پیشاندان:
81. سورة التكوير
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک خۆر دەپێچرێتەوە و ڕووناکی نامێنێت.
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتْ2
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش ئەستێرەکان (لە خولگەی خۆیان) دەترازێن و دەدەن بەیەکدا.
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ سُيِّرَتْ3
تهفسیری ئاسان: کاتێک کێوەکان لە شوێنی خۆیان هەڵدەکەنرێن و بەملاولادا دەبرێن.
وَإِذَا ٱلْعِشَارُ عُطِّلَتْ4
تهفسیری ئاسان: کاتێک حوشترانی ئاوس کە تەمەنی باردارییان دە مانگە گوێیان پێنادرێت (بێگومان ئەو وشترانە لای عەرەب زۆر نازدارن).
وَإِذَا ٱلْوُحُوشُ حُشِرَتْ5
تهفسیری ئاسان: کاتێک گیانلەبەرانی کێوی و وەحشی و دڕندە بە دەوری یەکدا کۆدەکرێنەوە (ئەوانیش دڕندایەتی خۆیانیان لە بیر دەچێتەوە لە سامناکی ئەو ڕۆژە).
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ سُجِّرَتْ6
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەریاکان گڕ دەدرێن (دیارە کە تەقینەوەی ئەتۆمی ڕوودەدات و ئاوی دەریاکان دەبنەوە بە هایدرۆجین و ئۆکسجین).
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتْ7
تهفسیری ئاسان: کاتێک گیانی هەر کەس دەگەرێتەوە بۆ لاشەی و جووت دەبێتەوە لەگەڵیدا.
وَإِذَا ٱلْمَوْءُۥدَةُ سُئِلَتْ8
تهفسیری ئاسان: کاتێک کچی زیندە بەچاڵکراو پرسیاری لێدەکرێت.
بِأَىِّ ذَنۢبٍۢ قُتِلَتْ9
تهفسیری ئاسان: بە چ گوناهێک، بە چ تۆمەتێک کوژرا؟!
وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتْ10
تهفسیری ئاسان: کاتێک نامەی کردەوەکان واڵا دەکرێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتْ11
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئاسمان لادەبرێن و دادەماڵرێن.
وَإِذَا ٱلْجَحِيمُ سُعِّرَتْ12
تهفسیری ئاسان: کاتێک دۆزەخ دادەگیرسێت و تاودەدرێت.
وَإِذَا ٱلْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ13
تهفسیری ئاسان: کاتێک بەهەشت نزیک دەخرێتەوە (لە خواناسان).
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّآ أَحْضَرَتْ14
تهفسیری ئاسان: ئیتر ئەو کاتە هەرکەس دەزانێت چی ئامادە کردووە و چ توێشوویەکی پێیە.
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلْخُنَّسِ15
تهفسیری ئاسان: سوێند بەو ئەستێرانەی کە پەنهان دەبن و ون دەبن لەچاو، یاخود بەهۆی سوڕانەوەی زەوی و خۆیانەوە (بەهۆی هەڵهاتنی خۆرەوە) ون دەبن.
ٱلْجَوَارِ ٱلْكُنَّسِ16
تهفسیری ئاسان: بەو هەسارانەی کە پەنا دەگرن و دیار نامێنن.
وَٱلَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ17
تهفسیری ئاسان: بەو شەوەی کە دادێت و تاریکایەکەی ڕوومان تێدەکات.
وَٱلصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ18
تهفسیری ئاسان: بە بەرەبەیان کە پشووی تێدێت، وەکو زیندەوەرێک ئاهی تێدێتەوە و دەست دەکات بە هەناسەدان و ژیان و ڕووناکیەکەی دەردەکەوێت.
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ19
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە هەمووی) بەڕاستی، بێ دوودڵی ئەم قورئانە لەزاری نێردراوێکی بەڕێزەوەیە (کە جوبرەئیلە).
ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلْعَرْشِ مَكِينٍۢ20
تهفسیری ئاسان: خاوەنی هێزو دەسەڵاتە و لای خاوەنی عەرش، فریشتەیەکی پایەدارە.
مُّطَاعٍۢ ثَمَّ أَمِينٍۢ21
تهفسیری ئاسان: فەرمانڕەوایە لەوێ، هەروەها ئەمین و دڵسۆزە لە کارەکانیدا.
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍۢ22
تهفسیری ئاسان: دڵنیابن کە هاورێکەتان { محمد (صلی اللە علیە وسلم) } شێت نیە و (لەکەماڵی ژیریدایە).
وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ23
تهفسیری ئاسان: بێگومان محمد (صلی اللە علیە وسلم) جوبرەئیلی بینی بە ئاشکرا لە ئاسۆی نومایاندا.
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلْغَيْبِ بِضَنِينٍۢ24
تهفسیری ئاسان: هەرچی پێ دەگات، لە جیهانی نهێنی و شاراوەکانەوە، لێتان ناشارێتەوە و ڕاستیتان پێ ڕادەگەیەنێت چونکە هەرگیز لە گەیاندنی پەیامەکەیدا ڕژدو ڕەزیل نیە.
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَٰنٍۢ رَّجِيمٍۢ25
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە گوفتاری شەیتانی نەفرین لێکراو نیە.
فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ26
تهفسیری ئاسان: ئیتر بۆ کوێ دەچن؟ ڕوو دەکەنە کوێ؟ ڕوو دەکەنە کێ؟
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ27
تهفسیری ئاسان: ئەم قورئانە تەنها یادخەرەوەیە بۆ سەرجەم دانیشتووانی زەوی (بۆ پەری و ئادەمیزاد لە هەموو سەردەمەکاندا).
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ28
تهفسیری ئاسان: بۆ ئەوانەتان کە دەیانەوێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنەبەر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ29
تهفسیری ئاسان: ویستی ئێوەش نایەتە دێتە دی مەگەر کاتێک خوای پەروەردگاری جیهانیان بیەوێت، (هەرکەس ویستی خێری هەبێت خوای گەورە سەربەرستی لێ زەوت ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەر ئەوە پێش دێت کە ویستی خوای لەسەرە و توانای تێگەیشتنمان لە نهێنی و شاراوەکان زۆر سنووردارە).