دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

59. سورة الحشر

59:4جوزئی 28 · لاپەڕەی 546لێکچوو
ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۖ وَمَن يُشَآقِّ ٱللَّهَ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ4
ته‌فسیری ئاسان: ئەو سزایە بەهۆی ئەوەوە بوو بەڕاستی ئەوانە دوژمنایەتی خواو پێغەمبەرەکەیان کرد، ئەوەش دژایەتی ئاینی خوا بکات، با چاک بزانێت خوا سزاو تۆڵەی زۆر بەئێش و ئازارە.
59:5جوزئی 28 · لاپەڕەی 546لێکچوو
مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَآئِمَةً عَلَىٰٓ أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيُخْزِىَ ٱلْفَٰسِقِينَ5
ته‌فسیری ئاسان: هەر درەختێکی تەڕتان بڕی بێت یان وازتان لێ هێنابێت و لەسەر بنجی خۆی ما بێت (لە خەیبەردا)، بەفەرمانی خوا بووە و ویستی ئەوی لەسەرە، تا تاوانباران و لە سنوور دەرچووەکان سەرشۆڕ و خەجاڵەت بکات.
59:6جوزئی 28 · لاپەڕەی 546لێکچوو
وَمَآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْهُمْ فَمَآ أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍۢ وَلَا رِكَابٍۢ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُۥ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ6
ته‌فسیری ئاسان: ئەو دەستکەوتانە، خوا لە جوولەکەی سەندووە و بەخشیوویەتی بەپێغەمبەرەکەی، ئێوە هیچ خۆتان ماندوو نەکردبوو بۆ بەدەست هێنانی، نە بەسواری ئەسپ بۆی چووبوون نە بە سواری وشتر، بەڵکو ئەوە خوایە کە پێغەمبەرەکەی زاڵ دەکات بەسەر هەر دەستە و تاقمێکدا کە بیەوێت، خوایش دەستەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
59:7جوزئی 28 · لاپەڕەی 546لێکچوو
مَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦ مِنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰ فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ كَىْ لَا يَكُونَ دُولَةًۢ بَيْنَ ٱلْأَغْنِيَآءِ مِنكُمْ ۚ وَمَآ ءَاتَىٰكُمُ ٱلرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَىٰكُمْ عَنْهُ فَٱنتَهُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ7
ته‌فسیری ئاسان: ئەو دەستکەوتانەی، خوا بەخشی بە پێغەمبەرەکەی لە خەڵکی دێهات و شارەکانی جوو، ئەوە خوا بڕیاری لەسەرداوە کە بۆ پێغەمبەر و خزمانیەتی، بۆ هەتیوان و هەژاران و ڕێبوارانیشە، بۆ ئەوەی ئەو سامانە تەنها لە نێوان دەوڵەمەندەکانی ئێوەدا نەبێت، جا ئەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێی بەخشیوون وەری بگرن، هەر فەرمانێکی پێدان بەگوێی بکەن، قەدەغەی هەر شتێکی لێ کردن مەیکەن، لە خوا بترسن؛ چونکە بەڕاستی خوا بەتوندی تۆڵە دەسێنێت.
59:8جوزئی 28 · لاپەڕەی 546لێکچوو
لِلْفُقَرَآءِ ٱلْمُهَٰجِرِينَ ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأَمْوَٰلِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنًۭا وَيَنصُرُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ8
ته‌فسیری ئاسان: هەروەها لەو دەستکەوتانە، بەشی کۆچبەرانی هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەی لە شوێنەوارو سامانیان دوور خراونەتەوەو دەرکراون، ئەوانە بەتەمای بەخششی خواو ڕەزامەندیی ئەون و بەبێ هیچ تەماعێک پشتیوانی لە خواو پێغەمبەرەکەی دەکەن و هەوڵی سەرخستنی بەرنامەکەیان دەدەن، هەر ئا ئەوانە ڕاستگۆو ڕاستانن.
59:9جوزئی 28 · لاپەڕەی 546لێکچوو
وَٱلَّذِينَ تَبَوَّءُو ٱلدَّارَ وَٱلْإِيمَٰنَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِى صُدُورِهِمْ حَاجَةًۭ مِّمَّآ أُوتُوا۟ وَيُؤْثِرُونَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌۭ ۚ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ9
ته‌فسیری ئاسان: ئەوانەی کە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە کرد بۆ پێشوازیی لە کۆچبەران و دڵ و دەروونی خۆیان ڕازاندەوە بەئیمان، ئەوانەشیان خۆش دەوێت کە کۆچیان کردووە بۆ لایان و لە دڵ و دەرونیاندا جێی هیچ جۆرە حەسوودی و بەخیلیەک نابێتەوە (لەسەر ئەوەی کە بەشی کۆچبەران دراوە و بەشی ئەوان نەدراوە)، حەز بە بەخشینی دەستکەوتەکان بەوان دەکەن، فەزڵی ئەوان دەدەن بەسەر خۆیاندا هەرچەندە هەژارو نەداریشن، جا ئەوەی خۆی لە نەفسی ڕەزیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بەسەریدا، ئا ئەوانە هەر سەرفرازن.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.