پیشاندان:
78. سورة النبإ
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا31
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سەرفرازی و خۆشێ و شادی و کامەرانی فراوان ئامادەیە.
حَدَآئِقَ وَأَعْنَٰبًۭا32
تهفسیری ئاسان: چەندەها باخچەی جوان و جۆری ترێ.
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًۭا33
تهفسیری ئاسان: (لەو جێگە و ڕێگە خۆشانەدا هاوسەر و هاودەمی) ئافرەتانی سینە جوان و (دیمە جوان) هاوتەمەن ئامادەیە.
وَكَأْسًۭا دِهَاقًۭا34
تهفسیری ئاسان: لەگەڵ کاسەی پڕ لە شەرابی تایبەتیدا.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا كِذَّٰبًۭا35
تهفسیری ئاسان: لەو بەهەشتەدا هیچ جۆرە قسەیەکی پڕو پووچ و درۆ و دەلەسەیەک نابیستن.
جَزَآءًۭ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًۭا36
تهفسیری ئاسان: ئەمەش هەمووی پاداشتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە (ئەی ئیماندار)، بەخششێکە بە حسابێکی ورد دەبەخشرێت (بە بەختەوەران).
رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلرَّحْمَٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًۭا37
تهفسیری ئاسان: (لەلایەن) پەروەردگاری میهرەبانی ئاسمانەکان و زەوی و هەرچی لە نێوانیاندا هەیە، (ئەو ڕۆژە) کەس ناتوانێت لەبەردەم زاتی پەروەردگاردا بدوێت.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ صَفًّۭا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًۭا38
تهفسیری ئاسان: ڕۆژێک دێت جوبڕەئیل و فەریشتەکان بە ڕیز دەوەستن و ورتەیان لێنایەت و هیچ قسە ناکەن، مەگەر ئەوەیان کە خوای میهرەبان مۆڵەتی بدات و قسەی جوان و بەجێ پێشکەش بکات.
ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا39
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی حەق و ڕاستە و بەڕێوەیە.. جا ئەوەی دەیەوێت با بەرەو لای پەروەردگاری ڕێگە بگرێتە بەر.
إِنَّآ أَنذَرْنَٰكُمْ عَذَابًۭا قَرِيبًۭا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا40
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی ئێمە ئێوەمان ئاگادار کردووە لەوەی کە سزایەکی نزیک بەڕێوەیە، ئەو ڕۆژە ڕۆژێکە کە ئادەمیزاد سەیری دەستپێشخەری خۆی دەکات، خوانەناسیش دەڵێت.. خۆزگە هەر خاک بوومایە (ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوە و گیرم نەخواردایە).
79. سورة النازعات
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرْقًۭا1
تهفسیری ئاسان: سویند بەو فریشتانەی کە گیانی خەڵکی دەکێشن، یان بەو ئەستێرانەی کە لە قوڵایی ئاسماندا دەدرەوشێنەوە و دەسوڕێنەوە.
وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشْطًۭا2
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی کە گیانی ئیمانداران دەکێشن بە چالاکی و بێ وچان دەسوڕێنەوە (کەس فەرامۆش ناکەن).
وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبْحًۭا3
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی کە بە گورجی فەرمانی خوا جێبەجێ دەکەن، یان بەو ئەستێرانەی کە لە بۆشایی دا مەلە دەکەن و دەسوڕێنەوە.
فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبْقًۭا4
تهفسیری ئاسان: هەروەها سوێند بەو فریشتانەی کە ڕۆحی ئیمانداران بەپەلە بە بەهەشت شاد دەکەن و ڕۆحی کافرانیش بە دۆزەخ دەگەیەنن، هەروەها پێشبڕکێ دەکەن و گورج و گۆڵ و ئامادەن بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک پێیان دەسپێردرێت.
فَٱلْمُدَبِّرَٰتِ أَمْرًۭا5
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو فریشتانەی (کە بەویستی خوا) کارو فەرمان جێبەجێ دەکەن بە رێک و پێکی.
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ6
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەمووی) لە ڕۆژێکدا (فوو دەکرێت بە صوردا، دەستبەجێ) زەوی بە توندی تەکان دەدات و دەکەوێتە لەرزە و ژێرەو ژوور دەبێت.
تَتْبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ7
تهفسیری ئاسان: دوایی دووبارە فووی پیادەکرێتەوە (مردووان زیندوو دەکرێنەوە و جیهانی هەمیشەیی بەرپا دەبێت).
قُلُوبٌۭ يَوْمَئِذٍۢ وَاجِفَةٌ8
تهفسیری ئاسان: لەو ڕۆژەدا دڵانێک بە خێرایی لێ دەدەن، زۆر دەترسن و زۆر پەرێشانن.
أَبْصَٰرُهَا خَٰشِعَةٌۭ9
تهفسیری ئاسان: خاوەنی ئەو دڵانە لە ڕیسوایی و خەجاڵەتی و شەرمەزاریدا چاویان شۆڕە و ڕوویان نایەت سەر هەڵببڕن.
يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِى ٱلْحَافِرَةِ10
تهفسیری ئاسان: (ئەمانە کاتی خۆی) دەیانوت: باشە ئێمە لەم گۆڕانە دەردێین و زیندوودەکرێینەوە؟...
أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا نَّخِرَةًۭ11
تهفسیری ئاسان: کاتێک بووینە ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!
قَالُوا۟ تِلْكَ إِذًۭا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌۭ12
تهفسیری ئاسان: (بە گاڵتە پێکردن و بێ بڕواییەوە) دەیانوت: ئەگەر وابێت، گەڕانەوەیەکی زۆر زیانبەخشە!!
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ13
تهفسیری ئاسان: (با خوانەناسان چاک بزانن) بەڕاستی تەنها گەڕانەوەیە یەک تێخوڕینە.
فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ14
تهفسیری ئاسان: جا دەستبەجێ هەر هەموو ئەو خەڵکە بێداردەبنەوە و زیندوودەبنەوە و لە گۆڕەپانی لێپرسینەوەدا ئامادە دەبن.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ15
تهفسیری ئاسان: (ئینجا دێتە سەر باسی سەرگوزەشتەی حەزرەتی موساو دڵخۆشی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) دەداتەوە و دەفەرموێت): ئایا بەسەرهاتی موسات پێگەیشتووە؟!