دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

65. سورة الطلاق

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
65:1جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِذَا طَلَّقْتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَطَلِّقُوهُنَّ لِعِدَّتِهِنَّ وَأَحْصُوا۟ ٱلْعِدَّةَ ۖ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ رَبَّكُمْ ۖ لَا تُخْرِجُوهُنَّ مِنۢ بُيُوتِهِنَّ وَلَا يَخْرُجْنَ إِلَّآ أَن يَأْتِينَ بِفَٰحِشَةٍۢ مُّبَيِّنَةٍۢ ۚ وَتِلْكَ حُدُودُ ٱللَّهِ ۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَقَدْ ظَلَمَ نَفْسَهُۥ ۚ لَا تَدْرِى لَعَلَّ ٱللَّهَ يُحْدِثُ بَعْدَ ذَٰلِكَ أَمْرًۭا1
ته‌فسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) (بە ئوممەتت ڕابگەیەنە) کاتێک ژنانتان تەڵاق دەدەن لەتاتی دیاری کراویاندا تەڵاقیان بدەن (کە بریتیە لەو کاتەی کە ئافرەت لە عادەی مانگانە پاک بۆتەوە)، حسابی ئەوکاتەش بە وردی ڕابگرن، لە پەروەردگاریشتان بترسن و ماوەکەیان بۆ درێژ مەکەنەوە (ئەگەر لەو کاتە دیاریکراوانەدا یەکجار تەڵاقتان دان، ئەوە با ئەو ئافرەتە لە ماڵەکەی خۆیدا بمینێتەوە و) دەریان مەکەن لەماڵەکانی خۆیاندا، ئافرەتەکانیش با لە ماڵ دەرنەچن، مەگەر کارێکی ناشیرین و ناڕەوای ئاشکرا ئەنجام بدەن، (ئەوکاتە با لە ماڵ نەمێنن و بچن بۆ ماڵی مەحرەمێکیان)، ئا ئەوەیە سنووری خوا لە بارەی تەڵاقەوە، ئەوەی لە سنووری خوا بترازێت ئەوە ستەم لە خۆی دەکات، ئەی ئیماندار: تۆ نازانیت لەوانەیە دوای ئەو (تێکچوون و ساردییە) خوای گەورە بارودۆخێک پێش بهێنێت (کە ئاشت ببنەوە و ڕێک بکەونەوە و بۆیە نابێت لە ماڵ دەرچن).
65:2جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
فَإِذَا بَلَغْنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمْسِكُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍ أَوْ فَارِقُوهُنَّ بِمَعْرُوفٍۢ وَأَشْهِدُوا۟ ذَوَىْ عَدْلٍۢ مِّنكُمْ وَأَقِيمُوا۟ ٱلشَّهَٰدَةَ لِلَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مَخْرَجًۭا2
ته‌فسیری ئاسان: کاتێک گەیشتنە ماوەی دیاریکراوی خۆیان (دوای یەک، یان ئەو دوو تەڵاقە کە خواردو‌یانە)، ئینجا یان بیانهێڵنەوە لای خۆتان هاوڕێ لەگاڵ ڕەفتارو هەڵسوکەوتی چاکدا، یاخود وازیان لێبهێنن و لێیان جیاببنەوە (لە سێهەم جاردا کە تەڵاقتان خوارد) بەشێوەیەکی جوان کە مافیان پارێزراو بێت، لە کاتی جیابوونەوەی یەکجاریدا با دوو شایەتی دادپەروەرو خواناس لە خۆتان لە نێواندا هەبێت و ئامادەی شایەتی ببن و بیپارێزن بۆ خواو لەبەر خوا، بەوەی کەباسکرا ئامۆژگاری دەکرێت ئەو کەسەی باوەڕ بە خواو ڕۆژی دوایی دەهێنیت، جا ئەوەی لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوە خوا دەرووی لێ دەکاتەوە...
65:3جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ ۚ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُۥٓ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ بَٰلِغُ أَمْرِهِۦ ۚ قَدْ جَعَلَ ٱللَّهُ لِكُلِّ شَىْءٍۢ قَدْرًۭا3
ته‌فسیری ئاسان: لە شوێنێکەوە ڕزق و ڕۆزی پێ دەبەخشێت کە حسابی بۆ نەکردبێت و خۆی پێی نازانێت، جا ئەوەی پشت بە خوا ببەستێت، ئەو زاتەی بەسە، بۆ ئەوەی یاریدەدەری بێت، چونکە بەڕاستی خوا کارو فەرمانی خۆی بە ئەنجام دەگەیەنێت، بێگومان خوا بۆ هەموو شتێک نەخشەیەکی دیاریکراوی بڕیارداوە (کە دەبێت پەیڕەوی بکرێت).
65:4جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
وَٱلَّٰٓـِٔى يَئِسْنَ مِنَ ٱلْمَحِيضِ مِن نِّسَآئِكُمْ إِنِ ٱرْتَبْتُمْ فَعِدَّتُهُنَّ ثَلَٰثَةُ أَشْهُرٍۢ وَٱلَّٰٓـِٔى لَمْ يَحِضْنَ ۚ وَأُو۟لَٰتُ ٱلْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّهُۥ مِنْ أَمْرِهِۦ يُسْرًۭا4
ته‌فسیری ئاسان: ئەو ئافرەتانەی کە نائومێد بوون لە عادەتی مانگانە لە هاوسەرەکانتان، ئەگەر کەوتنە گوناهەوە کە ئاخۆ عادەتی مانگانەیان مابێت یان نا، ئەوە سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، هەروەها ئەوانەش کە بەهۆی کەم تەمەنیوە هێشتا نەکەوتونەتە عادەوە، ئەوانیش سێ مانگ چاوەڕێ بکەن، ئەو ئافرەتانەش کە سکیان هەیە ماوەکەیان ئەوەندەیە تا سکەکەیان دادەنێن، جا ئەوەی کە لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، ئەوە خوا کاری بۆ ئاسان دەکات.
65:5جوزئی 28 · لاپەڕەی 558لێکچوو
ذَٰلِكَ أَمْرُ ٱللَّهِ أَنزَلَهُۥٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَمَن يَتَّقِ ٱللَّهَ يُكَفِّرْ عَنْهُ سَيِّـَٔاتِهِۦ وَيُعْظِمْ لَهُۥٓ أَجْرًا5
ته‌فسیری ئاسان: ئا ئەوە فەرمان و سنووری خوایە کە ناردوویەتییە خوارەوە بۆتان، ئەوەی لە خوا بترسێت و پارێزکار بێت، خوا گوناهەکانی دەسڕێتەوە و چاوپۆشی لێ دەکات و پاداشتەکەی بۆ گەورەو بێ سنوور دەکات.
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.