پیشاندان:
67. سورة الملك
فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةًۭ سِيٓـَٔتْ وُجُوهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقِيلَ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَدَّعُونَ27
تهفسیری ئاسان: کاتێک بینیان ئەو بەڵێنە خواییە یەخەیان پێ دەگرێت، چڕوچاوی ئەوانەی کە باوەڕیان نەبووە، تاڵ و ترش و ناشرین دەکرێت، ئەوسا پێیان دەوترێت ئا ئەمە ئەو بەڵێنەیە کەپێتان دەدرا.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِىَ ٱللَّهُ وَمَن مَّعِىَ أَوْ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ ٱلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ28
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: باشە، ئەگەر خوا، من و هەموو ئەو کەسانەی کە شوێنم کەوتوون لەناو بەرێت، یان بەزەیی پیاماندا بێتەوە، ئەوسا کێ هەیە بێ باوەڕان لە سزای پڕ ئێشی دۆزەخ ڕزگار بکات؟! (ئەگەر لەسەر یاخی بوونیان بەردەوام بن)
قُلْ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ29
تهفسیری ئاسان: هەروەها بڵێ: ئێمە خوای میهرەبانمان هەیەو باوەڕی پتەومان پێیەتی و پشت و پەنامان هەر ئەوە، جا ئیتر ڕۆژێک دێت کە بە ڕوونی بۆتان دەردەکەوێت کێ لەگومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووەو سەری لێ شێواوە.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَآؤُكُمْ غَوْرًۭا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَآءٍۢ مَّعِينٍۭ30
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: هەواڵم بدەنێ باشە ئەگەر ئاوەکەتان ڕۆچوو، کێ دەتوانێت ئاوی سازگارو ڕەوانتان بۆ بەدەست بهێنێت؟! (جگە لە خوای میهرەبان).
68. سورة القلم
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ1
تهفسیری ئاسان: سەرنجی سەرەتای سوورەتی (الشوری) بدە. سوێند بە پێنووس و ئەوەی کە دەینوسن (ئەم سوێند خواردنە نیشانەی نرخی خوێندن و زانستیە لای خوای گەورە).
مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍۢ2
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ بەهۆی نازو نیعمەتی پەروەردگارتەوە دووریت لە شێتی یەوە وەکو نەفامن دەڵێن)
وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍۢ3
تهفسیری ئاسان: بێگومان پاداشتێکی نەبڕاوە بۆ تۆ ئامادەیە.
وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍۢ4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت و خوویەکی زۆر جوان و پەسەند و بێ وێنە و مەزنیت.
فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ5
تهفسیری ئاسان: سەرئەنجام تۆ دەبینیت و دەزانیت و ئەوانیش دەبینن و دەزانن...
بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ6
تهفسیری ئاسان: شێتێتی بە کامتانەوەیە.
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ7
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگارت خۆی دەزانێت، کێ لە ڕێبازی ئەو لایداوە و گومڕا بووە، کێیش ڕێبازی هیدایەت و ئیمانی گرتۆتەبەرو ڕاستە لەگەڵ خوادا.
فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ8
تهفسیری ئاسان: تۆ هەرگیز بەقسەی ئەوانە مەکە کە باوەڕیان بە تۆ نیەو بەرنامەکەی تۆ بەدرۆ دەزانن.
وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ9
تهفسیری ئاسان: ئەوانە ئاواتەخوازن کە تۆ نەرمی بنوێنیت ئینجا ئەوانیش نەرمی بنوێنن.
وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍۢ مَّهِينٍ10
تهفسیری ئاسان: بەقسەی هەموو ئەوانە مەکە کە زۆر سوێند دەخۆن و زۆر سووک و ڕیسوان.
هَمَّازٍۢ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍۢ11
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کە بەشوێن عەیب و عاردا دەگەڕێن و دووزمانی دەکەن و فیتنە دەگێڕن و حەزیان لە ئاشووبە.
مَّنَّاعٍۢ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ12
تهفسیری ئاسان: زۆر دژی خێرو چاکەن و دەستدرێژی دەکەن و گوناە ئەنجام دەدەن و پیلان دەگێڕن.
عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ13
تهفسیری ئاسان: لە هەمان کاتدا ئێسک تاڵ و ڕەوشت ناشرین و ناکەس بەچەو باوک نادیارن...
أَن كَانَ ذَا مَالٍۢ وَبَنِينَ14
تهفسیری ئاسان: هەریەکەیان بەوە دەنازێت کەهەندێک ماڵ و سامان و کوڕی هەیە...
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ15
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا دەخوێنرێتەوە بێباکانە دەڵێت: ئەمە داستانی پێشووەکانە، ئەمە بەسەرهاتی دێرینە.