پیشاندان:
67. سورة الملك
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
تَبَٰرَكَ ٱلَّذِى بِيَدِهِ ٱلْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ1
تهفسیری ئاسان: گەورەو موبارەک و پیرۆزە، ئەو زاتەی کە هەموو بوونەوەرو جیهانی بەدەستە، ئەو زاتەی دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە.
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْمَوْتَ وَٱلْحَيَوٰةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفُورُ2
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو خۆی مردن و ژیانی بەدیهێناوە، تا تاقیتان بکاتەوە، کێتان کردەوەی چاکترو پەسەندترە، هەر ئەویش زاتێکی باڵادەستە بەسەر بێ باوەڕاندا، وە لێخۆشبووە لە ئیمانداران.
ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا ۖ مَّا تَرَىٰ فِى خَلْقِ ٱلرَّحْمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٍۢ ۖ فَٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍۢ3
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەو زاتە ئاسمانەکانی بە حەوت چین دروست کردووە، لە نێو بەدیهێنراوەکانی ئەو خوای میهرەبانەدا هیچ ناڕێکی و ناتەواویەک بەدی ناکەیت، ئەی ئینسان: هەرچاو بگێڕەو سەرنج بدە بزانە هیچ درزو کەم و کووڕیەک بەدی دەکەیت؟!
ثُمَّ ٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ ٱلْبَصَرُ خَاسِئًۭا وَهُوَ حَسِيرٌۭ4
تهفسیری ئاسان: پاشان هەر سەرنج بدەو چاو بگێرەو ورد بەرەوە جار لە دوای جارو کۆڵ مەدە، سەرسام و ملکەچ دەبیت، چاوت بە نائومێدی دەگەڕێتەوە لەکاتێکدا کە چاوت ماندووەو پەکی کەوتووە.
وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلْنَٰهَا رُجُومًۭا لِّلشَّيَٰطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ5
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان ئێمە ئاسمانی دنیامان کردووە بە چراخان (بەهۆی ئەستێرەکانەوە کە بە شەوگاردا بەدی دەکرێن) و بەو ئەستێرانە شەیتانەکان ڕاو دەکەین، لە قیامەتیشدا سزاو ئەشکەنجەی دۆزەخمان بۆ ئامادە کردوون.
وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ6
تهفسیری ئاسان: هەروەها بۆ ئەوانەش کە باوەڕیان بە پەروەردگاریان نیە، سزاو ئازاری دۆزەخ ئامادەیە، ئای کە چارەنووس و سەرئەنجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشە...
إِذَآ أُلْقُوا۟ فِيهَا سَمِعُوا۟ لَهَا شَهِيقًۭا وَهِىَ تَفُورُ7
تهفسیری ئاسان: کاتێک فڕێ دەدرێنە ناوی دەنگێکی ناسازو ناخۆش و لوورەیەک لە دۆزەخەوە دەبیستن، لەکاتێکدا قوڵپ دەدات و دەکوڵێت.
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۖ كُلَّمَآ أُلْقِىَ فِيهَا فَوْجٌۭ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌۭ8
تهفسیری ئاسان: لە داخی خوانەناسان خەریکە پارچە پارچە ببێت و لێک ببێتەوە، هەر جارێک دەستەو تاقمێک فڕێ دەدرێتە ناوی پاسەوانی دۆزەخ لێیان دەپرسێت: باشە، ترسێنەرێکتان بۆ نەهات تا لەم سەرئەنجامە ئاگادارتان بکات؟!
قَالُوا۟ بَلَىٰ قَدْ جَآءَنَا نَذِيرٌۭ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ كَبِيرٍۢ9
تهفسیری ئاسان: لە وەڵامدا بەکەساسیەوە دەڵێن: با، بەڵێ، لەڕاستیدا ترسێنەرمان بۆهات، بەڵام ئێمە بڕوامان پێنەکردن و وتمان: خوا هیچی لەم بارەیەوە نەناردووە، ئێوە تەنها لە گومڕایی گەورەدا گیرتان خواردووەو هیچی تر!!
وَقَالُوا۟ لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ10
تهفسیری ئاسان: ئینجا دەڵێن: ئەگەر ئێمە گوێمان بگرتایەو بیرو هۆشمان بەکار بهێنایە نەدەبووینە نیشتەجێی دۆزەخ.
فَٱعْتَرَفُوا۟ بِذَنۢبِهِمْ فَسُحْقًۭا لِّأَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ11
تهفسیری ئاسان: ئەوسا ئیتر بەناچاریی و خەجاڵەتیەوە دان بەگوناهو تاوانی خۆیاندا دەنێن، جا با نیشتەجێکانی دۆزەخ لەوەو لا ترچن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ12
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەوانەی کە لە پەروەردگاریان دەترسن لە پەنهانیدا، بۆ ئەوانە لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە ئامادەیە..