پیشاندان:
76. سورة الانسان
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَٱسْجُدْ لَهُۥ وَسَبِّحْهُ لَيْلًۭا طَوِيلًا26
تهفسیری ئاسان: لە شەوگاریشدا سوژدەی بۆ ببەو تەسبیحات و ستایشی لە هەندێکی شەودا زۆر بکە.
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمْ يَوْمًۭا ثَقِيلًۭا27
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی زۆربەی ئەو خەڵکە سەرگەردانە حەزیان لە ژیانی ئەم دنیا تەمەن کۆتایەیە کە بەخێرایی تێ دەپەڕێت و ڕۆژێکی سەخت و سەنگین پشتگوێ دەخەن و حسابی بۆ ناکەن.
نَّحْنُ خَلَقْنَٰهُمْ وَشَدَدْنَآ أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَآ أَمْثَٰلَهُمْ تَبْدِيلًا28
تهفسیری ئاسان: بۆ بیرناکەنەوە، خۆ هەر ئێمە دروستمان کردوون ئەندامەکانی لەشیانمان پێکەوە بەستووە، کاتێکیش بمانەوێت ئەمانە لادەبەین و بەکەسانی تر سەر زەوی ئاوەدان دەکەینەوە.
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌۭ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًۭا29
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم سوورەتە و سەرجەم ئایەتەکانی قورئان ئامۆژگارییە، جا ئەوەی ئارەزووی بەهەشتی هەیە، ئەوە بۆ لای خوا ڕێگەو ڕێباز دەگرێتە بەر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا30
تهفسیری ئاسان: دڵنیاش بن: ئێوە هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئەنجام نادرێت مەگەر خوا ویستی لەسەربێت، بێگومان ئەو خوایە زاناو دانایە دەزانێت کێ شایستەی هیدایەتە، داناشە لە هیدایەتدانی بەندە چاکەکاندا.
يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۢا31
تهفسیری ئاسان: ئینجا ئەو کەسەی خوا بیەوێت و خۆشی هەوڵبدات، دەیخاتە ژێر سایەی ڕەحمەتی خۆیەوەو بۆ ستەمکارانیش سزای بەئێشی ئامادە کردووە.
77. سورة المرسلات
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلْمُرْسَلَٰتِ عُرْفًۭا1
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی بەکاری چاک و دروست و فەرمانبەرداریی هەڵدەستن یەک لەدوای یەک.
فَٱلْعَٰصِفَٰتِ عَصْفًۭا2
تهفسیری ئاسان: هەروەها ئەوانەی کە بەگورج و گۆڵی و خێرایی فەرمانەکانی خوا بەجێ دەهێنن، یاخود بەو بایانەی هەڵدەکەن و شارو دێهاتی خوانەناسان کاول دەکەن.
وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشْرًۭا3
تهفسیری ئاسان: بەو فریشتانەش کە هەور بڵاو دەکەنەوە، یاخود هەموو شتێکی کۆ بڵاوە پێ دەکەن.
فَٱلْفَٰرِقَٰتِ فَرْقًۭا4
تهفسیری ئاسان: بەوانەش کە حەق و ناحەق لێک جیادەکەنەوە.
فَٱلْمُلْقِيَٰتِ ذِكْرًا5
تهفسیری ئاسان: بەو فریشتانەش کە پەیامی خوا دەگەیەنن بەخەڵکی و لە خزمەتی جوبرەئیلدا قورئانیان دەگەیاند.
عُذْرًا أَوْ نُذْرًا6
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوەی بەڵگە بخەنە دەست ئیمانداران، نەفامانیش بێداربکەنەوە.
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٌۭ7
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئەم بەڵێن و وادانەی پێتان دەدرێت هەر پێش دێت.
فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتْ8
تهفسیری ئاسان: جا کاتێک دێت ئەستێرەکان ڕوناکییان نامێنێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتْ9
تهفسیری ئاسان: ئاسمانیش لەت دەبێت و لێک دەترازێت.
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ نُسِفَتْ10
تهفسیری ئاسان: کاتێک کێوەکان هەڵدەکێنرێن و لەجێی خۆیان نامێنن و وردوخاش دەبن.
وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتْ11
تهفسیری ئاسان: هەروەها کاتێک دێت پێغەمبەران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ دادەنرێت (ڕووبەڕوی قەومەکانیان دەکرێنەوە).
لِأَىِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ12
تهفسیری ئاسان: ئاخۆ دەزانن خەڵکینە لێپرسینەوە بۆ چ ڕۆژێک دواخراوە؟!
لِيَوْمِ ٱلْفَصْلِ13
تهفسیری ئاسان: بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنەوەو دادگاییەکی ڕەوا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ14
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنەوەو دادگایی چ ڕۆژێکی سەخت و دژوارە.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ15
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە لەو ڕۆژەدا بۆ ئەوانەی کە بڕوایان بە پێغەمبەران و قیامەت و لێپرسینەوە نەبوو.
أَلَمْ نُهْلِكِ ٱلْأَوَّلِينَ16
تهفسیری ئاسان: باشە، ئەوە نابینن چۆن پێشینانمان لەناو بردووە؟
ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ ٱلْءَاخِرِينَ17
تهفسیری ئاسان: پاشان دوایینەکانیش بەشوێنیاندا لەناو دەبەین.
كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ18
تهفسیری ئاسان: هەر بەو شێوەیەش دەکەین لەگەڵ تاوانباراندا.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ19
تهفسیری ئاسان: سەیری ئایەتی 15 بکە.