پیشاندان:
64. سورة التغابن
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ10
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون و ئایەت و فەرمانەکانی ئێمەیان بەدرۆزانی، ئا ئەوانە نیشتەجێی ناو ئاگرن و ژیانی نەبڕاوە تیایدا دەبنە سەر، ئای کە سەرئەنجامێکی زۆر ناخۆش و نالەبارە.
مَآ أَصَابَ مِن مُّصِيبَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَمَن يُؤْمِنۢ بِٱللَّهِ يَهْدِ قَلْبَهُۥ ۚ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ11
تهفسیری ئاسان: بەفەرمانی خوا نەبێت هیچ خۆشی و ناخۆشیەک پێش نەهاتووە، جا ئەوەی باوەڕی تەواو بهێنێت، خوا دڵی ڕێنموویی دەکات بۆ لای خۆی، (هەر بارودۆخێکی بەسەردا بێت، لە خۆشی و ناخۆشی بەتاقیکردنەوەی دەزانێت) خوای گەورەش هەمیشە بەهەموو شتێک زانایە.
وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۚ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَىٰ رَسُولِنَا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ12
تهفسیری ئاسان: فەرمانبەرداریی خوا بکەن و فەرمانبەرداریی پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) بکەن، جا ئەگەر پشت هەڵکەن و گوێڕایەڵ نەبن ئەوە خۆتان زەرەر دەکەن، ئەگینا تەنها گەیاندنی ڕوون و ئاشکرایی پەیـامەکەی، ئەرکی سەرشانی پێغەمبەرەکەمانە.
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ13
تهفسیری ئاسان: -اللە- خوایەکە جگە لە خوایەکی تر نیە کە دروستکار بێت و خاوەنی فەرمان بێت، دەبا ئەوانەی ئیماندارن هەر پشت بەو خوایە ببەستن و داوای یارمەتی هەر لەو بکەن.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ مِنْ أَزْوَٰجِكُمْ وَأَوْلَٰدِكُمْ عَدُوًّۭا لَّكُمْ فَٱحْذَرُوهُمْ ۚ وَإِن تَعْفُوا۟ وَتَصْفَحُوا۟ وَتَغْفِرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ14
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە.. هەندێک لە هاوسەرانتان یان هەندێک لە ڕۆڵەو نەوەکانتان دوژمنتانن.. جا ئێوەش وریابن و خۆتان بپارێزن لێیان، جا ئەگەر چاوپۆشی لە هەڵەیان بکەن و واز لە ئازاردانیان بهێنن و لێیان ببورن، ئەوە چاک بزانن کە خوا لێخۆسبووە و میهرەبانە.
إِنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ ۚ وَٱللَّهُ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ15
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە ماڵ و سامان و ڕۆڵە و نەوەکانتان بۆ تاقی کردنەوەتانن، (ئەگەر لەو بوارانەدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن)، خوای میهرەبان پاداشتی گەورەو و زۆری لە لایە بۆ خۆگرو لێبوردەکان.
فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ مَا ٱسْتَطَعْتُمْ وَٱسْمَعُوا۟ وَأَطِيعُوا۟ وَأَنفِقُوا۟ خَيْرًۭا لِّأَنفُسِكُمْ ۗ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ16
تهفسیری ئاسان: کەوابوو هەتا دەتوانن بەتەقواو خواناس بن، گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بن، خێرو چاکەش بکەن، ئەوانە هەمووی بۆ خۆتان چاکە، جا ئەوەی خۆی بپارێزێت لە ڕەزیلی و ڕژدی نەفسی خۆی، ئا ئەوانە هەر خۆیان سەرفرازن.
إِن تُقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا يُضَٰعِفْهُ لَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ شَكُورٌ حَلِيمٌ17
تهفسیری ئاسان: ئەگەر قەرز بدەن بە خوا، بەشێوەکی چاک (مەبەست بەخشینی ماڵ و سامانە لە پێناوە خوادا) ئەوە خوا چەند بەرابەری دەکات بۆتان، هەروەها لێتان خۆش دەبێت خوایش سوپاسگوزارە (لەسەر بەخشن کە هەر بەخششی خۆیەتی) و خۆڕاگرە (مۆڵەتی ڕەزیلەکانیش دەدات تا کاتی خۆی).
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ18
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە ئاگاداری نهێنی و ئاشکرایە، خوایەکی باڵادەست و دانایە.