پیشاندان:
72. سورة الجن
وَأَنَّا مِنَّا ٱلْمُسْلِمُونَ وَمِنَّا ٱلْقَٰسِطُونَ ۖ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ تَحَرَّوْا۟ رَشَدًۭا14
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لەناو ئێمەدا کەسانی موسوڵمان و خواناس هەیە، کەسانی بێ دین و خوانەناس و سەر کەشیش، جا ئەوەی موسوڵمان دەبێت دیارە کە ڕێبازی سەر فرازی دۆزیوەتەوە.
وَأَمَّا ٱلْقَٰسِطُونَ فَكَانُوا۟ لِجَهَنَّمَ حَطَبًۭا15
تهفسیری ئاسان: بەڵام خوانەناس و سەر کەشەکان بەسەریانەوە ناچێت بەڵکو دەبنە سوتەمەنی دۆزەخ (لێرەدا گوفتاری پەریە ئیماندارەکان تەواو دەبێت).
وَأَلَّوِ ٱسْتَقَٰمُوا۟ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَٰهُم مَّآءً غَدَقًۭا16
تهفسیری ئاسان: جا ئەگەر ئەو خەڵکە ڕێگەی ئیسلامەتی و دینداری بگرنە بەر ئێمە بارانی پڕ بەرەکەتیان بەسەردا دەبارێنین.
لِّنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ۚ وَمَن يُعْرِضْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِۦ يَسْلُكْهُ عَذَابًۭا صَعَدًۭا17
تهفسیری ئاسان: تا لەوەشدا تاقییان بکەینەوەو (بە تەواوی دەر دەکەوێت کێ بەندەی ڕاستەقینەیەو کێیش بە دنیا دەخەڵەتێت) جا ئەوەی لە یادو بەرنامەی پەروەردگاری لابدات، دەیخاتە ناو سزاو ئازارێکی بەردەوام.
وَأَنَّ ٱلْمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًۭا18
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە: مزگەوتەکان تایبەتی خوای گەورەن، دەبێت هەر ئەوەی تێدا بپەرسترێت و ناوی کەسی تر نەکرێتە شەریک و هاوتای ناوی ئەو زاتە.
وَأَنَّهُۥ لَمَّا قَامَ عَبْدُ ٱللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا۟ يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًۭا19
تهفسیری ئاسان: جا کاتێکیش بەندەی خوا محمد صلی اللە علیە وسلم بانگەوازی بۆ شوێنکەوتنی بەرنامەی خوا دەکرد (ئەو خەڵکە بەدەستەی ئادەمیزادو پەریەوە) خەریکبوو لە ناوی بەرن (نووری خوا بکوژێننەوە).
قُلْ إِنَّمَآ أَدْعُوا۟ رَبِّى وَلَآ أُشْرِكُ بِهِۦٓ أَحَدًۭا20
تهفسیری ئاسان: پێیان بڵێ: من هەر بەردەوام دەبم و هەر بانگەواز دەکەم بۆ لای پەروەردگارم، کەسیش ناکەمە هاوەڵ و شەریکی.
قُلْ إِنِّى لَآ أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّۭا وَلَا رَشَدًۭا21
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: من هیچ جۆرە زەرەرو زیانێکم بەدەست نیە، هەروەها هیدایەتیش بەدەست من نیە (ئەگەر خۆتان بیر نەکەنەوە، قەناعەت بەزۆر نی یە).
قُلْ إِنِّى لَن يُجِيرَنِى مِنَ ٱللَّهِ أَحَدٌۭ وَلَنْ أَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًا22
تهفسیری ئاسان: بڵێ: بەڕاستی من هەرگیز هیچ کەسێک لە خوا پەنام نادات ئەگەر خوا بیەوێت تووشی زیانێکم بکات و هەرگیز پەناگایەکم دەست ناکەوێت جگە لای خوا نەبێت.
إِلَّا بَلَٰغًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِسَٰلَٰتِهِۦ ۚ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا23
تهفسیری ئاسان: بەڵکو من تەنها گەیاندنی پەیامەکان و بەرنامەی خوام لەسەرە، جا ئەوەی لە خواو پێغەمبەرەکەی یاخی ببێت ئەوە با دڵنیابێت کە دۆزەخی بۆ ئامادەکراوە بۆ هەمیشەو هەتاهەتایی.
حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوْا۟ مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ أَضْعَفُ نَاصِرًۭا وَأَقَلُّ عَدَدًۭا24
تهفسیری ئاسان: هەتا کاتێک هەڕەشەکان دەبینن، ئەو کاتە ئیتر دەزانن، کێ پشتیوانی لاوازەو ژمارەکەی کەمە.
قُلْ إِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌۭ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُۥ رَبِّىٓ أَمَدًا25
تهفسیری ئاسان: هەروەها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئەو هەڕەشانەی لێتان دەکرێت نزیکە یاخود ماوەیەکی درێژی بۆ دادەنێت.
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَىٰ غَيْبِهِۦٓ أَحَدًا26
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتە زانای نهێنی و شاراوەکانە، کەسیش لە نهێنی و شاراوەکانی ئاگادار ناکات.
إِلَّا مَنِ ٱرْتَضَىٰ مِن رَّسُولٍۢ فَإِنَّهُۥ يَسْلُكُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ رَصَدًۭا27
تهفسیری ئاسان: مەگەر بۆ پێغەمبەرێک خوا خۆی ڕازی بێت (بەوەی هەندێ نهێنی بزانێت)، ئەو کاتە فریشتە دەکاتە پاسەوانی لە بەرو پشتەوە (تا پەری و شەیتانەکان نەتوانن زەفەری پێ بەرن)...
لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا۟ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَىْءٍ عَدَدًۢا28
تهفسیری ئاسان: تا خوا چاک بزانێت و ئاگادار بێت لەوەی بەڕێکوپێکی پەیام و ڕێنموویی پەروەردگاریان گەیاندووە، هەرچەندە خوا بەهەموو ئەو شتانەش ئاگادارە کە کردوویانە و پێی هەستاون و هەموو شتێک لای ئەو زاتە بەژمارە ئامار کراوە.