دەق: Tanzil.net · مۆرفۆلۆجی: Quranic Arabic Corpus
پیشاندان:

69. سورة الحاقة

69:9جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَجَآءَ فِرْعَوْنُ وَمَن قَبْلَهُۥ وَٱلْمُؤْتَفِكَٰتُ بِٱلْخَاطِئَةِ9
ته‌فسیری ئاسان: فیرعەون و ئەوانەی پێش ئەویش و دانیشتوانی دێهاتە ژێرەو ژوور بووەکان، بە تاوان و خراپەوە هاتن.
69:10جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
فَعَصَوْا۟ رَسُولَ رَبِّهِمْ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةًۭ رَّابِيَةً10
ته‌فسیری ئاسان: هەر یەکێک لەوانە سەرپێچی و سەرکەشییان نواند بەرامبەر پێغەمبەری پەروەردگاریان ئەوسا گرتنی بە گرتنێکی سەخت.
69:11جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلْمَآءُ حَمَلْنَٰكُمْ فِى ٱلْجَارِيَةِ11
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتێک ئاو لە سنوور دەرچوو (لە کاتی تۆفانەکەی نوح دا) ئێوەمان لە کەشتیدا هەڵگرت (باوو باپیرانی ئێوە).
69:12جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةًۭ وَتَعِيَهَآ أُذُنٌۭ وَٰعِيَةٌۭ12
ته‌فسیری ئاسان: تا بیکەنە یادگاری و بێدار کەرەوە بۆ ئێوە و لەگوێی بگرێت ئەو گوێیانەی هۆشمەندن.
69:13جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ نَفْخَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ13
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا کاتێک یەکجار فوو کرا بە صوردا.
69:14جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَحُمِلَتِ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ14
ته‌فسیری ئاسان: زەوی و کێوەکان هەڵگیران و یەککەڕەت دران بەیەکدا.
69:15جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
فَيَوْمَئِذٍۢ وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ15
ته‌فسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ئیتر قیامەت بەرپا دەبێت.
69:16جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِىَ يَوْمَئِذٍۢ وَاهِيَةٌۭ16
ته‌فسیری ئاسان: ئاسمان هەمووی شەق و پەق دەبێت و لێک دەترازێت و شل و شۆڵ دەبێت.
69:17جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَٱلْمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرْجَآئِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ ثَمَٰنِيَةٌۭ17
ته‌فسیری ئاسان: فریشتەکان لە گۆشەو کەناری (جیهانی نوێ) دا ئامادە دەبن، تەختی پەروەردگارت ئەو ڕۆژە هەشت هەڵی دەگرێت (هەشت فریشتە یان هەشت دەستە) بەسەر سەریانەوە.
69:18جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
يَوْمَئِذٍۢ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌۭ18
ته‌فسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا پیشان دەدرێن، هیچ شتێک لە نهێنیەکانتان شاراوە نی یە.
69:19جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقْرَءُوا۟ كِتَٰبِيَهْ19
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەوەی نامەی کردەوەکانی درایە دەستی ڕاستی، ئەوە (بە دڵخۆشیەکی بێ سنوورەوە بە هاوەڵ و ناسیاوانی) دەڵێت: ها ئەوەتا نامەی کردەوەکانم بیگرن و بخوێننەوەو تەماشای بکەن.
69:20جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
إِنِّى ظَنَنتُ أَنِّى مُلَٰقٍ حِسَابِيَهْ20
ته‌فسیری ئاسان: بەڕاستی من کاتی خۆی سوور دەمزانی و دڵنیابووم کە بەم لێپرسینەوە دەگەم!!
69:21جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
فَهُوَ فِى عِيشَةٍۢ رَّاضِيَةٍۢ21
ته‌فسیری ئاسان: جا ئەو بەختەوەرە لە ژیانێکی پڕ لە شادی و کامەرانیدا دەژی کە زۆر پێی ڕازیە...
69:22جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ22
ته‌فسیری ئاسان: لەبەهەشتی بەرزو بڵندا، (لە باخچەکانی سەر لوطکەی چیاو لاپاڵی شاخەکاندا لەناو کۆشک و تەلارەکاندا).
69:23جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
قُطُوفُهَا دَانِيَةٌۭ23
ته‌فسیری ئاسان: میوەهاتی زۆر بە درەختەکانیەوە شۆڕ بۆتەوەو لێکردنەوەی ئاسانەو لە دەست ڕەس دایە.
69:24جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى ٱلْأَيَّامِ ٱلْخَالِيَةِ24
ته‌فسیری ئاسان: ئینجا پێیان دەوترێت: بخۆن و بخۆنەوە نۆشتان بێت، بەهۆی دەست پێشکەریتان لە ڕۆژگاری ڕابردودا.
69:25جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيْتَنِى لَمْ أُوتَ كِتَٰبِيَهْ25
ته‌فسیری ئاسان: بەڵام ئەوەی نامەی کردەوەکانی دەدرێتە دەستی چەپی، ئەوە دەڵێت: خۆزگە نامەی کردەوەکانم پێ نەدرایە.
69:26جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ26
ته‌فسیری ئاسان: هەر نەمزانیایە لێپرسینەوەم چۆن دەبێت.
69:27جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
يَٰلَيْتَهَا كَانَتِ ٱلْقَاضِيَةَ27
ته‌فسیری ئاسان: خۆزگە مردنەکەم یەکجاریی بوایە (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوە).
69:28جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
مَآ أَغْنَىٰ عَنِّى مَالِيَهْ ۜ28
ته‌فسیری ئاسان: ئەوەتە، ئەو ماڵ و سامانەی کە بووم، فریام نەکەوت (بەڵکو نەماو تەفرو تونا بوو).
69:29جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
هَلَكَ عَنِّى سُلْطَٰنِيَهْ29
ته‌فسیری ئاسان: ئەو دەسەڵاتەی کە بووم لە دەستمدا نەماو لە دەستم چوو.
69:30جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
خُذُوهُ فَغُلُّوهُ30
ته‌فسیری ئاسان: (ئەوسا ئیتر فەرمان دەدرێت) ئادەی ئێوە بیگرن و کۆت و زنجیر لە دەست و قاچ و ملی بئاڵێنن.
69:31جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
ثُمَّ ٱلْجَحِيمَ صَلُّوهُ31
ته‌فسیری ئاسان: لەوەودوا بەرەو دۆزەخ ڕاپێچی بکەن و بیبەن و بیخەنە ناوی.
69:32جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
ثُمَّ فِى سِلْسِلَةٍۢ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًۭا فَٱسْلُكُوهُ32
ته‌فسیری ئاسان: پاشان بەزنجیرێکی حەفتا گەزی بیبەسنەوە (بە کۆڵەکەو ستون و پایەکانی ناو دۆزەخەوە).
69:33جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ ٱلْعَظِيمِ33
ته‌فسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئەمە کاتی خۆی ئیمان و باوەڕی بەخوای گەورە نەبوو (بە تەمای زیندووبوونەوەو لێپرسینەوە نەبوو).
69:34جوزئی 29 · لاپەڕەی 567لێکچوو
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ34
ته‌فسیری ئاسان: هانی کەسی نەدەدا کە خواردن و خۆراک ببەخشن بە هەژارو بێ نەواکان (بەڵکو هەر خەمی خۆی بوو).
هەڵەیەک ڕوویدا. دووبارە بارکردنەوە 🗙

Rejoining the server...

Rejoin failed... trying again in seconds.

Failed to rejoin.
Please retry or reload the page.

The session has been paused by the server.

Failed to resume the session.
Please retry or reload the page.