پیشاندان:
69. سورة الحاقة
فَلَيْسَ لَهُ ٱلْيَوْمَ هَٰهُنَا حَمِيمٌۭ35
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەمڕۆ ئا لێرە هیچ دڵسۆزێکی نی یە.
وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍۢ36
تهفسیری ئاسان: خۆراکیشی تەنها لەکێم و زوخاوی داچۆڕاو نەبێت هیچی تر نی یە.
لَّا يَأْكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلْخَٰطِـُٔونَ37
تهفسیری ئاسان: کە، کەس نایخوات، جگە لە تاوانباران.
فَلَآ أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ38
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەو شتانەی کە دەیبینن.
وَمَا لَا تُبْصِرُونَ39
تهفسیری ئاسان: بەوەش کە نایبینن و نادیارن.
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە لە زاری پێغەمبەرێکی بەڕێزەوە پێتان ڕادەگەیەنرێت، یاخود لە ڕێگەی فرستادەیەکی بەڕێزەوە پێتان دەگات کە جوبرەئیلی فریشتەیە.
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍۢ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تُؤْمِنُونَ41
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە ئەم قورئانە گوفتاری شاعیر نیە، ئەوە بۆ زۆر کەمتان باوەڕ دەهێنن؟!
وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍۢ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ42
تهفسیری ئاسان: گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیە، ئەوە بۆ زۆر کەمتان یاداوەری وەردەگرن؟!
تَنزِيلٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ43
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئەم قورئانە لەلایەن پەروەردگاری جیهانەکانەوە ڕەوانەکراوەو نێردراوەتە خوارەوە.
وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ ٱلْأَقَاوِيلِ44
تهفسیری ئاسان: خۆ ئەگەر محمد صلی اللە علیە وسلم هەندێک قسەو گوفتار بەدەم ئێمەوە هەڵبەستایە.
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِٱلْيَمِينِ45
تهفسیری ئاسان: ئەوە بەهێزو دەسەڵاتی خۆمان دەمانگرت.
ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ ٱلْوَتِينَ46
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ڕەگی دڵی دەپچڕێنین و دەیمرێنین.
فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَٰجِزِينَ47
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هیچ کەسێک نی یە لە ئێوە بەربەست و بەرگری بکات لە ئێمە.
وَإِنَّهُۥ لَتَذْكِرَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ48
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە یاداوەری و یادخستنەوەیە بۆ پارێزکاران و خوانەناسان.
وَإِنَّا لَنَعْلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ49
تهفسیری ئاسان: ئێمە بەڕاستی چاک و دەزانین کە لە ئێوەدا کەسانێک هەن و پەیدا دەبن ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن.
وَإِنَّهُۥ لَحَسْرَةٌ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ50
تهفسیری ئاسان: بێگومان قورئان لە ڕۆژی دوایدا دەبێتە هۆی ئاهو ناڵەو پەشیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوەڕان.
وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلْيَقِينِ51
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم قورئانە حەق و ڕاستەقینەیەکی دڵنیا بەخشە بە ئیمانداران.
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ52
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئەی پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم، ئەی ئیماندار؛ بەردەوام تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری مەزن و گەورەت بکە.
70. سورة المعارج
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
سَأَلَ سَآئِلٌۢ بِعَذَابٍۢ وَاقِعٍۢ1
تهفسیری ئاسان: داواکارێک پرسیاری کرد دەربارەی سزایەک کە هەر پێش دێت...
لِّلْكَٰفِرِينَ لَيْسَ لَهُۥ دَافِعٌۭ2
تهفسیری ئاسان: جا ئەو سزایە؛ یەخەی هەموو بێ باوەڕان دەگرێت و هیچ هێزێک ناتوانێت پەنایان بدات و لێیان دوور بخاتەوە.
مِّنَ ٱللَّهِ ذِى ٱلْمَعَارِجِ3
تهفسیری ئاسان: ئەو سزاو تۆڵەیە لەلایەن خوای خاوەنی گەورەیی و پلەو پایەو جێ بەرزەکان.
تَعْرُجُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍۢ4
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان و جوبرەئیل بەرز دەبنەوە بۆ لای پەروەردگار لەڕۆژێکدا کە ماوەکەی پەنجا هەزار ساڵە (بەحسابی ئادەمیزاد) یاخود مەبەست درێژی ڕۆژی قیامەتە کە پەنجا هەزار ساڵ دەخایەنێت بە نیسبەت خوانەناسانەوە.
فَٱصْبِرْ صَبْرًۭا جَمِيلًا5
تهفسیری ئاسان: کەواتە خۆگرو ئارامگربە بە شێوەیەکی جوان و چاک (لە بەرامبەر هەڵوێستی نادروستی خوا نەناسانەوە).
إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُۥ بَعِيدًۭا6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو بێ باوەڕانە، قیامەت بەدوور دەبینن، بەدووری دەزانن.
وَنَرَىٰهُ قَرِيبًۭا7
تهفسیری ئاسان: ئێمەش، زۆر بەنزیکی دەزانین (چونکە خوا خۆی بەدیهێنەری کاتە).
يَوْمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلْمُهْلِ8
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت، ئاسمان وەک کانزایەکی تواوەی لێ دێت (یەکێکە لە قۆناغەکانی هەڵوەشاندنەوەی بوونەوەر).
وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ9
تهفسیری ئاسان: کێوەکانیش وەکو خوری شی کراوە (فشۆڵ دەبن).
وَلَا يَسْـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمًۭا10
تهفسیری ئاسان: دۆستی گیانی بەگیانی لە یەکدی ناپرسنەوە، کەس نایپەرژێتە سەرکەس، بەڵکو هەرکەس خەمی خۆیەتی.