دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

60. سورة الممتحنة

60:6جوزئی 28 · لاپەڕەی 550لێکچوو
لَقَدْ كَانَ لَكُمْ فِيهِمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌۭ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْءَاخِرَ ۚ وَمَن يَتَوَلَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ6
ته‌فسیری ئاسان: سوێند بە خوا بەڕاستی لە سەرگوزەشتە و ژیانی ئیبراهیم و ئەواندا نموونە و پێشەنگێگی چاک هەیە بۆ ئەوەی چاویان لێ بکەن، بۆ ئەو کەسەی کە ئاوات و ئومێدی ڕەزامەندی خوایەو لە ڕۆژی دوایی دەترسێت و حسابی بۆ دەکات، جا ئەوەش کە پشت هەڵدەکات و شوێن ڕێبازی ئەوان ناکەوێت ئەوە بابزانێت خۆی زەرەر دەکات چونکە خوا هەر خۆی بێنیازە و شایستەی هەموو جۆرە سوپاسێکە.
60:7جوزئی 28 · لاپەڕەی 550لێکچوو
۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ عَادَيْتُم مِّنْهُم مَّوَدَّةًۭ ۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ7
ته‌فسیری ئاسان: نزیکە خوا خۆشەویستی و سۆز بەرپا بکات لە نێوان ئێوە و ئەوانەدا کە دوژمنایەتیتان لەگەڵ کردن لەوان و هەندێکیان باوەڕ بهێنن، هەمیشە خوا بە دەسەڵاتە، هەر ئەو خوایەش لێخۆشبوو میهرەبانە چاوپۆشی لە ڕابوردوو دەکات.
60:8جوزئی 28 · لاپەڕەی 550لێکچوو
لَّا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ لَمْ يُقَٰتِلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَلَمْ يُخْرِجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ أَن تَبَرُّوهُمْ وَتُقْسِطُوٓا۟ إِلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ8
ته‌فسیری ئاسان: دڵنیاش بن کە خوا قەدەغەی ئەوەتان لێ ناکات کە چاک ڕەفتاری و دادپەروەری بکەن لەگەڵ ئەو کەسانەدا جەنگیان دژ نەکردون و دژایەتی ئاینیان نەکردون و لە شوێنەوارتان دەریان نەکردون، چونکە بەڕاستی خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت.
60:9جوزئی 28 · لاپەڕەی 550لێکچوو
إِنَّمَا يَنْهَىٰكُمُ ٱللَّهُ عَنِ ٱلَّذِينَ قَٰتَلُوكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَأَخْرَجُوكُم مِّن دِيَٰرِكُمْ وَظَٰهَرُوا۟ عَلَىٰٓ إِخْرَاجِكُمْ أَن تَوَلَّوْهُمْ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُمْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ9
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی خوا تەنها قەدەغەی ئەوەتان لێ دەکات کە پشتیوانیی بکەن لەوانەی کە جەنگیان بەرپا کرد دژی ئاین و دەریان کردن لە شوێنەواری خۆتان و پشتیوانی ئەوانیان کرد ڕۆڵیان هەبوو لە دەرکردنتاندا، ئەوەش پشتیوانیان لێ بکات و خۆشی بوێن، جا ئائەوانە هەر ستەمکارن.
60:10جوزئی 28 · لاپەڕەی 550لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا جَآءَكُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتُ مُهَٰجِرَٰتٍۢ فَٱمْتَحِنُوهُنَّ ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَٰنِهِنَّ ۖ فَإِنْ عَلِمْتُمُوهُنَّ مُؤْمِنَٰتٍۢ فَلَا تَرْجِعُوهُنَّ إِلَى ٱلْكُفَّارِ ۖ لَا هُنَّ حِلٌّۭ لَّهُمْ وَلَا هُمْ يَحِلُّونَ لَهُنَّ ۖ وَءَاتُوهُم مَّآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ أَن تَنكِحُوهُنَّ إِذَآ ءَاتَيْتُمُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ ۚ وَلَا تُمْسِكُوا۟ بِعِصَمِ ٱلْكَوَافِرِ وَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقْتُمْ وَلْيَسْـَٔلُوا۟ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ ذَٰلِكُمْ حُكْمُ ٱللَّهِ ۖ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ10
ته‌فسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە کاتێک ئافرەتە ئیماندارەکان کۆچ دەکەن و دێن بۆ لاتان تاقیان بکەنەوەو بەوردیی پرسیاریان لێ بکەن سەبارەت بەکۆچ و هۆی هاتنەکەیان، خوا ئاگادارە بە ئیمانەکەیان، جا ئەگەر زانیتان باوەڕدارن، ئەوە مەیانگێڕنەوە بۆ لای مێردە بێ باوەڕەکانیان، نە ئەم ئافرەتە حەڵاڵی ئەو بێ باوەڕانەن، نەئەو بێ باوەڕا‌نەش حەڵاڵن بۆ ئەم ئافرەتە ئیماندارانە، ئەو مارەییەی مێردە کافرەکانیان خەرجیان کردووە بۆیان بگێڕنەوە، ئیتر هیچ ڕەخنەیەکیش لەسەرتان نیە ئەو ئافرتە مارە بکەن کاتێک مارەییان بدەنێ، ئافرەتانی کافرمەهێڵنەوە لای خۆتان، واتە مارەیان مەکەن، ئێوەش ئەی ئیمانداران ئەگەر مەسرەفێکتان کردووە لە ئافرەتێکی کافردا داوای بکەنەوە، ئەوانیش ئەگەر مەسرەفێکیان کردووە لە ئافرەتێکی ئیمانداردا با داوای بکەنەوە، ئائەوە حو‌کم و فەرمانی خوایە، کە خۆی فەرمانڕەوایی دەکات لە نێوانتاندا، خوای گەورەش هەمیشە زانا و دانایە.
60:11جوزئی 28 · لاپەڕەی 550لێکچوو
وَإِن فَاتَكُمْ شَىْءٌۭ مِّنْ أَزْوَٰجِكُمْ إِلَى ٱلْكُفَّارِ فَعَاقَبْتُمْ فَـَٔاتُوا۟ ٱلَّذِينَ ذَهَبَتْ أَزْوَٰجُهُم مِّثْلَ مَآ أَنفَقُوا۟ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ٱلَّذِىٓ أَنتُم بِهِۦ مُؤْمِنُونَ11
ته‌فسیری ئاسان: خۆ ئەگەر یەکێک یان هەندێک لە هاوسەرانتان گەڕانەوە بۆ ناو کافران، لەوەودوا جەنگ لە نێوان ئێوە و کافراندا بەرپابوو و سەرکەوتن بەسەریاندا، ئێوە لە دەستکەوتی ئەو جەنگە زەرەری ئەو ئیماندارانە ببژێرن کە خێزانەکانیان ڕۆشتوون، لەو خوایە بترسن کە ئێوە هەمیشە بڕوادارن پێی.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.