پیشاندان:
72. سورة الجن
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
قُلْ أُوحِىَ إِلَىَّ أَنَّهُ ٱسْتَمَعَ نَفَرٌۭ مِّنَ ٱلْجِنِّ فَقَالُوٓا۟ إِنَّا سَمِعْنَا قُرْءَانًا عَجَبًۭا1
تهفسیری ئاسان: ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم پێیان بڵێ: وەحی و نیگام پێڕاگەیەنراوە کە بەڕاستی دەستەیەک لە پەریان گوێیان گرتووە بۆ خوێندنەوەی قورئان و جا کە تەواو بووە وتویانە: بەڕاستی ئێمە خوێندنەوەیەکی سەرسوڕهێنەرمان بیست.
يَهْدِىٓ إِلَى ٱلرُّشْدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦ ۖ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدًۭا2
تهفسیری ئاسان: هیدایەت دەدات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگەیشتن، ئێمەش باوەڕمان پێ کردو هەرگیز کەس ناکەینە شەریک و هاوەڵ بۆ پەروەردگارمان.
وَأَنَّهُۥ تَعَٰلَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا ٱتَّخَذَ صَٰحِبَةًۭ وَلَا وَلَدًۭا3
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پەروەردگاری پایە بڵندمان مەزن و گەورەیە، بێگومان ئەو زاتە نە هاوسەری بڕیارداوە نە نەوەش.
وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطًۭا4
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بێ دین و یاخیەکەمان (واتە ئیبلیس) شتی زۆر ناڕەواو نابەجێی بۆ خوا هەڵبەستووە (دەیەوێت هەموومان گومڕا بکات).
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا5
تهفسیری ئاسان: ئێمە گومانمان وابوو کە دەستەی ئادەمیزادو پەری هەرگیز درۆ بەناوی خواوە ناکەن!!
وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٌۭ مِّنَ ٱلْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍۢ مِّنَ ٱلْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًۭا6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پیاوانێک لە دەستەی ئادەمیزاد پەنایان دەبرد بە پیاوانێک لە دەستەی پەریەکان (پەریەکان ئەمەیان بەهەلزانی) کەچی ئەوەندەی تر مانوویان کردن (بەخورافات و شتی بێ سەرو بەر).
وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا۟ كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ ٱللَّهُ أَحَدًۭا7
تهفسیری ئاسان: جا بێگومان پەریەکانیش گومانیان وەک گومانی ئێوە وابوو کە: ئیتر خوا هەرگیز هیچ پێغەمبەرێکی تر نانێرێت.
وَأَنَّا لَمَسْنَا ٱلسَّمَآءَ فَوَجَدْنَٰهَا مُلِئَتْ حَرَسًۭا شَدِيدًۭا وَشُهُبًۭا8
تهفسیری ئاسان: ئێمەش بەڕاستی بەرەو ئاسمان کشاین و هەست و هۆشمان خستەکار، سەرنجماندا کە پڕە لە پاسەوانی بەتواناو بێ شومار، نەیزەکیش بە هەموو لایەکدا دەکشا، (دیار بوو کە ڕووداوێکی گەورە ڕووی دابوو).
وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَٰعِدَ لِلسَّمْعِ ۖ فَمَن يَسْتَمِعِ ٱلْءَانَ يَجِدْ لَهُۥ شِهَابًۭا رَّصَدًۭا9
تهفسیری ئاسان: ئێمە جاران لە هەندێک شوێنی ئاسماندا خۆمان حەشاردەدا بۆ گوێگرتن و دەنگوباس بیستن، بەڵام ئێستا ئەوەی بیەوێت گوێ بگرێت یەکسەر نەیزەکێکی بۆ ئامادەیەو بۆی دەهاوێژرێت و لەناوی دەبات.
وَأَنَّا لَا نَدْرِىٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًۭا10
تهفسیری ئاسان: جا بەڕاستی ئێمە نازانین ئایا نەخشەیەکی شەڕو وێرانکاری کێشراوە بۆ دانیشتوانی سەر زەوی، یاخود پەروەردگاریان دەیەوێت ڕێنموویی و هیدایەتیان بدات بۆ دینداری و سەرفرازی.
وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدًۭا11
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێمە کەسانی چاک و دیندارمان هەیە، هەروەها کەسانی تریش کەبەو شێوەیە نین، ئێمە جاران ڕێگەو ڕێبازو بەرنامەی هەمە جۆرمان گرتبووەبەر (بەڵام ئێستە بەرنامەی ئیسلام ڕون و دیارە).
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن نُّعْجِزَ ٱللَّهَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُۥ هَرَبًۭا12
تهفسیری ئاسان: ئێمە دڵنیا بووین کە هەرگیز لەژێر دەسەڵاتی خوا دەرناچن لە زەویدا، هەروەها بەهەڵاتن و خۆ دزینەوەش هەرگیز لە ژێر دەسەڵاتی خوا دەرناچین.
وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا ٱلْهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦ ۖ فَمَن يُؤْمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخْسًۭا وَلَا رَهَقًۭا13
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کاتێک گوێمان لە بانگەوازی هیدایەت بوو، یەکسەر باوەڕمان پێکرد، جا ئەوەی ئیمان بهێنێت بە پەروەردگاری، ئیتر ناترسێت لەوەی، کردەوە چاکەکانی بێ نرخ تەماشا بکرێت، لە گوناهەکانیشی چاوپۆشی نەکرێت.