پیشاندان:
74. سورة المدثر
فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ48
تهفسیری ئاسان: کەواتە ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگەیەنێت.
فَمَا لَهُمْ عَنِ ٱلتَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ49
تهفسیری ئاسان: باشە، ئەوە بۆچی لە یادخستنەوە پشت هەڵدەکەن و ڕوو وەردەگێڕن.
كَأَنَّهُمْ حُمُرٌۭ مُّسْتَنفِرَةٌۭ50
تهفسیری ئاسان: دەڵێی گەلە گوێدرێژی کێوین و دەسڵەمێنەوە...
فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍۭ51
تهفسیری ئاسان: لە ترسی شێر هەڵهاتوون...
بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًۭا مُّنَشَّرَةًۭ52
تهفسیری ئاسان: بەڵکو هەریەک لەوان دەیەوێت لە ئاسمانەوە چەندەها نامەی کراوەی بۆ بێت؟
كَلَّا ۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلْءَاخِرَةَ53
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەوانە بەهیچ شتێک داناچڵەکێن بەڵکو لە دواڕۆژ ناترسن.
كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذْكِرَةٌۭ54
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئەوانە بەسەریانەوە ناچێت، چونکە ئەو قورئانە ئامۆژگاریە.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ55
تهفسیری ئاسان: جا ئەوەی دەیەوێت با یادی بگرێت و شوێنی بکەوێت (چەندی توانی لەبەری بکات).
وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ أَهْلُ ٱلتَّقْوَىٰ وَأَهْلُ ٱلْمَغْفِرَةِ56
تهفسیری ئاسان: جا ئەو خەڵکە یاداوەری وەرناگرێت و بیر لەم ڕاستیانە ناکاتەوە مەگەر ویستی خوای لەسەر بێت (کە لەگەڵ ویستی ئینسانە بەختەوەرەکاندا یەک دەکەوێت) جا هەر ئەو زاتەش شایستەی ئەوەیە کە خەڵکی حسابی بۆ بکەن و لە خەشمی بترسن و هەر ئەویش لە خۆی گرتووە کە لێخۆشبوو بێت (لە ئیماندارانی گوناهبار، کاتێک تەوبە دەکەن).
75. سورة القيامة
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
لَآ أُقْسِمُ بِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ1
تهفسیری ئاسان: سوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت.
وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ2
تهفسیری ئاسان: سوێند دەخۆم بە ویژدانی زیندوو و نەفسی ڕەخنە لە خۆگر کە لۆمەی خۆی دەکات.
أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُۥ3
تهفسیری ئاسان: ئایا ئینسان وادەزانێت هەرگیز ئێسکەکانی کۆناکەینەوە؟!
بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ4
تهفسیری ئاسان: بەڵێ، لەوە زیاتریش دەکەین و توانامان هەیە کە نەخشە وردەکانی سەر پەنجەکانی بەدی بهێنینەوە.
بَلْ يُرِيدُ ٱلْإِنسَٰنُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُۥ5
تهفسیری ئاسان: نەخێر، با گومانی وانەبات، بەڵکو ئادەمیزاد دەیەوێت گوناهو تاوان بکاتە پیشەی خۆی بەدرێژایی ژیانی، یاخود دەیەوێت قیامەت لە بەردەمیدا بەرپا ببێت ئینجا باوەڕی پێ بهێنێت!
يَسْـَٔلُ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلْقِيَٰمَةِ6
تهفسیری ئاسان: بێ باکانە دەپرسێت: کوا، کەی ڕۆژی قیامەت بەرپا دەبێت؟! (بەخەیاڵی خۆی زۆر بە دووری دەزانێت).
فَإِذَا بَرِقَ ٱلْبَصَرُ7
تهفسیری ئاسان: کاتێک دێت، چاو ئەبڵەق دەبێت.
وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ8
تهفسیری ئاسان: مانگیش دەگیرێت و تاریک دەبێت (ئەویش هەڵدەوەشێت).
وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ9
تهفسیری ئاسان: (یاسای بوونەوەر تێک دەچێت و) خۆرو مانگ کۆ دەکرێنەوەو دەدرێن بەیەکدا.
يَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ ٱلْمَفَرُّ10
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ئینسان دەڵێت: (ئەی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکەم، لە کوێوە خۆم ڕزگار بکەم.
كَلَّا لَا وَزَرَ11
تهفسیری ئاسان: نەخێر ئیتر دەربازبوون نیە (ڕزگار بوون ئەستەمە).
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمُسْتَقَرُّ12
تهفسیری ئاسان: تۆ ئیتر دەبێت لای پەروەردگارت ئامادەبیت و لەوێ ئۆقرە بگریت (بۆ لێپرسینەوە).
يُنَبَّؤُا۟ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ13
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا ئادەمیزاد هەواڵی هەموو ئەو کارو کردەوانەی پێدەدرێت کە دەست پێشکەریی کردووە (یاخود بە تەما بووە بیکات و دوای خستووە، یاخود هەواڵی کردەوەی ڕابووردووی و ئاسەواری دوای خۆی پێ دەدرێت).
بَلِ ٱلْإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ بَصِيرَةٌۭ14
تهفسیری ئاسان: بەڵکو ئینسان خۆی شایەتە بەسەر خۆیەوە (ئەندامەکان شایەتن بەسەریەوە).
وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ15
تهفسیری ئاسان: هەرچەندە چەندەها پاکانە بکات و بیانوو بهێنێتەوە (بێ سوودو بێ کەڵکە).
لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِۦٓ16
تهفسیری ئاسان: پەلە مەکەو زمانت مەجوڵێنە، بۆ ئەوەی پەلە بکەیت لە وەرگرتنیدا.
إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُۥ17
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەو خوێندنەوی.
فَإِذَا قَرَأْنَٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ18
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک ئێمە دەیخوێنینەوە تۆش شوێنمان بکەوە لە خوێندنەوەیدا.
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُۥ19
تهفسیری ئاسان: پاشان بەڕاستی ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە.