پیشاندان:
2. سورة البقرة
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى جَاعِلٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ خَلِيفَةًۭ ۖ قَالُوٓا۟ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ ٱلدِّمَآءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ30
تهفسیری ئاسان: (ئەی محمد (صلی اللە علیە وسلم) باسی ئەوە بکە لە دێرین زەماندا) پەروەردگارت بە فریشتەکانی وت: بەڕاستی من دەمەوێت لە زەویدا جێنشینێک دابنێم (بۆ ئاوەدانی و دینداری)، فریشتەکان وتیان: ئایا کەسێکی تیادا دەکەیتە جێنشین کە خراپەو تاوانی تیادا بچێنێت و خوێنرێژی تێدا ئەنجام بدات؟! لەکاتێکدا ئێمە تەسبیحات و سوپاس و ستایشت دەکەین و قەدرو ڕێزی تۆ چاک دەزانین و بەدوورت دەگرین لەو شتانەی شایستەی تۆ نین، (لەوەڵامیاندا) خوا فەرمووی: بێگومان ئەوەی ئێوە نایزانن من دەیزانم.
وَعَلَّمَ ءَادَمَ ٱلْأَسْمَآءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ فَقَالَ أَنۢبِـُٔونِى بِأَسْمَآءِ هَٰٓؤُلَآءِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ31
تهفسیری ئاسان: (ئینجا ئادەمی درووست کرد، ویستی توانایی و لێهاتووی بۆ فریشتەکان ڕوون بکاتەوە) ناوی هەرچی پێویستی دەوروبەر هەیە فێری کرد، لەوەودوا بە فریشتەکانی ڕانواند و پێی فەرموون: ئادەی ئێوە ناوی ئەو شتانەم پێ بڵێن ئەگەر ڕاست دەکەن و (توانای ئاوەدانکردنەوەی زەویتان هەیە؟).
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ لَا عِلْمَ لَنَآ إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَآ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ32
تهفسیری ئاسان: فریشتەکان وتیان: پاکی و بێگەردی و ستایش هەر شایستەی تۆیە، ئێمە هیچ زانستێکمان نیە، تەنها ئەوە دەزانین کە تۆ فێرت کردووین، بەڕاستی تۆ پەروەردگارێکی زاناو دانایت.
قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ أَنۢبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ ۖ فَلَمَّآ أَنۢبَأَهُم بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ33
تهفسیری ئاسان: ئەوسا خوا فەرمووی ئەی ئادەم ئادەی تۆ ئاگاداریان بکە بە ناوەکانیان، جا کاتێک ئادەم هەواڵی ناوەکانی پێدان.. خوا فەرمووی: ئەی پێم نەوتن بەڕاستی من خۆم ئاگادارم بە نهێنی ئاسمانەکان و زەوی، دەشزانم ئێوە چی دەردەخەن و چی دەشارنەوە؟!
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِءَادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ وَٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ34
تهفسیری ئاسان: کاتێکیش بەفریشتەکانمان وت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم (سوژدەی ڕێزو بەفەرمانی خوا، وەکو ڕووگەیەک) سوژدەیان برد، جگە ئیبلیس نەبێت کە سەرپێچی کردو خۆی بە گەورەزانی و خۆی خستە ڕیزی کافرەکانەوە.
وَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ ٱسْكُنْ أَنتَ وَزَوْجُكَ ٱلْجَنَّةَ وَكُلَا مِنْهَا رَغَدًا حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَٰذِهِ ٱلشَّجَرَةَ فَتَكُونَا مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ35
تهفسیری ئاسان: ئینجا وتمان: ئەی ئادەم خۆت و هاوسەرت لەم بەهەشتەدا ژیان بەرنەسەرو نیشتەجێ بن لەهەر کوێ حەزدەکەن بخۆن و بخۆنەوە بەتێرو تەسەلی، بەڵام نزیکی ئەم درەختە مەکەون (درەختێکی دیاری کراو بۆ تاقی کردنەوە لێیان قەدەغە کرا) ئەگینا دەچنە ڕیزی ستەمکارانەوە.
فَأَزَلَّهُمَا ٱلشَّيْطَٰنُ عَنْهَا فَأَخْرَجَهُمَا مِمَّا كَانَا فِيهِ ۖ وَقُلْنَا ٱهْبِطُوا۟ بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّۭ ۖ وَلَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُسْتَقَرٌّۭ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍۢ36
تهفسیری ئاسان: شەیتان (فرسەتی لێهێنان) و لە خشتەی بردن (وای لێکردن لە بەرو بوومی درەختە قەدەغە کراوەکە بخۆن) و لەو شوێنە (خۆش و پڕ لە نازو نیعمەتە) بەدەرکردنی دان، ئەوسا پێمان وتن: (مادەم سەرپێچیتان کرد ئیتر لێرە جێتان نابێتەوە)، دەبێت دابەزنە خوارەوە بۆ سەر زەوی، جا (لەوێ) هەنێدکتان دوژمنی هەندێکتانن (شەیتان دوژمنی ئێوەیە و بەردەوام هەوڵ دەدات دوژمنایەتی لە نێوانتاندا بەرپا بکات)، تاماوەیەکی دیاری کراو نیشتەجێ دەبن لەزەویداو لە نازو نیعمەتەکان سوود وەردەگرن و بەهرەوەر دەبن.
فَتَلَقَّىٰٓ ءَادَمُ مِن رَّبِّهِۦ كَلِمَٰتٍۢ فَتَابَ عَلَيْهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ37
تهفسیری ئاسان: پاشان ئادەم لەلایەن پەروەردگاریەوە چەند وشەو نزایەکی وەرگرت (بەدڵ و بەکوڵ پاڕایەوە خوای میهرەبانیش) نزاکەی وەرگرت و لێی خۆش بوو، چونکە بەڕاستی تەنها ئەو، زاتێکی ئێجگار میهرەبان و تۆبە وەرگرە. (نزاکەش لە ئایەتی 23 ی سوورەتی ئەعراف دا هاتووە).