پیشاندان:
73. سورة المزمل
۞ إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَىِ ٱلَّيْلِ وَنِصْفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَ ۚ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ ۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَىٰ ۙ وَءَاخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِى ٱلْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ ۚ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍۢ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرًۭا وَأَعْظَمَ أَجْرًۭا ۚ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۢ20
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەو پەروەردگارەت چاک دەزانێت کە تۆ نزیکەی دوو بەشی شەو یاخود نیوەی یان سێیەکی هەڵدەسیت و شەونوێژ دەکەیت، هەروەها هەندێک لەوانەی کە لە گەڵتان، خوا ئەندازەی شەوو ڕۆژ دیاری دەکات، خوا زانیویەتی کە ئێوە هەرگیز نازانن دیاریی بکەن و ئاماری بکەن ئەگەر ئەو نەیکردایە، لەبەر ئەوە تەوبەی لێوەرگرتن، جا چەندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا لە شەونوێژو لە کاتی تردا قورئان بخوێنن و دەوری بکەنەوە، چونکە ئەو خوایە میهرەبانەو دەزانێت، لەوانەیە کەسانێکتان لێ نەخۆش بکەوێت و کەسانی تریش ببن لە زەویدا بگەڕێن بەشوێن بازرگانی و فەزڵی خواداو کەسانی تر لە داهاتوودا بجەنگن بۆ لابردنی کۆسپەکانی سەر ڕێی دینی خواو بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی ئەو، کەواتە چەندەتان بۆکرا ئەوەندە قورئان بخوێنن و نوێژەکانتان بەچاکی ئەنجام بدەن و زەکاتیش (بەو شێوەیەی دیاریکراوە) بیدەن و قەرز بەشێوەیەکی جوان بەخوا بدەن (ئەوەی بۆ خوا ببەخشرێت خوای گەورە بەقەرزێکی دادەنێت کە بەزاتی خۆی درا بێت) هەر دەست پێشکەریەکی چاکە بکەن بۆ خۆتان سبەی دەیبیننەوە لای خوا دەستان دەکەوێتەوە بە باشترو پاداشتی گەورەتر، دە داوای لێخۆشبوون هەر لە خوا بکەن و دڵنیابن ئەو خوایە لێخۆشبوو میهرەبانە.
74. سورة المدثر
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُدَّثِّرُ1
تهفسیری ئاسان: ئەی ئەو کەسەی خۆت پێچاوەتەوە، ئەی محمد صلی اللە علیە وسلم
قُمْ فَأَنذِرْ2
تهفسیری ئاسان: هەستەو خەڵکی بێداربکەرەوە (ڕاستیەکان ڕوون بکەرەوە).
وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ3
تهفسیری ئاسان: پەروەردگارت بە گەورە ناوببە (اللە اکبر، با دروشمت بێت، مەزنی ئەو زاتە ڕوون بکەرەوە).
وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ4
تهفسیری ئاسان: پۆشاکت (دڵ و دەروونت، ڕەفتارت، هەر هەمووی) خاوێن بکە (خۆت و شوێنکەوتووانت).
وَٱلرُّجْزَ فَٱهْجُرْ5
تهفسیری ئاسان: بەردەوام بە لەسەر واز هێنان لە گوناە.
وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ6
تهفسیری ئاسان: منەتیش مەکە (بەسەر کەسدا) چاکەو بەخشینەکانت بەزۆر مەزانە لە کاتێکدا بەتەمای زیاتر بیت.
وَلِرَبِّكَ فَٱصْبِرْ7
تهفسیری ئاسان: هەوڵ بدە لەبەر خاترو ڕێزی پەروەردگارت خۆگرو ئارامگربە.
فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ8
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک فوو دەکرێت بە (صور) داو دەزگای تایبەتی لێ دەدرێت.
فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍۢ يَوْمٌ عَسِيرٌ9
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی زۆر گران و سەختە (کە بەسەر دانیشتوانی زەویدا دێت).
عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍۢ10
تهفسیری ئاسان: لەسەر کافران هیچ ئاسان نی یە (بەڵکو زۆر سەغڵەتیان دەکات).
ذَرْنِى وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًۭا11
تهفسیری ئاسان: واز لە من و ئەو کەسە بهێنە کە بەتەنهایی (تاقانە) دروستم کردووە (هیچی نەبوو، کە وەلیدی کوڕی موغەیرەیە).
وَجَعَلْتُ لَهُۥ مَالًۭا مَّمْدُودًۭا12
تهفسیری ئاسان: لەوەودوا ماڵ و سامانی زۆرو زەبەندەم پێبەخشی.
وَبَنِينَ شُهُودًۭا13
تهفسیری ئاسان: چەندەها کوڕو نەوەش کە هەمیشە ئامادەن لە نزیکیدا.
وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمْهِيدًۭا14
تهفسیری ئاسان: لە هەموو کەل و پەل و نازو نیعمەتێک بەهرەوەرم کرد.
ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ15
تهفسیری ئاسان: لە پاش ئەوەش بەتەمایە بۆی زیاتر بکەم.
كَلَّآ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِءَايَٰتِنَا عَنِيدًۭا16
تهفسیری ئاسان: نەخێر، بەڕاستی ئەو بەرامبەر فەرمانەکانی ئێمە هەر سەرکەش و کەللە ڕەق و سەرسەختە.
سَأُرْهِقُهُۥ صَعُودًا17
تهفسیری ئاسان: ئەوسا سزای سەختی پێ ئەچێژم.