پیشاندان:
68. سورة القلم
خَٰشِعَةً أَبْصَٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَٰلِمُونَ43
تهفسیری ئاسان: ئەوانە؛ ئەو ڕۆژە چاویان شۆڕە و زەلیلی و خەجاڵەتی بەتەواوی دایان دەگرێت، چونکە کاتی خۆی بانگ دەکران بۆ نوێژکردن و سوژدە بردن، لە کاتێکدا لەوپەڕی تەندروستی و سەربەستیدا بوون (بەڵام گاڵتەیان پێی دەهات).
فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ44
تهفسیری ئاسان: وازم لێ بهێنە بۆ ئەوانەی کە بڕوا بەم گوفتارە ناهێنن، ئێمە ئەوانە بۆ سەرەنجامی ناکامیان بەرەبەرە کێش دەکەین، بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن و هەستی پێ بکەن.
وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ45
تهفسیری ئاسان: من مۆڵەتیان دەدەم، بەڵام هەرگیز لە سزای ئێمە ڕزگاریان نابێت چونکە بێگومان دەسەڵاتمان تۆکمەیە.
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ46
تهفسیری ئاسان: ئەی ئایا تۆ داوای کرێیان لێدەکەیت، تا قەرزار باری زۆر ببن و نەتوانن لە ژێری دەرچن؟!
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ47
تهفسیری ئاسان: ئەی ئایا ئەوانە غەیب زانن و لە نهێنیەکان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکەن و دژایەتی ئیسلام بکەن؟
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌۭ48
تهفسیری ئاسان: ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تۆ خۆڕاگربە لە بەرامبەر فەرمانی پەروەردگارتەوە، نەکەیت وەک هاوەڵ و خاوەنی نەهەنگەکە بیت (کە یونس پێغەمبەرە) لە کاتێکدا کە دڵی پڕ بوو لە خەفەت و پەژارەیەکی زۆرەوە پاڕایەوەو لاڵایەوە...
لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌۭ49
تهفسیری ئاسان: ئەگەر ڕەحمەت و بەخشندەیی پەروەردگاری فریای نەکەوتایە هەروا لەو دەشتەدا بەبێ ناز دەمایەوە...
فَٱجْتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ50
تهفسیری ئاسان: بەڵام پەروەردگاری هەڵی بژاردو خستیە ڕیزی چاکانەوە (دوای نزاو پەشیمانی).
وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌۭ51
تهفسیری ئاسان: (ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم) بەڕاستی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون کاتێک کە گوێیان لە قورئان دەبێت نزیکە بە چاویان هەڵتدێرن، دەڵێن: ئەم پێغەمبەرە دەستی لێ وەشێنراوە.
وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ52
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا قورئان تەنها بریتیە لە یادخستنەوەو بێدار خەرەوەی هەموو خەڵکی ئەم جیهانە (ئەگەر تێفکرن).
69. سورة الحاقة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
ٱلْحَآقَّةُ1
تهفسیری ئاسان: یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی قیامەت ئەوە دەگەیەنێت کە لەو ڕۆژەدا خوای گەورە حەق و ڕاستی بەتەواوی دەچەسپێنێت.
مَا ٱلْحَآقَّةُ2
تهفسیری ئاسان: (ئینجا پرسیار دەکات و زیاتر گرنگی ئەو ڕۆژە دەخاتە بەرچاو) چی بێ ئەو ڕۆژە؟!
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحَآقَّةُ3
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی ئەی پێغەمبەر صلی اللە حلیە وسلم ئەی ئادەمیزاد، ئەو ڕۆژە چیەو چۆنەو چ تەنگانەیەکە؟
كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌۢ بِٱلْقَارِعَةِ4
تهفسیری ئاسان: ثمود قەومی صالح، عاد قەومی هود ئەو ڕۆژەیان بە درۆزانی.
فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا۟ بِٱلطَّاغِيَةِ5
تهفسیری ئاسان: ئینجا گەلی ثمودمان بەدەنگێکی سامناکی گەورەی تۆقێنەر لەناوبران.
وَأَمَّا عَادٌۭ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍۢ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍۢ6
تهفسیری ئاسان: گەلی عادیش بە ڕەشەبایەکی ساردی بەهێزی وێرانکەر لەناوبران.
سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍۢ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًۭا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍۢ7
تهفسیری ئاسان: حەوت شەوو هەشت ڕۆژ هەڵی کردە سەریان، بەردەوام و بەهێز دەتبینی (ئەگەر لەوێ بویتایە) ئەو خەڵکە هەموو لاڵ و پاڵ لێی دەکەوتن هەروەک قەدی دارخورمای لە ڕیشە هەڵکەنراو، چۆن بەئاسانی دەکەوێت و شەق دەبات.
فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍۢ8
تهفسیری ئاسان: جا ئایا دەبینیت کەسیان مابێت و کەسیان ڕزگاری بووبێت؟!