پیشاندان:
3. سورة آل عمران
۞ وَسَارِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ133
تهفسیری ئاسان: بەپەلە بن و پێشبڕکێ بکەن تا دەگەنە لێخۆشبوونی پەروەردگارتان و بەهەشتێک کە پاناییەکەی ئاسمان و زەوی گرتۆتەوەو ئامادە کراوە بۆ پارێزکاران، (پێغەمبەریش (صلی اللە علیە وسلم) دەفەرموێت: مەنزڵگای هەندێ دەبینن وەکو چۆن ئەستێرەی گەش دەبینن لە دوورەوە، فەرموویانە ئەی پێغەمبەری خوا: ڕەنگە ئەوانە مەنزڵگای پێغەمبەران بن، فەرمویەتی: نەخێر، بەڵکو مەنزڵگای کەسانێکن کە باوەڕیان بە خواو پێغەمبەرەکەی هێناوە، جا لەم سەردەمانەی دوایدا زانراوە ئەستێرەی چەندە گەورە گەورە هەیە کە خۆر لەئاستیاندا زۆر بچوکە چ جای زەوی!!)
ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِى ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلْكَٰظِمِينَ ٱلْغَيْظَ وَٱلْعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ134
تهفسیری ئاسان: ئەوانەی لە خۆشی و ناخۆشیدا، لە هەرزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان دەبەخشن، ڕق و کینەی خۆیان دەخۆنەوەو خۆگرن، لە خەڵکی خۆش دەبن و لێبووهردەن، خوای میهرەبانیش چاکەکارو چاکەخوازانی خۆش دەوێت.
وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةً أَوْ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمْ يَعْلَمُونَ135
تهفسیری ئاسان: ئەوانەش کە تاوان یان گوناهێک ئەنجام دەدەن، یاخود ستەم لە خۆیان دەکەن (دوایی بە خۆیاندا دێنەوەو سزای) خوا دێتەوە یادیان، ئەوسا داوای لێخۆشبوون دەکەن، جا کێ هەیە کە لە گوناهان خۆش ببێت جگە لە خوا؟! هەروەها لەسەر گوناهو تاوانیان بەردەوام نابن، لە کاتێکدا دەزانن (ئەوە تاوانە).
أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ136
تهفسیری ئاسان: ئا ئەوانە پاداشتیان لێخۆشبوون و لێبووردنە لە لایەن پەروەردگاریانەوە لەگەڵ باخەکانی بەهەشتدا کە چەندان ڕووبار بەژێر درەخت و بە بەردەم کۆشکەکانیاندا دەڕوات و ژیانی هەمیشەیی تیایدا دەبەنەسەر، ئەم بەهرەیە پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانە (چونکە دوای تەوبەکەیان لە هەوڵ و کۆششی بەدەست هێنانی ڕەزامەندیی خوادا دەبن).
قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌۭ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ137
تهفسیری ئاسان: بەڕاستی پێش ئێوە چەندان یاساو بەرنامە تێپەڕیوە (لەلایەن خواوە کە سەرئەنجام ئیماندارانی سەرخستووە و کافرانی لەناو بردووە) دە ئێوەش بە زەویدا بگەڕێن و تەماشا بکەن و ئینجا سەرنج بدەن و وردببنەوە: بزانن سەرئەنجامی ئەوانە چۆن بووە کە بەرنامەی پێغەمبەرانی خوایان بە درۆ زانیوە.
هَٰذَا بَيَانٌۭ لِّلنَّاسِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ138
تهفسیری ئاسان: ئا ئەمەی کە باسکرا بەیاننامەو ڕوونکردنەوەیە بۆ خەڵکی بە گشتی و ڕێنمووبەخش و ئامۆژگاریشە بۆ پارێزکاران بە تایبەتی.
وَلَا تَهِنُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ139
تهفسیری ئاسان: (ئەی ئیمانداران) کۆڵ مەدەن و ساردمەبنەوە و خەفەت مەخۆن، چونکە هەر ئێوە سەربەرزو سەرفرازو سەرکەوتووترن ئەگەر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.
إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌۭ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ140
تهفسیری ئاسان: ئەگەر زام و سەختی و ناخۆشیەک (لە جەنگی ئوحودا)دا تووشی ئێوە هاتووە، ئەو خەڵکەش (لەجەنگی بەدردا) تووشی هەمان زام و سەختی و ناخۆشی هاتن، ئێمە ئەو ڕۆژگارانە دەستاو دەست پێ دەکەین لەناو خەڵکیدا (تا لە جیهانی واقعیشدا) ئەوانەی باوەڕیان هێناوە خوا دەریان بخات و هەندێکتان بکات بە شایەت و بە پلەی شەهیدی بگەن، بێگومان خوا ستەمکارانی خۆش ناوێت.