پیشاندان:
73. سورة المزمل
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُزَّمِّلُ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەوکەسەی خۆت داپۆشیووە، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم
قُمِ ٱلَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًۭا2
تهفسیری ئاسان: شەو هەستە نوێژ بکە مەگەر کەمێکی نەبێت.
نِّصْفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا3
تهفسیری ئاسان: نیوەی یان کەمتر لە نیوەی لێ کەم بکەرەوە.
أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ ٱلْقُرْءَانَ تَرْتِيلًا4
تهفسیری ئاسان: یاخود زیاتری بکەو دەوری قورئان بکەرەوە بە وردی و لەسەرخۆ.
إِنَّا سَنُلْقِى عَلَيْكَ قَوْلًۭا ثَقِيلًا5
تهفسیری ئاسان: چونکە بەڕاستی ئێمە فەرموودەو گوفتارێکی سەنگین دادەبەزێنینە سەرت (کە بەهۆیەوە بەرەنگاری ئەرک و زەحمەتی زۆر دەبیت).
إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًۭٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا6
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی خۆ پێگەیاندن لە شەودا قورسترە لە ڕووی کردارو باشترە لە ڕووی گوفتارەوە.
إِنَّ لَكَ فِى ٱلنَّهَارِ سَبْحًۭا طَوِيلًۭا7
تهفسیری ئاسان: تۆ بۆت هەیە لە ڕۆژدا هەوڵ بدەیت (بانگەواز بکەیت) و بگەڕێیت، کۆششی زۆر بکەیت.
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلْ إِلَيْهِ تَبْتِيلًۭا8
تهفسیری ئاسان: تۆ هەمیشە با ناوی پەروەردگارت ویردی سەر زارت بێت، بە دڵسۆزی و ملکەچیەوە ڕووی تێ بکە.
رَّبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذْهُ وَكِيلًۭا9
تهفسیری ئاسان: ئەو زاتەی کە تۆی ڕەوانەکردوە؛ خاوەن و پەروەردگاری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوایە، جگە لەو هیچ خوایەکی تر نیە فەرمانی بەدەست بێت، کەواتە هەر ئەو بکە بە پشتیوانی خۆت و داوای یارمەتیی هەر لەو بکە.
وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهْجُرْهُمْ هَجْرًۭا جَمِيلًۭا10
تهفسیری ئاسان: لە بەرامبەر گوفتاری ناڕەوای خوانەناسانەوە هەردەم خۆ ڕاگربەو بە شێوازێکی جوان بەجێیان بهێڵە.
وَذَرْنِى وَٱلْمُكَذِّبِينَ أُو۟لِى ٱلنَّعْمَةِ وَمَهِّلْهُمْ قَلِيلًا11
تهفسیری ئاسان: واز بهێنە لە من و لەو خاوەن نازو نیعمەتانەی کە ئایینی من بەدرۆ دەزانن، تۆ کەمێک مۆڵەتیان بدە.
إِنَّ لَدَيْنَآ أَنكَالًۭا وَجَحِيمًۭا12
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە کۆت و زنجیرو دۆزەخمان ئامادە کردووە (بۆ ئەو جۆرە تاوانبارانە).
وَطَعَامًۭا ذَا غُصَّةٍۢ وَعَذَابًا أَلِيمًۭا13
تهفسیری ئاسان: هەروەها خۆراکێک کە لە گەروو دەگیرێت، سەرەڕای سزای بە ئێش و ئازار.
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلْجِبَالُ كَثِيبًۭا مَّهِيلًا14
تهفسیری ئاسان: لە ڕۆژێکدا کە زەوی و کێوەکان دێنە لەرزە، سەرئەنجام کێوەکان وردو خاش دەبن و وەکو تەپۆلکەی لمیان لێ دێت.
إِنَّآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْكُمْ رَسُولًۭا شَٰهِدًا عَلَيْكُمْ كَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ رَسُولًۭا15
تهفسیری ئاسان: خۆ بەڕاستی ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ڕەوانەکردوون کە بوەتە شایەت بەسەرتانەوە هەروەکو چۆن بۆ لای فیر عەونیش پێغەمبەرێکمان ڕەوانە کرد.
فَعَصَىٰ فِرْعَوْنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذْنَٰهُ أَخْذًۭا وَبِيلًۭا16
تهفسیری ئاسان: جا فیرعەون یاخی بوو لەو پێغەمبەرە، ئێمەش بەتوندی پێچامانەوەو بەڵایەکی گەورەمان بەسەر هێنا.
فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًۭا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا17
تهفسیری ئاسان: (ئەگەر ئێوە لەسەر یاخی بوونتان بەردەوام بن)؛ جا چۆن خۆتان دەپارێزن لە ڕۆژێک کە منداڵ پیر دەکات و سەری سپی دەبێت.
ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرٌۢ بِهِۦ ۚ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا18
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئاسمان بەهەموو ئەستێرەو هەسارەکانیەوە لەت و پەت دەبێت، بێگومان ئەو بەڵێنە هەر دێتە دی.
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌۭ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا19
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم سوورەتەش یادخەرەوەو ئامۆژگاریە، بۆ ئەو کەسەی دەیەوێت ڕێگە بەرەو پەروەردگاری بگرێتەبەر.