پیشاندان:
82. سورة الإنفطار
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ1
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئاسمان لەت لەت و پارچە پارچە دەبێت.
وَإِذَا ٱلْكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتْ2
تهفسیری ئاسان: کاتێک ئەستێرە و هەسارەکان پەرش و بلاو دەبنەوە و ورد و خاش دەبن.
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ3
تهفسیری ئاسان: کاتێک دەریاکان دەتەقێنرێنەوە.
وَإِذَا ٱلْقُبُورُ بُعْثِرَتْ4
تهفسیری ئاسان: کاتێک کە گۆرەکان ژێرە و ژوور دەکرێن (مردووەکانی ناویان دەهێنرێنە دەرەوە و زیندوو دەکرێنەوە).
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ5
تهفسیری ئاسان: ئەوسا هەرکەس دەزانێت چی پێشخستووە و چی دواخستووە، چی دەستپێشکەری کردووە و چیشی هێشتۆتەوە (لە کارو کردەوەی چاک، یان خراپ کە خەڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووە).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ6
تهفسیری ئاسان: ئەی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت کە سەرکەش بیت بەرامبەر پەروەردگاری میهرەبان و بەڕێزت؟ چی وای لێکردویت کە وەکو پێویست قەدری نەزانیت؟ (نافەرمان و یاخی بیت؟).
ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ7
تهفسیری ئاسان: (بەمەرجێک) ئەو پەروەردگارە تۆی دروست کردووە، بە ڕێکوپێکترین شێوە، بەجوانترین شێواز (ئەندامەکان هەموو لەشوێنی تایبەتی خۆیاندا دانراون کە بتوانن کارو فرنانی خۆیان بەچاکی ئەنجام بدەن و ئەو ئەندامانەش کە جووتن قەبارە و درێژی و شێوەیان چوونیەکە، جگە لەوەی کە یارمەتی و تەباییەکی تەواو هەیە لەنێوانیاندا و هەمووان هاوکارن).
فِىٓ أَىِّ صُورَةٍۢ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ8
تهفسیری ئاسان: لەهەر شێوە و شێوازێکدا کە ویستوویەتی تۆی ڕێکخستووە و ئەندامەکانتی بەیەکەوە لکاندووە.
كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ9
تهفسیری ئاسان: واز بهێنن لە بێ ئاگایی، (نەدەبوو وابێت بەرامبەر ئەو پەروەردگارە جوانکارەت، سەرەڕای ئەو هەموو ڕوون کردنەوانە) بەڵکو بڕوا بەڕۆژی پاداشت ناکەن!!
وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَٰفِظِينَ10
تهفسیری ئاسان: بێگومان ئێوە چاودێرتان لەسەر دانراوە.
كِرَامًۭا كَٰتِبِينَ11
تهفسیری ئاسان: لە فریشتە بەڕێزە تۆمارکارەکان.
يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ12
تهفسیری ئاسان: کە ئاگاو زانان بەهەوو ئەو کردەوە و ڕەفتارانەی کە ئەنجامی دەدەن.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍۢ13
تهفسیری ئاسان: (سەرئەنجام) بەڕاستی چاکان، خواناسان لەناو نازو نیعمەتدا ژیانی پڕ لە شادی و خۆشی دەبەنەسەر.
وَإِنَّ ٱلْفُجَّارَ لَفِى جَحِيمٍۢ14
تهفسیری ئاسان: بێگومان تاوانبارو تاوانکارەکانیش لەناو دۆزەخدا ژیانی پڕ لە ئێش و ئازار دەبەنەسەر.
يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ ٱلدِّينِ15
تهفسیری ئاسان: کە لە ڕۆژی قیامەتدا دەخرێنە ناوی و دووچاری دەبن.
وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَآئِبِينَ16
تهفسیری ئاسان: لەناویدا ئەوان بەهیچ شێوەیەک ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکەنەوە و خۆیانی لێ بشارنەوە.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ17
تهفسیری ئاسان: جا تۆ ئەی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامەت چیە و چۆنە؟!
ثُمَّ مَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ18
تهفسیری ئاسان: پاشان تۆ چووزانیت ئەو ڕۆژە چۆن ڕۆژێکە، (چەند سەختە، چەند سامناکە، چەندە پڕ لە مەینەتە).
يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌۭ لِّنَفْسٍۢ شَيْـًۭٔا ۖ وَٱلْأَمْرُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ19
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژە کەس فریای کەس ناکەوێت، کەس هیچ شتێکی لە دەست نایەت بۆ کەسانی تر، ئەو ڕۆژە هەموو شتێک بەدەست خوایە، فەرمان تەنها فەرمانی پەروەردگاری دادپەروەرە.
83. سورة المطففين
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
وَيْلٌۭ لِّلْمُطَفِّفِينَ1
تهفسیری ئاسان: هاوارو ئاهو ناڵە بۆ تەرازووبازەکان، بۆ ئەوانەی کە لەکێشان و پێواندا لەکڕین و فرۆشتندا تەرازوو بازی و فێڵ دەکەن (یان لە هەڵسەنگاندنی خەڵکیدا ڕاست ناڵێن).
ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكْتَالُوا۟ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسْتَوْفُونَ2
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی کاتێک شت لە خەڵکی دەکڕن بە تەواوی، بە زیادەوە ڵێیان وەردەگرن.
وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ3
تهفسیری ئاسان: بەڵام کاتێک شتیان بۆ دەپێون یان دەکێشن لێی دەدزنەوە و کەمیان دەدەنێ و فێڵیان لێدەکەن.
أَلَا يَظُنُّ أُو۟لَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ4
تهفسیری ئاسان: ئایا ئەوانە گومان نابەن کە بەڕاستی زیندوو دەکرێنەوە (تا سەرئەنجامی خیانەت و فێڵیان وەربگرن).
لِيَوْمٍ عَظِيمٍۢ5
تهفسیری ئاسان: بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گەورە.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ6
تهفسیری ئاسان: ئەو ڕۆژەی کە هەموو خەڵکی بە پێوە دەوەستن لەبەردەم دەسەڵاتی پەروەردگاری جیهانیاندا.