پیشاندان:
89. سورة الفجر
يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى قَدَّمْتُ لِحَيَاتِى24
تهفسیری ئاسان: (ئەوسا بە کەساسی و هەناسەی ساردەوە) دەڵێت: خۆزگە بۆ ئەم ژیانەم دەست پێشخەریم بکردایە.
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٌۭ25
تهفسیری ئاسان: جا ئیتر ئەو ڕۆژە کەس وەک خوا بەخشم و قین نیە لە بێ باوەڕان، لەبەرئەوە سزایەکیان دەدات کە کەس ناتوانێت سزای لەو چەشنە بدات.
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٌۭ26
تهفسیری ئاسان: کەسیش وەک ئەو زاتە (بێ باوەڕان) نابەستێتەوە و بەندیان ناکات.
يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفْسُ ٱلْمُطْمَئِنَّةُ27
تهفسیری ئاسان: (شایانی باسە بە ئیماندارای سەرفراز لە سەرەمەرگدا دەوترێت) ئەی خاوەنی دڵ و دەروونی پڕ لە ئارامی (ئەی ئادەمیزادی ژیر و هۆشمەند کە لە تەمەنی کۆتای دنیادا پەروەردگارت ناسی و بەجوانی دەتپەرست...).
ٱرْجِعِىٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةًۭ مَّرْضِيَّةًۭ28
تهفسیری ئاسان: بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت کە تۆ لەو ڕازیت و ئەویش لە تۆ ڕازیە.
فَٱدْخُلِى فِى عِبَٰدِى29
تهفسیری ئاسان: دە بچۆرە ڕیزی بەندە چاکە نازدار و بەڕێزەکانمەوە.
وَٱدْخُلِى جَنَّتِى30
تهفسیری ئاسان: بچۆرە بەهەشتە خۆشە ڕازاوەکەمەوە.
90. سورة البلد
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
لَآ أُقْسِمُ بِهَٰذَا ٱلْبَلَدِ1
تهفسیری ئاسان: سوێندم بەم شارە (واتە شاری مەککە).
وَأَنتَ حِلٌّۢ بِهَٰذَا ٱلْبَلَدِ2
تهفسیری ئاسان: لە کاتێکدا تۆ نیشتەجێی تیایدا.
وَوَالِدٍۢ وَمَا وَلَدَ3
تهفسیری ئاسان: سوێند بە باوک و ڕۆڵەکەی.
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِى كَبَدٍ4
تهفسیری ئاسان: (سوێند بەوانە) بەڕاستی ئێمە ئینسانمان دروست کردووە و بەردەوام لە ناڕەحەتی و سەغڵەتی و کێشە و ناخۆشیدا..
أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌۭ5
تهفسیری ئاسان: ئایا ئادەمیزاد وادەزانێت کە هەرگیز کەس دەسەڵاتی بەسەریدا نابێت؟
يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالًۭا لُّبَدًا6
تهفسیری ئاسان: (زۆرجار) دەڵێت: من پارەی زۆرم لە ناوداوە!! من ماڵی زۆرم خەرج کردووە!!
أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُۥٓ أَحَدٌ7
تهفسیری ئاسان: ئایا وا دەزانێت کەس ئاگاداری نیەو نەیبینیووە (کە ئەو سەرمایەیەی لە کوێوە پەیداکردووە و لە چیدا خەرجی کردووە؟! ).
أَلَمْ نَجْعَل لَّهُۥ عَيْنَيْنِ8
تهفسیری ئاسان: ئایا جووتێک چاومان پێنەبەخشیووە؟ (چاو: زۆر گرنگترە لە دوو دەزگای کامێرای ئەلەکترۆنی خودکار لە هەر چرکەیەکدا هەزاران وێنەی ڕەنگاو ڕەنگ دەگرێت و دەینێرێت بۆ مێشک، ئەویش هەندێکی هەڵدەگرێت).
وَلِسَانًۭا وَشَفَتَيْنِ9
تهفسیری ئاسان: هەروەها زمان و دوو لێوەشمان پێ نەبەخشیووە؟
وَهَدَيْنَٰهُ ٱلنَّجْدَيْنِ10
تهفسیری ئاسان: ئایا بە منداڵی ڕێنموویمان نەکردووە بۆ ئەوەی شیر لە مەمکەکانی دایکی بخوات؟، لە گەورەیشدا بۆ ئەوەی سەرپشک بێت لە شوێنکەوتنی ڕێبازی ڕاست، یان چەوت؟!
فَلَا ٱقْتَحَمَ ٱلْعَقَبَةَ11
تهفسیری ئاسان: کەچی (زۆربەی ئەو خەڵکە) نەیتوانی بەسەر کۆسپ و لەپەرەکاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سەرفەرزای بگرێتەبەر.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْعَقَبَةُ12
تهفسیری ئاسان: جا تۆ چووزانی ئەو کۆسپ و لەمپەرانە کامەن؟!...
فَكُّ رَقَبَةٍ13
تهفسیری ئاسان: ئازاد؛ ردنی بەندە و کۆیلەیە (یان ئازادکردنی گەردنی خۆیەتی لە گوناهو یاخی بوون و سەرکەشی).
أَوْ إِطْعَٰمٌۭ فِى يَوْمٍۢ ذِى مَسْغَبَةٍۢ14
تهفسیری ئاسان: یاخود خۆراک بەخشینە لە ڕۆژێکدا کە گرانی و پرسێتی هەبێت.
يَتِيمًۭا ذَا مَقْرَبَةٍ15
تهفسیری ئاسان: بەتایبەتی بەو هەیتوەی کە خزمایەتی هەیە لەگەڵیدا.
أَوْ مِسْكِينًۭا ذَا مَتْرَبَةٍۢ16
تهفسیری ئاسان: یان بە هەژارێک کە لە هەژاریدا لەسەر خاک دانیشێت، یان پەککەوتە و کەفتەکارێک.
ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْمَرْحَمَةِ17
تهفسیری ئاسان: سەرەڕای ئەوانەش ئادەمیزاد دەبێت لەوانەبێت کە باوەڕیان هێناوە و ئامۆژگاری یەکتریان کردووە لەسەر خۆگری و ئارامگری و هەروەها ئامۆژگاری یەکتریان کردووە لەسەر ڕەحم و بەزەیی و میهرەبانی.
أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ18
تهفسیری ئاسان: (ئەوانەی بەو سیفەتە جوانانە خۆیان دەڕازێننەوە) ئەوانە دەستەی ڕاست و (دەستەی بەختەوەرانن).
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا هُمْ أَصْحَٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ19
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە باوەڕیان بە ئایەت و فەرمانەکانی ئێمە نەبووە، ئەوانە دەستەی خوارو چەپ و چەوت و نالەباران، دەستەی نەگبەت و سەرلێشیواوەکانن.
عَلَيْهِمْ نَارٌۭ مُّؤْصَدَةٌۢ20
تهفسیری ئاسان: ئەوانە دەرگا و قاپیەکانی دۆزەخ لەسەریان داخراوە و هیچ هیوایەکی ڕزگارییان نیە.