پیشاندان:
63. سورة المنافقون
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوْا۟ رُءُوسَهُمْ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ5
تهفسیری ئاسان: کاتێک پێیان بوترێت وەرن پێغەمبەری خوا، داوای لێخۆشبوونتا بۆ دەکات، سەر بادەدەن و لووت بەرزی دەکەن، دەیانبینیت ڕوو وەردەگێڕن و بەرهەڵستی دەکەن، لەکاتێکدا ئەوانە خۆیان لا گەورە دەبێت و خۆ بەزلزانن.
سَوَآءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْفَٰسِقِينَ6
تهفسیری ئاسان: چونیەکە بۆیان داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکەیت یان نەیکەیت، هەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت، چونکە بەڕاستی خوا ڕێنموویی قەومی تاوانبارو لەسنوور دەرچوو نادات.
هُمُ ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ لَا تُنفِقُوا۟ عَلَىٰ مَنْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ حَتَّىٰ يَنفَضُّوا۟ ۗ وَلِلَّهِ خَزَآئِنُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَٰكِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ لَا يَفْقَهُونَ7
تهفسیری ئاسان: ئەوانە کەسانێکن دەڵێن بە خەڵکی: ماڵ و سامان مەبەخشن بەو کەسانەی کە لە دەوری پێغەمبەری خوادان، تا بڵاوەی لێ بکەن!! (مەبەستیان هەژارانی کۆچبەرانە، ئەی نازانن) هەرچی گەنجیەنەکان هەیە لە ئاسمانەکان و زەویدا هەر خوا خاوەنیانە، بەڵام دووڕوەکان ئەم ڕاستیە تێناگەن و لە نهێنیەکان سەردەرناکەن.
يَقُولُونَ لَئِن رَّجَعْنَآ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ لَيُخْرِجَنَّ ٱلْأَعَزُّ مِنْهَا ٱلْأَذَلَّ ۚ وَلِلَّهِ ٱلْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِۦ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَٰكِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ لَا يَعْلَمُونَ8
تهفسیری ئاسان: ئەو دووڕووانە دەڵێن: سوێند بە خوا ئەگەر گەڕاینەوە بۆ مەدینە (دیارە کە بەو حاڵەشەوە بەشداری غەزایان کردووە، بە ناچاری، یان بۆ تەماع و ئاشووب نانەوە) دەبێت ئەوەی کە دەسەڵاتدارو بەڕێز و پیاوماقووڵە، ئەوە دەر بکات لە شار کە بێ ڕێزو بێ دەسەڵاتە، ئە دووڕووانە نازانن کە: عیززەت و دەسەڵات و پایەداری هەر شایستەی خواو پێغەمبەرەکەی و ئیماندارانە.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَٰلُكُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُكُمْ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، هەوڵ بدەن نە ماڵ و سامانتان، نە ڕۆڵەکانتان، نەبنە هۆی ئەوەی کە لەیادی خواو بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو کەمتەرخەمی و بێ ئاگاتان بکەن، جا هەرکەس لە یادی خوا کەم تەرخەمی بکات، ئا ئەوانە هەر خۆیان خەسارەتمەندو زەرەرمەندن.
وَأَنفِقُوا۟ مِن مَّا رَزَقْنَٰكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ أَحَدَكُمُ ٱلْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَآ أَخَّرْتَنِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ10
تهفسیری ئاسان: لەو ماڵ و سامان و زانستی و هێزو دەسەڵاتەی کە پێمان بەخشیوون، ئێوەش لێی ببەخشن و دەستی بەسەردا مەگرن و قۆرخی مەکەن؛ پێش ئەوەی کە مردن یەخە بەیەکێکتان بگرێت و بڵێت: پەروەردگارا، خۆزگە ماوەیەکی کەمی تر مۆڵەتت بدامایە تا خێرو چاکەم بکردایە و ماڵ و سامانم ببەخشیایە و بچوومایەتە ڕیزی چاکانەوە...
وَلَن يُؤَخِّرَ ٱللَّهُ نَفْسًا إِذَا جَآءَ أَجَلُهَا ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ11
تهفسیری ئاسان: جا ئەو داخوازیە بەجێ نیە، چونکە ڕۆژی هەرکەسێک تەواو بوو، کاتی مەرگی هەر کەسێک هات، هەرگیز خوا دوای ناخات و مۆڵەتی بۆ تازە ناکاتەوە، خوایش زۆر ئاگایە بە هەموو ئەو کاروکردەوانەی کە ئەنجامی دەدەن.