْهِمْ إِلَّا ٱبْتِغَآءَ رِضْوَٰنِ ٱللَّهِ فَمَا رَعَوْهَا حَقَّ رِعَايَتِهَا ۖ فَـَٔاتَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنْهُمْ أَجْرَهُمْ ۖ وَكَثِيرٌۭ مِّنْهُمْ فَٰسِقُونَ27
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا بەشوێن پێغەمبەراندا پێغەمبەرانی ترمان ڕەوانەکرد، کۆتایی زنجیرەی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیممان هێنا بەعیسای کوڕی مەریەم، ئینجیلیشمان پێبەخشی سۆزو میهرەبانیمان لەدڵی ئەوانەدا کەشوێنی کەوتبووەدابین کرد، بەڵام ئەوان ڕەهبانیەت و دوورەپەرێزیان لەدنیادا کردەپیشەیان، وەنەبێت ئێمە ئەو حاڵەتەمان لەسەر فەرز کردبن، بەڵکو تەنها بەدەستهێنانی ڕەزامەندی خوامان لێ داوا کردبوون، کەچی ئەوان ڕەهبانییەتیان بەچاکی پەیڕەو نەکرد، ئێمەش پاداشتی ئەوانمان دایەوە کەباوەڕی ڕاست و دروستیان هەبوو، هەرچەندەزۆربەیان لارو وێرو خوانەناس و یاخی دەرچوون
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَءَامِنُوا۟ بِرَسُولِهِۦ يُؤْتِكُمْ كِفْلَيْنِ مِن رَّحْمَتِهِۦ وَيَجْعَل لَّكُمْ نُورًۭا تَمْشُونَ بِهِۦ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ28
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان هێناوە لەخوا بترسن و پارێزگاربن و باوەڕی پتەو بهێنن بەپێغەمبەرەکەی، تا دوو بەرابەر پاداشت و ڕەحمەتتان بەسەردا ببارێنێت، هەروەها نوور و ڕوناکیەتان پێ ببەخشێت لەبەر ڕۆشناییەکەی دا چالاکی بنوێنن و ڕێبازی ژیان بگرنەبەر، تا لێتان خۆش ببێت، چونکەئەو خوایە لێخۆشبوو میهرەبانە
لِّئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَىْءٍۢ مِّن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَأَنَّ ٱلْفَضْلَ بِيَدِ ٱللَّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ29
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکان، با بزانن کەناتوانن چوارچێوە دانێن بۆ بەخشندەیی و ڕەحمەت و میهرەبانی خوا، خۆیان بەهەڵبژاردەی خوا بزانن، چونکەبەخشش و ڕەحمەت، تەنها بەدەستی خوایە و هەر ئەو دەیبەخشێت بەوانەی کەخۆی دەیەوێت، ئەو خوایە خاوەنی بەخشش و ڕێزو میهرەبانیەکی گەورەو بێ سنوورە