پیشاندان:
67. سورة الملك
وَأَسِرُّوا۟ قَوْلَكُمْ أَوِ ٱجْهَرُوا۟ بِهِۦٓ ۖ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ13
تهفسیری ئاسان: خەڵکینە؛ چونیەکە بۆتان چ بەنهێنی قسە بکەن یان بەئاشکرا، ئەو زاتە بەهەموو ئەو خەتەرەو خەیاڵانەی دێن بەکرۆکی سینەکاندا زاناو ئاگایە
أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ14
تهفسیری ئاسان: مەگەر خوا نازانێت کێی دروست کردووەو چۆنی دروست کردووە، لەکاتێکدا ئەو زاتە وردکارو بە سۆزو ئاگایە.
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ ذَلُولًۭا فَٱمْشُوا۟ فِى مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا۟ مِن رِّزْقِهِۦ ۖ وَإِلَيْهِ ٱلنُّشُورُ15
تهفسیری ئاسان: هەر ئەو زاتە زەوی بۆ زەلیل و ملکەچ کردوون (هەرچیتان بوێت لەسەری دروست دەکەن، چۆنتان بوێت بەکاری دەهێنن)، بگەڕێن بە هەموو گۆشەو کەناریدا، لەو ڕزق و ڕۆزیەش بخۆن کە پێشکەشتانی دەکات، دڵنیاش بن کە سەرئەنجام گەڕانەوەتان بۆ لای ئەو زاتەیە.
ءَأَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا هِىَ تَمُورُ16
تهفسیری ئاسان: ئایا لەو زاتە ناترسن کە لە سەرووی ئاسمانەوەیە، کە بەناخی زەویدا بتانباتە خوارەوە؟! جا دەستبەجێ ئەو زەوی یە بێتە لەرزە...
أَمْ أَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ17
تهفسیری ئاسان: یاخود لەو زاتە ناترسن کە لە سەروو ئاسماندایە کە بایەکی بەهێز هەڵکاتە سەرتان و بەرد بارانتان بکات؟! ئەوسا دەزانن هەڕەشەی من چۆن بووە.
وَلَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ18
تهفسیری ئاسان: سوێند بەخوا بێگومان خەڵکانی تری پێش ئەمان بڕوایان بەپێغەمبەرانی ئێمە نەکرد ئاشکرایە چ بەڵایەکم بەسەرهێناون و چۆن تەمێم کردن.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَٰٓفَّٰتٍۢ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحْمَٰنُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۭ بَصِيرٌ19
تهفسیری ئاسان: ئایا سەرنجی باڵندەیان نەداوە بەسەریانەوە پۆل پۆل دەفڕن و باڵەکانیان لێک دەنێن، ئەو باڵندانە جگە خوای میهرەبان کەس بە ئاسمانەوە ڕاگیریان ناکات، بەڕاستی ئەو زاتە بە هەموو شتێک بینایەو هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هەموو دروستکراوانی دەکات (فڕۆکەو کەشتی ئاسمانی و.... هتد، هەر ئەو زاتە بە هۆکارەکان لە ئاسماندا هاتووچۆیان پێدەکات و ڕایان دەگرێت).
أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى هُوَ جُندٌۭ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ ٱلرَّحْمَٰنِ ۚ إِنِ ٱلْكَٰفِرُونَ إِلَّا فِى غُرُورٍ20
تهفسیری ئاسان: ئایا کێیە ئەو کەسە خۆی بە سەربازو بەرگریکەر لە ئێوە دەزانێت و وا دەنوێنێت کە دەتوانێت بەبێ خوای میهرەبان سەرتان بخات و پایەدارتان بکات؟! نەخێر، کافران تەنها لە خەڵەتاویدان و هیچی تر؟!
أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُۥ ۚ بَل لَّجُّوا۟ فِى عُتُوٍّۢ وَنُفُورٍ21
تهفسیری ئاسان: یاخود کێ یە ئەوەی کە ڕزق و ڕۆزیتان پێدەبەخشێت، ئەگەر خوا لێتان بگرێتەوە؟! نەخێر، بەو تاقی کردنەوەیەش بێ باوەڕان هەر لە گومڕایی و سەرلێشێواوی و دوورە پەرێزی لە بەرنامەی خوا ڕۆچوون!
أَفَمَن يَمْشِى مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِۦٓ أَهْدَىٰٓ أَمَّن يَمْشِى سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ22
تهفسیری ئاسان: جا ئایا ئەو کەسەی کە دەمەو ڕوو کەوتووەو بەو حاڵەوە دەڕوات، چاکتر ڕێگە دەزانێت؟ یان ئەو کەسەی کە بەسەر شەقامێکی ڕاست و ڕەواندا بە ڕێک و پێکی دەڕوات بەڕێوە؟!
قُلْ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۖ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ23
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: هەر خوایە، کە ئێوەی دروستکردووەو دەزگای بینین و بیستن و تێگەیشتنی پێ بەخشیون، کەچی کەمتان شوکرانە بژێرو سوپاسگوزارن.
قُلْ هُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ24
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: هەر ئەو خوایە؛ ئێوەی لە خاکی زەوی پێگەیاندووە، گەڕانەوەو کۆکردنەوەشتان بۆ لای ئەوە.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ25
تهفسیری ئاسان: بێ باوەڕان دەڵێن: باشە، کەی ئەم بەڵێنە دێتە دی، (زیندووکردنەوەو لێپرسینەوە) ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن؟!
قُلْ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ26
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: زانیاری ئەو کاتە لای خوایە، من تەنها بێدار کەرەوەیەکی ئاشکرام.