پیشاندان:
3. سورة آل عمران
رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلْتَ وَٱتَّبَعْنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ53
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا وتیان): پەروەردگارا ئێمە باوەڕمان هێناوە، بەوەی داتبەزاندووە و ڕەوانەت کردووە، شوێنکەوتەی پێغەمبەرەکەشتین، دە تۆیش لە ڕیزی شایەتەکانی (گەیاندنی بەرنامەکەتدا) تۆمارمان بکە.
وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ54
تهفسیری ئاسان: (بەڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانەکانی پووچ کردنەوە، چونکە خوا چاکترین و بەدەسەڵاترین زاتێکەلە هەڵوەشاندنی نەخشە و پیلانی دوژمنانیدا.
إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ55
تهفسیری ئاسان: (بەیادیان بهێنە) کاتێک خوا فەرمووی: ئەی عیسا من (بەشێوەیەکی ئاسایی) تۆ دەمرێنم پاشان تۆ پایەدارو بڵند دەکەمەوە لای خۆم، لە دەستی ناپاکی ئەوانەی کەبێ باوەرن ڕزگارت دەکەم و پاک ڕاتدەگرم و بەرزیی و بڵندیی دەبەخشم بەوانەی کە شوێنکەوتەی تۆن بەسەر کافراندا هەتا ڕۆژی قیامەت، لەوەودواش گەڕانەوەتان هەر بۆلای منە، ئەوسا دادوەریی و فەرمانڕەوایی دادپەروەرانە دەکەم لە نێوانتاندا لەو شتانەدا کە کێشەتان لەسەری هەبووە و ڕاتان دەربارەی جیاواز بووە.
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ56
تهفسیری ئاسان: جا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون سزای توند و تیژیان دەدەم لە دنیادا (بە شکستی و سەرشۆڕیان)، لە قیامەتیشدا (بە ژیانی سەختی ناو دۆزەخ)، جا لەوێ کەسیان دەست ناکەوێت کە یاریدەدەرو پشتیوانیان بێت (لە سزای من بیانپارێزێت).
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ57
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان هێناوە (بە ئاینی ئیسلام) و کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە، ئەوە خوا بە تەواوی پاداشتیان دەداتەوە، بەڕاستی خوا ستەمکارانی خۆشناوێت.
ذَٰلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ ٱلْءَايَٰتِ وَٱلذِّكْرِ ٱلْحَكِيمِ58
تهفسیری ئاسان: ئەو هەواڵ و بەسەرهاتانەی کە بەسەرتدا دەیخوێنینەوە (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) لە ئایەتەکانی خوایە و لە یادو باسە پڕداناییەکانە.
إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَ ۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ59
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی نموونەی دروست بوونی عیسا لەلایەن خواوە؛ وەک نموونەی ئادەم وایە کە لە خاک دروستی کرد و لەوەودوا فەرمانی داو پێی وت: ببە (بە ئینسان) ئەویش بوو، (عیسا دایکی هەبوو، ئادەم دایک و باوکیشی نەبوو).
ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْمُمْتَرِينَ60
تهفسیری ئاسان: حەقیقەت و ڕاستی هەر ئەوەیە لەلایەن پەروەردگارتەوەیە، کاواتە نەکەیت بچیتە ڕیزی ئەوانەی کە گومان کارکردی هەیە لەسەریان.
فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰذِبِينَ61
تهفسیری ئاسان: (دوای ئەوەی کە هەموو ئەو ڕاستیانەت پێگەیشت دەربارەی عیسا)، جا ئەگەر کەسانێک هەر موجادەلەیان کردوو لەسەری ڕۆیشتن و شتی ناڕەوایان دەربارەی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وەرن با کوڕانی ئێمە و کوڕانی ئێوە، ئافرەتانی ئێمە و ئافرەتانی ئێوە، خۆمان و خۆشتان بانگ بکەین و ئامادەبین (لە شوێنێکی تایبەتدا)، پاشان لە خوا بپاڕێنەوە و ئینجا داوا بکەین نەفرین و لەعنەتی خوا داببارێتە سەر درۆزنەکان.