پیشاندان:
58. سورة المجادلة
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ مَا يَكُونُ مِن نَّجْوَىٰ ثَلَٰثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ وَلَآ أَدْنَىٰ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا۟ ۖ ثُمَّ يُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ7
تهفسیری ئاسان: ئایە سەرنجت نەداوە کە بەڕاستی خوا بە هەرچی لە ئاسمانەکان و زەریدا هەیە زانا و ئاگایە، سێ کەس نیە چپە بکەن بەیەکەوە خوا جوارهەمیان نەبێت، پێنج کەس نیە ئەو زاتە شەشەمیان نەبێت، لەو ژمارانە کەمتر یان زیاتریش نیە کە ئەو لایان نەبێت و ئاگادار نەبێت بە سرتە و چپەیان، لەهەر شوێنێک و لەهەر کوێدا بن، پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا ئاگاداریان دەکاتەوە بە هەموو ئەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامیانداوە، چونکە بەڕاستی خوا بە هەموو شتێک زانایە.
أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نُهُوا۟ عَنِ ٱلنَّجْوَىٰ ثُمَّ يَعُودُونَ لِمَا نُهُوا۟ عَنْهُ وَيَتَنَٰجَوْنَ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَإِذَا جَآءُوكَ حَيَّوْكَ بِمَا لَمْ يُحَيِّكَ بِهِ ٱللَّهُ وَيَقُولُونَ فِىٓ أَنفُسِهِمْ لَوْلَا يُعَذِّبُنَا ٱللَّهُ بِمَا نَقُولُ ۚ حَسْبُهُمْ جَهَنَّمُ يَصْلَوْنَهَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ8
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجت نەداوە لەوانەی قەدەغەی چپەیان لێ کراوە، کەچی لەوەودوا هەر دەگەڕێنەوە سەر ئەو ڕەفتارەی کە لێیان قەدەغەکراوە، بەردەوام خەریکی چپەیەکن کە هەمووی گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەرە، کاتێکیش دێن بۆ لات جۆرێک سڵاوت لێ دەکەن، کە خوا بەو شێوەیە سڵاوی لێ نەکردویت!! بەگاڵتەوە دەڵێن: ئەوە بۆچی خوا سزامان نادات بەهۆی ئەو قسانەوە کە دەیڵێین!! ئەوانە دۆزەخیان بەسە کە بچنە ناوی و ببرژێنرێن تیایدا، ئای کە سەرنجامێکی خراپە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا تَنَٰجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَٰجَوْا۟ بِٱلْإِثْمِ وَٱلْعُدْوَٰنِ وَمَعْصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوْا۟ بِٱلْبِرِّ وَٱلتَّقْوَىٰ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک چپە دەکەن بەیەکەوە، چپەیەک مەکەن کە گوناهو دوژمنایەتی و نافەرمانی پێغەمبەر بێت، با چپەکانتان هەمووی دەربارەی چاکە و خواناسی و پارێزکاری بێت، لەو خوایە بترسن کە هەر بۆ لای ئەو کۆدەکرێنەوە (بۆ لێپرسینەوە).
إِنَّمَا ٱلنَّجْوَىٰ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ لِيَحْزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيْسَ بِضَآرِّهِمْ شَيْـًٔا إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ10
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی چپەی خراپ و نابەجێ هەر لە شەیتانەوەیە، تا ئەوانە غەمبار بکات کە باوەڕیان هێناوە، وە نەبێت ئەو چپەیە هیچ زیانێکیان پێ بگەیەنێت مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت، دەبا ئیمانداران هەر پشت بە خوا ببەستن تا لە زیان بە دوور بن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَكُمْ تَفَسَّحُوا۟ فِى ٱلْمَجَٰلِسِ فَٱفْسَحُوا۟ يَفْسَحِ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَإِذَا قِيلَ ٱنشُزُوا۟ فَٱنشُزُوا۟ يَرْفَعِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ دَرَجَٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ11
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک لە دانیشتن و کۆبونەوەکاندا پێتان دەوترێت: ڕێ بدەن بەکەسانی ترو ئەڵقەی دانیشتنەکە فراوان بکەن، ئەوە ئێوەش فراوانی بکەن، ئەگەر ئێوە واتان کرد خوا پاداشتی فراوانتان پێ دەبەخشێت، کاتێکیش پێتان دەوترێت هەستن و جێگە چۆڵ بکەن، (بۆ پیاوماقووڵ و ڕیش سپی و گەورەکانتان) جێگە چۆڵ بکەن، جا ئەگەر واتان کرد خوای گەورە ئەوانەی ئیمانیان هێناوە لە ئێوە و ئەوانەشتان زانست و زانیاریان پێدراوە چەندەها پلەو پایە بەرزیان دەکاتەوە، خوایش ئاگایە بەو کارو کردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.